ڕۆژانە
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری لە داعش دەدات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە نابێت ئەو تاوانانەی داعش ئەنجامی داوە بێ سزا بمێننەوە و بانگەوازێکی بەپەلەی کرد.
-

لە باکووری کوردستان و تورکیا ١٠ بەشداربووی خۆپیشاندانەکان دەستگیرکران
لەو ٣٧ کەسەی کە دوای خۆپیشاندانەکان دژ بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا لە ئامەد، ئێلح و دێرسیم دەستبەسەرکران، ١٠ کەسیان دەستگیرکران.
-

پزیشکانی باشووری کوردستان داوای دانانی بنکەی تەندروستی لە سنووری ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
پزیشکانی خۆبەخش، بۆ چارەسەرکردنی برینداران و هاووڵاتیانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، داوا لە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، کە بنکەیەکی تەندروستی لە سەر سنووری سێمێلکا بکەنەوە.
-

فیلیز بوداک: ئامانجیان لە هێرشەکاندا دروستکردنی دابەشکاری ڕەگەزییە لە نێوان گەلاندا
فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەل لە مەخموور دەڵێتڥ: ئامانجی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان چاندنی ناتەبایی ڕەگەزییە لەناو گەلاندا، جەختی لەسەر پێویستی دەرکردنی بانگەوازێک بۆ یەکڕیزی نێوان گەل لە بەرامبەر ئەو پیلانانەدا دووپاتکردەوە.
-

ئیلهام ئەحمەد: جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە بەندە بە ئاگربەستەوە
ئیلهام ئەحمەد ڕایگەیاند، ئاگربەست بەردی بناغەی جێبەجێکردنی ڕێکککەوتنی ١٨ـی کانوونی دووەمە و دەشڵێت: بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ هەوڵدانمان هەیە.
-

خەڵکی ڕانیە یارمەتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان کۆدەکەنەوە
لە شاری ڕانیە بە دەستپێشخەری کۆمەڵێک لە کەسایەتی و چالاکوانانی نیشتمانی، کەمپینێکی فراوانی هاوپشتی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیەندرا.
-

مانگی سوور: لە کۆبانێ چوار منداڵ لە سەرمادا گیانیان لەدەستدا
مانگی سووری کوردستان ڕایگەیاند، بە هۆی سەرماوە چوار منداڵ لە کۆبانێ گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش دوای گەمارۆکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی جۆلانی دێت.
-

چالاکوانێکی عێراقی لەدارفورەوە: دۆخی مرۆیی لە ناوچە جێناکۆکەکان ترسناکە
نوف عاسی، چالاکوانی عێراقی، کە لەناو ململانێی بەردەوامدا بۆ دارفور ڕاسپێردرابوو، دەڵێت: کاری مرۆیی لە ناوچە جێناکۆکەکان هەم جوانە و هەم قورسە، هەروەها پێویستی بە نەرمی و بوێری و کرانەوە هەیە.
-

ژنێک لە کەرکوک لەلایەن هاوژینەکەی تێزابی پێدا کرا
لە گەڕەکی شۆڕیجەی شاری کەرکوک ژنێک بەدەستی هاوژینەکەی تێزابی پێدا کراو سووتا.
-

"ئێوە کەزیەک ببرن ئێمە هەزارەها کەزی دەهۆنینەوە"
دوای بڕینی کەزی شەرڤانێکی کورد لەلایەن چەتە توندڕەوەکانی هەتەشەوە، ژنان لە باشووری کوردستان هەڵمەتی هۆنینەوەی کەزییان دەستپێکرد.
-

خۆپیشاندانی پاڵپشتی لە باشووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
ئەمڕۆ سەرەڕای بەفرو سەرما، هاوڵاتیان لە شارو شارۆچکە جیاوازەکانی باشووری کوردستانەوە چوونە سەر شەقامەکان و پەیامیان دژی دەولەتانی داگیرکەر وتەوەو پشتیوانی خۆیان بۆ گەلی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.
-

زیاتر لە ٧٠ ڕێکخراو لە ئەوروپا داوای خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن
لە ئەوروپا زیاتر لە ٧٠ ڕێکخراو و دامەزراوە، هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوایان شەرمەزار کرد و داوایان لە هەموو هێزە دیموکراسی و ئازادیخوازەکان کرد، لە تەنیشت ڕۆژئاوا بووەستن و یەکگرتنی نێودەوڵەتی پتەوتر بکەن و دەنگی خۆیان لە دژی ئەو هێرشانە بەرز بکەنەوە.
-

لە کۆیە کەمپەینی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا بەڕێوەدەچێت
لە شاری کۆیەوە بۆ پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان بەدروشمی "ڕۆژئاڤا لە ناو دڵ وخوێنمانە" دەستکراوە بە کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری.
-

گۆرانییەک بۆ "کەزی" ئامادە کرا
دژی بێڕێزکردن و بڕینی پرچی ژنانی شەڕڤان لەلایەن چەتەکانەوە، گۆرانییەک بە ناوی “کەزی” ئامادە کرا.
-

ڕۆژنامەنووسێکی عێراقی پشتیوانی لە بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژئاوا دەکات
ئەفراح شوکی، ڕۆژنامەنووسی عێراقی ڕایگەیاند کە پاڵپشتی لە بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان دەکات و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە بەرامبەر پێشێلکارییەکان شەرمەزار دەکات.
-

ژنانی سوەیدا: ئازایەتی و ڕۆڵی ژنانی کورد بەرز دەنرخێنین
ژنانی سوەیدا پشتیوانی خۆیان بۆ ژنانی کورد لە دژی هێرشەکانی سەر باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەربڕی و وتیان: ئێمە ئازایەتی و ڕۆڵی ژنانی کورد بەرز دەنرخێنین، ئێمە لەگەڵیانین، ئێمە یەکین.
-

ئەمڕۆ لە سلێمانی خۆپیشاندانی گەورەی جەماوەری بەڕێوە دەچێت
بە دروشمی "سلێمانی بەرەو خۆپیشاندانی ملیۆنی" بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی بۆ پشتیوانی لە بەرخودانی گەلی ڕۆژئاوای کوردستان خۆپیشاندانێکی گەورەی جەماوەری بەڕێوەبچێت و داوا لە هەموو کەس و لایەنێک دەکرێت بەشداری خۆپیشاندانەکە بن.
-

حیجابەکەی لابردو کەزی هۆنیەوە: قژمان بە زیندوویی دەیانخنکێنێت
نەسلیخان حەسەنکە ماوەی چەند ساڵێکە حیجابەکەی لەبەردایە، دوای ئەوەی دەبینێت چەتەکانی هەتەشە قژی شەڕڤانێکی یەپەژە دەبڕن، بڕیار دەدات حیجابەکەی داکەنێت و وتی: قژمان خەریکە دەیانخنکێنێت.
-

کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی بانگەوازی بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی کرد
کۆمیتەی خاچی سووری نێودەوڵەتی سەبارەت بە هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هۆشداریدا و بانگەوازی بۆ پاراستنی خەڵکانی مەدەنی و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی کرد.
-

خەڵکی بناری قەندیل: جگە لە ئیرادەی ئازاد و چیاکان پشت بە کەس نابەستین و ڕۆژئاوا تەنها نییە
لە دۆڵی سێوەیسی بناری قەندیل، کە وەک لانکەی بەرخۆدان دەناسرێت، گردبوونەوەیەکی جەماوەری بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدرا. لە گردبوونەوەکەدا هێرش و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتانی داگیرکەر بۆ سەر ژنان و منداڵان شەرمەزار کرا.