ڕۆژانە
-

ئاژانسەکەمان کۆمەڵکوژییەک بەڵگە دەکات کە لە میوانخانەیەکی شاری سوەیدا ئەنجامدراوە
جیهادییەکانی هەتەشە چەندین پێشێلکارییان لە دژی کۆمەڵگەی دروزەکان لە شاری سوەیدا ئەنجامدا، دەیان هاوڵاتی مەدەنی بێ چەکیان ڕفاند و کوشتیان، هەندێکی دیکەشیان تووشی ئەشکەنجەدان بوون.
-

ئەنجامنامەی کۆنفرانس: ڕەتکردنەوەی کۆتای ٢٠٪ بۆ ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا و ٥٠٪ کەمتر نەبێت
لە یەکێک لە خالەکانی ئەنجامنامەی کۆنفرانسی "یەکگرتنی ژنان بناغەی بنیاتنانی دادپەروەری و دیموکراسییە لە سووریایەکی ناناوەندی و یەکگرتوودا" کە لە شاری حەسەکە بەڕێوەچوو ئاماژە بە ڕەتکردنەوەی کۆتای ٢٠٪ بۆ ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا کراوە دەڵێت: ٥٠٪ کەمتر نەبێت.
-

ژنانی چیای قەزوان: ئێمەش دەمانەوێت ڕێبەر ئاپۆ لەناو خۆماندا ببینین
دایکانی پاکڕەوانی یەپەژەو گەریلاکانی یەژاستار و ژنانی عەرەبی چیای قەزوان، بە نامەکانیانەوە بەشدارییان لە هەڵمەتی "دەمەوێت لەدەرەوەی ئیمڕاڵی چاوم بە عەبدوڵا ئۆجالان بکەوێ'' کرد.
-

لە سلێمانی دیدارێک بۆ ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت ڕێکخرا
لە شاری سلێمانی یەکەمین دیداری ڕێکخراوی چاردۆز، بۆ پشتگیری ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەتەوە ڕێکخرا کە ئامانج لێی باشکردنی بارودۆخی ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەتە و گونجاندنی ژینگە و ژیانیانە پێکەوە.
-

ژنان داوادەكەن بەرهەمی خۆماڵی هەناردەی دەرەوەی هەرێم بكرێت
ژنانی دەستڕەنگین و خاوەنکار داوا دەكەن بەرهەمە خۆماڵییەكان هەناردەی دەرەوەی هەرێم بكرێت چونكە بەرهەمەكانی كوردستان هیچی كەمتر نییە لەو هەمو بابەتەی دێتە ناو هەرێمەكە، بەڵكو بەرهەمی هەرێمی كوردستان زۆر پڕ كوالیتی ترە.
-

کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان بەردەوامە
کۆنفرانسی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتی لە سووریایەکی لامەرکەزی یەکگرتوودا" لە شاری حەسەکە بەردەوامە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە زەبری فیکری و چالاکوانانە و ڕەنگدانەوەی قووڵایی و فرەچەشنی ئەزمونی ژنانی سووریایە.
-

"ماڵی پەنابەران" باس لە ڕۆڵی ژنان دەکات لە دادپەروەری کەشوهەوا و گەشەپێدانی بەردەوام
دەستپێشخەری "ماڵی پەنابەران" بە هاوکاری ژنۆلوژی، سیمینارێکی لە ئەسکەندەریە سازکرد، تیشکی خستە سەر پرسەکانی ژنان و دادپەروەری کەشوهەوا، لە چالاکییەکەدا، بەشدارییەکی بەرفراوان و گفتوگۆ سەبارەت بە ڕۆڵی ژنان لە گەشەپێدانی بەردەوامدا بەخۆیەوە بینی.
-

جەمیلە عەزیزی لە زیندانی قەرچەک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستدا
کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤی ئێران، ڕایگەیاند لە ١٠ی ئەیلوول جەمیلە عەزیزی زیندانیکراو لە زیندانی قەرچەکی ژنان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لە دەستداوە.
-

هاوپەیمانی نادا: کوشتنی ئیفتاهان مەشهری پێشەنگایەتی ژنان لە یەمەن دەکاتە ئامانج
هاوپەیمانی نادا بۆ ژنانی دیموکرات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، کوشتنی ئیفتاهان مەشهەری، بەڕێوەبەری سندوقی پاکوخاوێنی و باشترکردن لە شاری تەعز شەرمەزار کرد و بە هێرشێکی ڕاستی بۆ سەر سەرکردایەتی ژنان لە یەمەن زانی.
-

لە سیمینارێکدا داوای یاسای خێزانی دادپەروەرانە کە لەگەڵ دەستووری مەغریبدا بگونجێت کرا
بە بەشداری چالاکوانانی سیاسی، مافی مرۆڤ و ئەکادیمی، هەماهەنگی ژنان بۆ گۆڕانکاری هەمەلایەنە و قووڵ بۆ یاسای بنەماڵە، سیمنارێکی نیشتمانیان لە شاری ڕەبaت سازکرد، کە تێیدا باسیان لە ڕۆڵی پەرلەمان کرد لە دەرکردنی یاسایەکی خێزانی دادپەروەرانە.
-

