ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 27 لە 1.029

28 ئەیلوول 2026

  1. ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە دووبارە زیندانیکردنی چالاکوانێکی تونسی بە سزای ٢٥ ساڵ دەدات

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە دووبارە زیندانیکردنی چالاکوانێکی تونسی بە سزای ٢٥ ساڵ دەدات

    ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری داوە لە مەترسی ڕەوانەکردنەوەی سیحم بن سێدرینی چالاکوانی مافی مرۆڤی تونس بۆ زیندان، ئەوەش دوای دوو بڕیاری دادگا دژی سزادانی بە گشتی ٢٥ ساڵ زیندانیکردنی.

  2.  لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەیان منداڵ لە سووریا کوژراون

    لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ەوە دەیان منداڵ لە سووریا کوژراون

    لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٣٥ منداڵ لە سووریا کوژراون، لە ئەنجامی تاوانە ترسناکەکان لە ئەشکەنجەدان و خنکاندنەوە تا سووتاندن، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بانگەوازی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بۆ لێکۆڵینەوەی بەپەلە و لێپرسینەوە لە تاوانباران بکەن.

  3. ژنان لە سیستەمی لەسێدارەدانی ئێران: پرسە سیاسی و ئەمنییەکان کە لە تۆمەتی تاوانکاری تێدەپەڕن

    ژنان لە سیستەمی لەسێدارەدانی ئێران: پرسە سیاسی و ئەمنییەکان کە لە تۆمەتی تاوانکاری تێدەپەڕن

    سزادانی ژنان لە ئێران لەسەر دۆسیە سیاسی و ئەمنییەکان و ناڕەزایەتییەکان ڕووی لە هەکشە کردووە و نیگەرانییەکی قووڵی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە، سەرەڕای هەڵوەشاندنەوەی بەشێک لە سزاکانیش لەلایەن دادگای باڵاوە.

  4. ئەڤین پاشۆ: هەڵوێستی قبوڵنەکردن و دانپێدانان بە فرەچەشنی سووریای خستۆتە ناو قەیرانەوە

    ئەڤین پاشۆ: هەڵوێستی قبوڵنەکردن و دانپێدانان بە فرەچەشنی سووریای خستۆتە ناو قەیرانەوە

    ئەڤین پاشۆ، بەڕێوەبەری کۆلێژی چاندو هونەری ژنان، ڕایگەیاند، کە بوونی ژنان لە بواری پەروەردەدا مەترسییە، نیشانەی ئەو هەڵوێستە ڕۆڵی ژنان کەم دەکاتەوە، هەروەها هەڵوێستی قبوڵنەکردن، سووریای خستۆتە ناو قەیرانەوە.

27 ئەیلوول 2026

  1. تولای حاتمئۆغڵو: پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە پێناو ئاشتیدا جێبەجێ بکەن

    تولای حاتمئۆغڵو: پێویستە هەموو لایەنەکان بەرپرسیارێتی خۆیان لە پێناو ئاشتیدا جێبەجێ بکەن

    تولای حاتمئۆغڵو هاوسەرۆکی دەم پارتی لە کۆنگرەی ئەرزروم ڕایگەیاند، کە پرۆسەکە لە قۆناغێکی نوێدایە و دەڵێت: تورکیا پێویستی بە بەڕێوبردنێکی دیموکراتی هەیە، ئێمەی کورد، عەلەوی، ژنان ئامادەین بۆ بەڕێوبردنی دیموکراتی.

  2. ژیلا حوسێنی؛ پێشەنگی داهێنەرانەی وتاری بەرەنگاربوونەوە پیاوسالاری ئەدەبیاتی کوردیی

    ژیلا حوسێنی؛ پێشەنگی داهێنەرانەی وتاری بەرەنگاربوونەوە پیاوسالاری ئەدەبیاتی کوردیی

    ژیلا حوسێنی، شاعیری دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ٢٧ی ئەیلوولی ١٩٩٦ بە ڕووداوێکی دڵتەزێن لە کاتی چوونی بۆ دیدار لەگەڵ شێرکۆ بێکەس لەسەر ڕێگەی تاران گیانی لە دەستدا، بووە پێشەنگی داهێنەرانەی وتاری بەرەنگاربوونەوە پیاوسالاری ئەدەبیاتی کوردیدا.

  3. ١٥ پارت و ڕێکخراوی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ئۆسلۆ بەڵگەنامەی هاوبەش واژۆ دەکەن

    ١٥ پارت و ڕێکخراوی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە ئۆسلۆ بەڵگەنامەی هاوبەش واژۆ دەکەن

    ١٥ پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە ناوچە جیاجیاکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران، بەڵگەنامەیەکی هاوبەشیان لە ئۆسلۆ پەسەند کردووە و واژۆیان کردووە. بەڵگەنامەکە تیشک دەخاتە سەر یەکسانی جێندەری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەی سزای لەسێدارەدان.

  4. ئەفغانستان ٦٤ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات و ١٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

    ئەفغانستان ٦٤ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات و ١٧٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە

    بەپێی دوایین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە ٦٤ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە هەوکردنی توندی کۆئەندامی هەناسەدان و ١٧٠ گیان لەدەستدان لە ئەفغانستان تۆمارکراوە.

