ڕۆژانە
-

لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ١٠٠ منداڵ کوژراون
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی هەرانا، تا ئێستا لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران ١٠٠ منداڵ کوژراون، هەروەها هێڵی ئینتەرنێت تەنها بۆ بازرگانەکان و لەژێر چاودێری حکومەت کارایە.
-

ژنانی ئێزدی: هێرشەکان بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان و شۆڕشی ژنان دەکەنە ئامانج
هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان شۆڕشی ژنان و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئۆجالان دەکەنە ئامانج کە بووەتە هەوێنی شکۆمەندی و گەشەسەندنی کۆمەڵایەتی، بەرخۆدانی شەڕڤانان لە ڕۆژئاوای کوردستان وەک نموونەیەکی جیهانی کاردەکات.
-

یاریگای یانەی نەورۆز بۆتە مەیدانی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان
لە یاریگای یانەی نەورۆز، زیاتر لە ۱٠ هەزار کەس دروشمەکانی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی، هەروەها داهاتی یاریگاکە بۆ کۆمەک و هاوکارییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان تەرخانکرا.
-

١٣٨١ کەسی واژۆکار لەسەر جاڕنامەی ڕۆژئاوا: واز لە خوشک و برا کوردەکانمان بێنە
لە کاردانەوە بەرامبەر هێرشەکانی ڕۆژائاوای کوردستان، هەزار و ٣٨١ هاوڵاتی باکووری کوردستان و تورکیا داوای کۆتایی هێنان بە ئامانجکردنی ناوچەکەیان کردو دەڵێن: زمانی شەڕ ناتوانێت جێگەی زمانی ئاشتی بگرێتەوە.
-

لە ڕانیە بە ڕۆحی بەرخۆدانی ژنان پەیمانی تێکۆشان دژی داگیرکەری و هێڵی خیانەت نوێکرایەوە
لە یەکەمین ساڵیادی بەئامانجگرتنی ساڵیحە ڤیان و پێشەنگانی تەڤگەری ئازادی و دەنگی حەقیقەت لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە، لە شارۆچکەی ڕانیە چالاکییەکی جەماوەری بەبیرهێنانەوە ڕێکخرا.
-

زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتی ناسراو بۆ پشتگیری ڕۆژئاوا بانگەواز دەکەن
ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی، بانگەوازێکی هاوبەشی زیاتر لە ٤٠٠ کەسایەتی ناسراوی بۆ پشتگیرکردن لە ڕۆژئاوای کوردستان بڵاوکردەوەو ڕایانگەیاند، قبووڵ ناکەین سەرکردەکانمان لایەنی دەسەڵاتێکی مەترسیدار بگرن، قبووڵیش ناکەین کە چالاکی پشتیووانی لە کورد سەرکوت بکەن.
-

کۆمەڵەی ژنانی عێراق ئیدانەى پێشێلکارییەکانی سەر ژنانى ڕۆژئاوا دەکەن
کۆمەڵەی ژنانی عێراق، ئیدانەى ئەو پێشێلکارییانەی سەر ژنانی ڕۆژئاواى کوردستان دەکەن، کە لەلایەن چەتەکانەوە دەکرێن و دەڵێن: پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەرجەم ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتیی و مرۆییەکانە، هەروەها داوا دەکەن بەپەلە هەنگاو بنرێت بۆ پاراستنی ژنان.
-

شایەتحاڵی چەندین هێرش: بەرخۆدان هەڵبژاردەی ئێمەیەو ئەم خاکەش هی ئێمەیە وازی لێناهێنین
شاری حەسەکە کە لە دژی هێرشەکانی جیهادیەکانی هەتەشە شۆڕشی کردووە، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بەخۆیەوە دەبینێت، کە سێیەم هێرشە لە دوای دەستپێکردنی شۆڕشەوە، ژنێک کە شایەتحاڵی ئەم هێرشانە بوو، بەرخۆدانی دانیشتووان و بەردەوامی بەرخۆدانییانی دووپاتکردەوە.
-

هاوکاری و کەمپینەکان لە باشوور بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە
چەند ڕۆژێکە لە سەرانسەری باشووری کوردستاندا، خەڵک و دامەزراوەکان بەردەوامن لە کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پشتگیری ڕۆژئاوای کوردستان، کە چەندین پێداویستی سەرەکی ڕۆژانەو شیرو خواردنی تایبەتی منداڵانیشی تێدایە.
-