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان بە شکستێک بۆ ئازادی ڕاگەیاندنی دادەنێت
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی سودان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە ڕەتکردنەوەی بڕیاری وەزارەتی ڕاگەیاندن و گەشتوگوزاری بۆ ڕاگرتنی لینا یەعقوب، ڕۆژنامەنووس و وەرگرتنەوەی مۆڵەتی ڕۆژنامەوانی دەربڕی، سەندیکا بڕیارەکە بە هەڕەشەیەک بۆ سەر ئازادی ڕۆژنامەگەری دەزانێت.
-

دەستپێکردنی کۆنفرانسی هاوپەیمانی ژنان؛ بەرەو سووریایەکی لامەرکەزی دادپەروەر و دیموکراتیک
لە چوارچێوەیەکی زیندوو و هەمەچەشندا، کۆنفرانسی "هاوپەیمانی ژنان: بناغەی بونیادنانی دادپەروەری و دیموکراتی لە سوریایەکی لامەرکەزی یەکگرتوودا" دەنگی ژنان بە ئامانجی بەهێزکردنی ڕۆڵی ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە ژێر یەک سەقفدا کۆدەکاتەوە.
-

"خۆکوشتن قەیرانێکی بێدەنگ و پێویستی بە پشتیوانی ڕاستەقینە هەیە"
فادیە عەوید، دەروونناس تیشکی خستەسەر زیادبوونی ئەم دواییەی حاڵەتەکانی خۆکوشتن لە ناوچەکەدا، جەختی لەوەکردەوە، کە پێدانی مافە سەرەتاییەکان دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە.
-

منداڵی لە مەترسیدایە... پەروەردە لە بەرامبەر هەژاری و پشتگوێخستن
منداڵان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەهۆی هەژاری و نەبوونی پاڵپشتی حکومەتەوە بەدەست بێبەشکردنی خوێندن دەناڵێنن، خێزانەکان بەبێ خزمەتگوزاری خەرجی زۆریان لەسەرە و هەندێکیان واز لە خوێندن دەهێنن و ڕووبەڕووی شەرمەزاری دەبنەوە و لە خوێندن دوور دەکەونەوە.
-

دوومین فێستیڤاڵی ئەدەبی شعری ژنان؛ ژنان بە پێنووسی خۆیان ڕازەکانیان دەنووسنەوە
لە هەڵەبجە دووەمین فێستیڤالی ئەدەبی بۆ شیعری ژنان بەڕێوەچوو، لەدوای پێشکەش کردنی هۆنراوەکان خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ژنانی شاعیر.
-

تەڤگەری هیلالی زێڕین؛ شوێنێکێک بۆ هونەری ڕەسەنی ژنان
هیلالی زێڕین بووەتە دەروازەیەک بۆ بەرەوپێشبردنی شوناسی کولتووری و هونەری کوردی، کە ژنان تارەکانی خۆشەویستی بۆ فۆلکلۆر و موزیک و ئەدەب و هونەر دەبەستنەوە، ئەم تەڤگەریە نوێنەرایەتی وەڵامێکی هۆشیارانە دەکات بۆ هەوڵەکانی مۆدێرنیتی سەرمایەداری.
-

ئینتەرنێت لە چەند شارێکی ئەفغانستان بە فەرمانی مەلا هەیبەتوڵا ئاخوندزادە دادەخرێت
مەلا هەیبەتوڵا ئاخوندزادە، سەرۆکی تاڵیبان فەرمانی دا بە داخستنی ئینتەرنێتی بەشێک یان تەواو لە چەند شارێکی ئەفغانستان، ئەو بڕیارە نیگەرانیی هاووڵاتیان و خوێندکاران و زانکۆی لێکەوتووەتەوە.
-

لەسێدارەدانی ژنێک لە سودان توڕەیی لێدەکەوێتەوە
ژنانی سودان ئیدانەی ئەو پێشێلکارییە قورسانەیان کرد کە لە دارفور لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە دژی ژنان ئەنجام دراون و داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە دەستوەردان بکەن بۆ وەستاندنی ئەو کارانە و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان.
-

پەیامنێری ژن نیوز هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت
شەهریبان ئاسڵان، پەیامنێری ژن نیوز، کە هەواڵێکی 'خێزانێک کە منداڵەکەی ڕفێندراوە: ژیانمان سەلامەت نییە' بڵاودەکاتەوە، هەڕەشەی کوشتنی لەلایەن ئەو تۆمەتبارەی کە منداڵەکەی ڕفاندووە، پێگەیشتووە.
-

ژنێکی خاوەنپێداویستی تاییبەت نەبوونی بینایی چاوەکانی نەبۆتە ڕێگر لەبەردەم کاری ڕاگەیاندن و کاری چنیندا
ڕێناس جەبار، سەرەڕای نەبوونی بینای چاوەکانی زیاتر لە ساڵێک کاری ڕاگەیاندنی کردووە، لە ئێستادا کاری چنین دەکات، وتی: هیچ جۆرە ڕێگرییەکی تەندروستی و جەستەیی نەکەنە بیانویەک لەبەردەم بەرەوپێشبردنی کارەکانم.