هونەرمەند شەیدا سابیری دەستگیرکراو بۆ زیندانی عادل ئاباد لە شیراز گواسترایەوە

هێزەکانی ڕژێمی ئێران هونەرمەند شەیدا سابیری، ئەندامی نەتەوەی لوڕیان دەستگیرکردو بۆ بەشی ژنانی زیندانی عادل ئاباد لە شیراز گواستیانەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هەڵمەتەکانی دەستگیرکردن لەلایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە دژی چالاکوانان و هونەرمەندان پەرەی سەندووە، لە چوارچێوەی سەرکوتکردنی بەردەوام کە دەنگە ناڕازییەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج.

 

ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن، کە هێزەکانی ڕژێمی ئێران شەیدا سابیری، هونەرمەند و چالاکوان، ئەندامی نەتەوەی لوڕیان کە بەڕەچەڵەک خەڵکی یاسوجە و نیشتەجێی شیرازە دەستگیر کردووە، بۆ بەشی ژنانی زیندانی عادل ئاباد لە شیراز گواسترایەوە.

 

شایانی باسە شەیدا سابیری پێشتر بەهۆی هەڵوێست و چالاکییە ناڕەزایەتییەکانییەوە ڕووبەڕووی فشاری ئەمنیی دووبارە بووەوە، لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە یاسوج، هاوکات لەگەڵ شۆڕشی گەل لە ئێران دەستبەسەر و پێش ئەوەی لە کۆتاییەکانی ئەو ساڵەدا بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێت.