ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 28 لە 1.029

26 ئەیلوول 2026

  1. بنەماڵەی ساکینە دورموش پابەندبوونی خۆیان بە پەیامەکانی ئازادی و ئاشتی دووپات دەکەنەوە

    بنەماڵەی ساکینە دورموش پابەندبوونی خۆیان بە پەیامەکانی ئازادی و ئاشتی دووپات دەکەنەوە

    دایکی ساکینە دورموش کە لە ساڵی ٢٠١٦دا گیانی لەدەستدا، پابەندبوونی خۆی بە میراس و پەیامەکانی ئازادی و ئاشتیی کچەکەی دووپاتکردەوە، گەشتەکەی لە منداڵییەوە تا پەیوەندیکردن بە تەڤگەری ئازادییەوە ەبیرهێنایەوە.

  2. ژیان حسێن: یەکسانی و هاوپشتی ژن و گەلان هەوێنی سووریایەکی دیموکراتیکە

    ژیان حسێن: یەکسانی و هاوپشتی ژن و گەلان هەوێنی سووریایەکی دیموکراتیکە

    ژیان حسێن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە ڕۆژئاوا باسی لە گرنگی هاوپەیمانی ژنان و گەلان کرد لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیکدا و دەڵێت: بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک تەنها بە هاوکاری ژنان و گەلان دەبێت.

25 ئەیلوول 2026

  1. لە لەندەن تاوتوێی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی دەکرێت

    لە لەندەن تاوتوێی پرسی کورد و پڕۆسەی ئاشتی دەکرێت

    لە “کۆنفرانسی ئاشتی و ئینتیگراسیۆنی دیموکراتیک”دا کە لە ٢٩ و ٣٠ـی ئەیلوولدا بە ئامادەبوونی پەروین بوڵدان و چەند کەسایەتییەکی دیکە لە لەندەن بەڕێوەدەچێت، تاوتوێی پرسی کورد و ئەزموونە جیاوازە جیهانییەکان لە چارەسەریی ئاشتی لە ناوچەکەدا دەکرێت.

  2. دەستڕاگەیشتن بە ٩٩ هەژماری ئێکسی بە هۆی کەیسی نارین گۆرانەوە ئاستەنگ کرا

    دەستڕاگەیشتن بە ٩٩ هەژماری ئێکسی بە هۆی کەیسی نارین گۆرانەوە ئاستەنگ کرا

    دادگای ئامەد بڕیاریدا ٩٩ هەژماری ئێکسی لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی نارین گوراندا بە بیانووی ئەوەی پۆستەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەان دەبێتە هۆی "توڕەیی گشتی" و کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە، ئاستەنگ کرد.

  3. ڕێزان نورەدین: مێژووی کوردستان بەبێ ڕۆڵی ژنان ناتەواوە

    ڕێزان نورەدین: مێژووی کوردستان بەبێ ڕۆڵی ژنان ناتەواوە

    بەدرێژایی مێژوو ژنانی کورد وەک کۆڵەکەیەکی سەرەکی لە ژیان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا، ڕۆڵی کاریگەریان گێڕاوە، ژنان تەنها بەشداربووی بزووتنەوەکان نەبوون، بەڵکو لە زۆر قۆناغی مێژووییدا لە بەڕێوەبردن، بەرخودان، پاراستنی ناسنامە بەشداربوون.

24 ئەیلوول 2026

  1. سزای لەسێدارەدان لەسەر ئەرخەوان فەلاحی پاش قبوڵکردنی دووبارە دادگاییکردنەکە هەڵوەشایەوە

    سزای لەسێدارەدان لەسەر ئەرخەوان فەلاحی پاش قبوڵکردنی دووبارە دادگاییکردنەکە هەڵوەشایەوە

    دوای ئەوەی دادگای باڵا داوای دووبارە دادگاییکردنەوەی قبوڵ کرد سزای لەسێدارەدانی ئەرخەوان فەلاحی هەڵوەشێنرایەوە و بڕیارەکە جێبەجێکردنی ڕاگرت و دۆسیەکەی ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوە کرد بۆ ئەوەی بەسەر تانەکانی مافی مرۆڤدا بچنەوە.

  2. نەتەوەیەکگرتووەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران ١٢ کۆڵبەری کورد و ١٣ کاسبکاری بەلووچ کوژراون

    نەتەوەیەکگرتووەکان: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە ئێران ١٢ کۆڵبەری کورد و ١٣ کاسبکاری بەلووچ کوژراون

    نەتەوەیەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە ئێران ١٢ کۆڵبەری کورد و ١٣ کاسبکاری بەلووچ کوژراون، دەبێت ئێران قەرەبووکردنەوەی زیانەکان بۆ خانەوادەکانیان بڕەخسێنێت و لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ لەسەر هەموو حاڵەتەکانی کوشتنی ئەم کەسانە بکرێت.

  3. پڕۆژە یاسای دژە توندوتیژی لە فەرەنسا پەسەند کرا

    پڕۆژە یاسای دژە توندوتیژی لە فەرەنسا پەسەند کرا

    کۆمیسیۆنی تایبەتی ئەنجوومەنی نیشتمانی فەرەنسا ڕەشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سێکسی دژی ژنان و منداڵانی پەسەند کرد. ئەم ڕەشنووسە لە یەکی تشرینی یەکەمدا لەلایەن ئەنجومەنی گشتییەوە تاوتوێ دەکرێت.

  4. ڕێژیمی ئێران سزای ٤٥ ساڵ زیندانی بەسەر نۆ ژنی عەرەبدا سەپاند

    ڕێژیمی ئێران سزای ٤٥ ساڵ زیندانی بەسەر نۆ ژنی عەرەبدا سەپاند

    دادگای ئینقلابی ئەهواز بە تۆمەتی "چالاکی ئەلیکترۆنی" سزای نۆ ژنی عەرەبی بە کۆی گشتی ٤٥ ساڵ زیندانی سەپاند، دادگا ڕایگەیاند کە ئەگەر بەشداری لە "خولی ڕاهێنانی ئایدیۆلۆژی ناچاری"دا بکەن، دەکرێت سزاکە بۆ ساڵێک کەم بکرێتەوە.

23 ئەیلوول 2026

  1. ساڵێکی نوێی خوێندن لە ئێران لە نێوان نیگەرانییە ئەمنییەکان و فشارە ئابوورییەکان دەستپێدەکات

    ساڵێکی نوێی خوێندن لە ئێران لە نێوان نیگەرانییە ئەمنییەکان و فشارە ئابوورییەکان دەستپێدەکات

    لەگەڵ گەڕانەوەی هەزاران خوێندکار بۆ هۆڵەکانی خوێندن لە ئێران، دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە کاتێکدایە کە ترسی شەڕ و بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و سەختی دەستەبەرکردنی پێداویستییە پەروەردەییەکان هەن.