  5. سیستەمی چاودێری تەندروستی لە نورستان لە لێواری داڕماندایە

    سیستەمی چاودێری تەندروستی لە نورستان لە لێواری داڕماندایە

    لە ناوچە دوورەدەستەکانی ئەفغانستان، سنووردارکردنی ژنان و کەمی پزیشکی پسپۆڕ، سیستەمی تەندروستی دەخنکێنێت. هەڵسەنگاندنێکی قووڵ بۆ ڕووخساری ڕاستەقینەی کارەساتەکانی ڕۆژانەی دایکان و منداڵان لەو ناوچانەی کە بێدەنگی حوکم دەکات.

  6. توگجە تەتاری: پێویستی بە کۆمەڵایەتیکردنی پرۆسەکە هەیە

    توگجە تەتاری: پێویستی بە کۆمەڵایەتیکردنی پرۆسەکە هەیە

    ڕۆژنامەنووس توگچە تاتاری ڕایگەیاند، دژایەتیکردنی پرۆسەکە زیاتر لە تۆڕی دیجیتاڵی و بازنەی سیاسیدایە، نەک لە بوارەکاندا. جەختی لەوە کردەوە کە گرنگە بۆ کۆمەڵایەتیبوون و ڕووبەڕووبوونەوەی داهاتوو و هاوبەشکردنی چیرۆکی جیاوازییەکان لەگەڵ یەکتر.

  7. تاژان دڵشاد: ئەگەر دەنگی ژنان تۆمارنەکرێت بەشێک لەمێژوو ون دەبێت

    تاژان دڵشاد: ئەگەر دەنگی ژنان تۆمارنەکرێت بەشێک لەمێژوو ون دەبێت

    لەپشت هەر ڕووداوێکی مێژوویی چیرۆکی ژنانێک هەیە کەبەشێک لەژیانی کۆمەڵگەیان پێکهێناوە ئەرشیفکردنی ئەو چیرۆک ئەزموونانە تەنها پاراستنی یادەوەری نییە، بەڵکو پاراستنی ناسنامەی کۆمەڵگە لەم نێوانەدا میدیا دەتوانێت پردێک بێت لەنێوان مێژووی ژنان و نەوەکاندا.

26 ئەیلوول 2026

  1. سۆهر: لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە ٧٨٤ منداڵ بەهۆی توندوتیژیەوە گیانیان لەدەستداوە

    سۆهر: لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە ٧٨٤ منداڵ بەهۆی توندوتیژیەوە گیانیان لەدەستداوە

    ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە تا ئێستا ٧٨٤ منداڵ لە ئەنجامی توندوتیژی گیانیان لەدەستداوە. ڕوانگە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە کە خەڵکی مەدەنی بپارێزن و پێشێلکارییەکان ڕابگرن.

  2. ئێمە سێ نەوەیە لێرەین، بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین

    ئێمە سێ نەوەیە لێرەین، بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێین

    بەرفین چەلیک، نەوەى ئیبراهیم چەلیک، لە وتارێکدا لە چالاکییەکەی شەممەی دایکان، ڕایگەیاند، سێ نەوەیە بەدوای دادپەروەریدا دەگەڕێن لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای و وتی، "سەرسوڕمانکردن لە چارەنووسیان بۆتە جۆرێک لە ئەشکەنجە بۆ ئێمە، دەمانەوێت ڕاستییەکان بزانین".

  3. ڕژێمی ئێران دەیەوێت ژن بە زیندان ئەشکەنجە بدات

    ڕژێمی ئێران دەیەوێت ژن بە زیندان ئەشکەنجە بدات

    دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی موژدە هاشمی پشتڕاست کردەوە. هونەرمەند شێدا سابیری لە شیراز دەستبەسەر کرا. هەروەها سزای قامچی لێدان و قەدەغەکردنی پارێستۆ ئەحمەدی و هەشت هونەرمەندی دیکە پشتڕاستکرایەوە و ڕەوانەی زیندانی عادل ئاباد کران.

  4. دوو چالاکوان دوای سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانیان لە ورمێ ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە

    دوو چالاکوان دوای سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانیان لە ورمێ ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە

    زەهرا پیردەهقان و پەروین قزلباش، چالاکوانانی کورد لە دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری ورمێ و دواتر گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار، ماوەی سێ مانگە ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەتەوە.

  5. بنەماڵەی ساکینە دورموش پابەندبوونی خۆیان بە پەیامەکانی ئازادی و ئاشتی دووپات دەکەنەوە

    بنەماڵەی ساکینە دورموش پابەندبوونی خۆیان بە پەیامەکانی ئازادی و ئاشتی دووپات دەکەنەوە

    دایکی ساکینە دورموش کە لە ساڵی ٢٠١٦دا گیانی لەدەستدا، پابەندبوونی خۆی بە میراس و پەیامەکانی ئازادی و ئاشتیی کچەکەی دووپاتکردەوە، گەشتەکەی لە منداڵییەوە تا پەیوەندیکردن بە تەڤگەری ئازادییەوە ەبیرهێنایەوە.