لە بەرەکانی پێشەوە ئیرادەی ژنانی شەڕڤان بەهێزە
لە بەرەکانی کەوکابەوە لە شاری حەسەکە کە بەفر لەگەڵ دەنگی تفەنگ تێکەڵ دەبێت، ڕووخساری شەڕڤانانی ژن و پیاو وەک ئاوێنەی ئیرادە و ئازایەتی و قوربانیدان دەدرەوشێتەوە، لەوێ لەسەر لوتکە بەرزەکان ڕایدەگەیەنن کە خاکەکە تەنها خۆڵ نییە، بەڵکو پەیمانێکی هاتا هەتاییە.
-

"کەزیەک بڕدرا، ئێستا هەزاران کەزی دەهۆندرێتەوە"
سۆسەن سیا، ژنێکی گەنجی ئێزدی ڕایگەیاند، کاتێک دیمەنی کەزی ژنە شەڕڤانێکی بینی کە لەلایەن چەتەکەیەوە بڕدراوە، زۆر پێی کاریگەر بووە ودەڵێت: ئێستاش هەزاران ژن بە هەزاران کەزی دەهۆننەوە.
-

کوشتنی دڕندانەی ژنێک لە شاری تەعز توڕەیی دانیشتووانی لێکەوتەوە
تاوانە ترسناکەکان دژ بە ژنان لە یەمەن لە نێوان بێ یاسایی نائاسایشیی بەربڵاو بەردەوامە، کە ژنان بوونەتە ئامانجی ڕاستەوخۆی توندوتیژی لە نەبوونی پاراستنی یاسایی و چاودێریی ئاسایشی کاریگەر.
-

هیومان ڕایتس وۆچ: حکومەتی سووریا تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ لە نوێترین ڕاپۆرتی خۆیدا، سوپای سووریا و بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لە ڕۆژئاوای کوردستان تۆمەتبار دەکات، کە تێیدا بێڕێزی بە تەرمی ژنە شەڕڤانێک کراوە و گەمارۆی مەدەنییەکان دراوە.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران یەڵدا عەباسی هونەرمەندی کوردیان دەستگیر کرد
هێزەکانی ئاسایش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران یەڵدا عەباسی، هونەرمەندی کوردیان دەستگیرکرد، لە جێبەجێکردنی سزای یەک ساڵ زیندانیکردن کە بە نەبوونی بەهۆی چالاکییەکانی پەیوەست بە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، لە دژی دەرکرابوو.
-

"دەستەبەرکردنی پاراستنی منداڵانی کۆچبەر ئەرکێکی بنەڕەتییە"
جولیا خەلۆ، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ستیرک بۆ بەدواداچوون و پاراستنی مافەکانی منداڵان، ناڕەزایی خۆی لە بەردەوامی گەمارۆدانی کۆبانێ دەربڕی و دەڵێت: منداڵان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو بارودۆخە سەختانە.
-

خوێندکاران بەوێنەکێشان پشتیوانی کوردانی ڕۆژئاوا دەکەن
هاوکاری خوێندنگەی کۆمەڵگەی پەروەردەیی کۆیەی ناحکومی داهاتی پێشانگایەکی هونەری دەبەخشێت بە کەمپینی کوردانی ڕۆژئاوا.
-

لە بناری قەندیلەوە بۆ داگیرکەران: کەزی شەڕڤانان دەبێتە پەتی سێدارە بۆ خەونی عوسمانییەکان
لە بناری قەندیل بە پێشەنگایەتی ژنان و بە بەرزکردنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"، پەیامێکی ئاگرین ئاراستەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی کرا. ژنانی قەندیل وتیان: شۆڕشی کەزی بووەتە ناسنامەی ڕۆژئاوا.
-

ئەنجومەنی سەردەشت ڕاگەیاندراوێکی بۆ ڕۆژئاوا بڵاوکردەوە
لە سەردەشتی چیای شنگال بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا کراو ڕاگەیاندراوێک بڵاوکرایەوە و بەرخۆدانی گەلی ڕۆژئاوا لە دژی گەمارۆ و هێرشەکان سڵاوی لێکرا.
-

چەتەکانی هەتەشە منداڵێکیان شەهید کرد
لە ئەنجامی هێرشی چەتە جیهادییەکانی هەتەشەو داعش کەلەلایەن دەوڵەتی تورکیا پاڵپشتی دەکرێن، منداڵێک گیانی لەدەستدا، هەروەها لە هێرشی فڕۆکە سیخوڕیەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەرگوندەکانی حەسەکە سێ هاوڵاتی مەدەنی بریندار بوون.
-

خۆپیشاندانی بەرفراوانی "دووشەممەی یەکڕیزی" لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە ناوی "دووشەممەی یەکڕیزی" خۆپیشاندانیەکی بەرفراوان بەڕێوەچوو، کە تێیدا خەڵک و چالاکانی مەدەنی بۆ نوێکردنەوەی پاڵپشتیان بۆ ڕۆژئاوا و ڕاگرتنی توندوتیژی کۆدەبنەوە.