دوو چالاکوان دوای سێ مانگ لە دەستبەسەرکرانیان لە ورمێ ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار دەبنەوە

زەهرا پیردەهقان و پەروین قزلباش، چالاکوانانی کورد لە دوای دەستبەسەرکردنیان لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێران لە شاری ورمێ و دواتر گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار، ماوەی سێ مانگە ڕووبەڕووی چارەنووسێکی نادیار بوونەتەوە.

 ناوەندی هەواڵ

 

چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە ئێران لە بەردەم شەپۆلێکی بەرزبوونەوەی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانە و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێدان، لە نێوان ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان کە هۆشداری دەدەن لە تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی و فشارە ئەمنییەکان کە بنەماڵەی دەستگیرکراوەکان دەکەنە ئامانج.

 

کژار دەستگیرکردنی دوو لە ئەندامانی لە شاری ورمێی ئێران لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە  ڕاگەیاند، کە ئەوان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، نزیکەی سێ مانگە چارەنووسیان نادیارە.

 

بەگوێرەی ڕاگەیاندراوی کژار، ئەو دوو چالاکوانە بە ناوەکانی زەهرا پیردەهقان تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی چالداێران ناسراو بە "دیجلە ماکو" و پەروین ڕەسغ قزلباش تەمەن ٣٢ ساڵ خەڵکی ماکو ناسراو بە "ئادار ماکو" لە مانگی تەمووزدا، تەنها چەند ڕۆژێک لەیەکتری دوورکەوتوونەتەوە، لە کاتێکدا لە ورمێ چالاکوانی مەدەنی و هۆشیاریی پەیوەست بە ژنان ئەنجام دەدا.

 

ڕوونیکردەوە، لێکۆڵینەوەکان بەرپرسیارێتی دەزگا ئەمنییەکانیان لە دەستگیرکردنیان پشتڕاستکردووەتەوە، هەروەها دەسەڵات ڕەتیدەکاتەوە هیچ ڕوونکردنەوەیەک بداتە کەسوکاری دەستگیرکراوەکان و فشاریان لەسەرە بۆ ئەوەی ڕێگرییان لێبکەن لە گرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی و مەدەنی.

 

ئەو ڕێکخراوە بەرپرسانی ئێرانی بە تەواوی بەرپرسیارێتی پارێزراوی و ژیانی ئەو دوو چالاکوانە لە ئەستۆ گرت و خوازیاری ئاشکراکردنی خێرای شوێنییان بوون، هەروەها داوای لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان کردووە دەستوەردان بکەن و لێکۆڵینەوە لە بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ بکەن بۆ دیاریکردنی باری یاسایی و تەندروستییان.