ژنان پاسەوانی چیرۆکەکە: ئێوارەیەکی کولتووری ژنان میراسی فەڵەستینی زیندوو دەکاتەوە

ژنانی غەززە لە ئێوارەی «ژنان پاسەوانی چیرۆک»دا، بە گۆرانی و چیرۆک هەوڵیاندا میراسی کولتووری فەڵەستین بپارێزن.

ڕەفیف ئیسلیم

 

فەڵەستین- ئێوارەی "ژنان پاسەوانی چیرۆک" گۆڕا بۆ کەشێک کە ژنان بۆ ئاهەنگگێڕان بە یادەوەری فەڵەستینییەکان کۆدەبنەوە، لە گۆرانی و پەندەوە تا دەگاتە جلی چنراو و دابکە و چیرۆکگێڕانەوە، لە هەوڵێکدا بۆ زیندووکردنەوەی وردەکارییەکانی ژیانی کولتووری کە لە کاتی شەڕدا تووشی پەراوێزخستن و لەناوچوون بوو.

 

بە دروشمی "ژنان پاسەوانی چیرۆک"، کۆڕبەندی کولتووری ژنانی فەڵەستین، ئێوارەیەکی کولتووری، فۆلکلۆری و میراسی فەڵەستینی لە ٣ی تشرینی یەکەمدا ڕێکخست، ئەم چالاکییە ژنانە ئامانجی ئاهەنگگێڕان بوو بۆ میراسی فەڵەستین و زیندووکردنەوەی وردەکارییەکانی لە ڕێگەی گۆرانی و پەند و دابکە و هونەرە جیاوازەکانەوە، لە نێوان ئامادەبوونێکی سەرنجڕاکێشی ژندا.

 

ئەو ئێوارەیە لە دیدگای کۆڕبەندەکەوە سەرچاوەی گرتووە کە چیرۆکی فەڵەستینی لە ئامادەبوون و خۆڕاگری ژنان بەرجەستە بووە، هەروەها لە میراسی کولتووری کە پاراستوویانە و لە نەوەیەکەوە بۆ نەوەیەکی تر گوازراوەتەوە، مسۆگەرکردنی بەردەوامی بوونی لە یادەوەری و درێژبوونەوەی بۆ داهاتوو.

 

لە ژنانەوە بۆ ژنان

 

 

لە پەراوێزی ئێوارەی ڕۆشنبیری، فاتن حەرب، بەرپرسی کۆڕبەندی ڕۆشنبیری ژنانی فەڵەستین، ڕایگەیاند، کە ئەم بۆنەیە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆڕبەندەکەوە یەکەمین چالاکییە لە جۆری خۆیدا، ئاماژەی بە کارەکتەری ناوازەی کرد وەک بۆنەیەکی "لە ژنانەوە بۆ ژنان"، کە چەندین بەشی هونەری تێدایە، لەوانە گۆرانی نەریتی، پەندە فۆلکلۆرییەکان و دابکە، لەگەڵ پێشبڕکێ و چالاکییەکانی دیکەی پەیوەست بە ناسنامەی فەڵەستینی.

 

فاتن حەرب ڕوونیکردەوە، ئەو ڕووداوە دوای شەڕێک هات کە وێرانکارییەکی بەرفراوانی بەجێهێشت، هەروەها ژنان دەیانەوێت "لە داروپەردووەکانەوە دەربچن بۆ بونیادنانی"، ئەمەش کەشێک دروست دەکات کە ڕەنگدانەوەی ڕاستی فەڵەستین بێت و میراس بپارێزێت لەبەرامبەر هەوڵدان بۆ سڕینەوەی ناسنامەی کولتووری.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بەئامانجکردنی ناوەندە کولتوورییەکان و شوێنەوارەکان لە کاتی شەڕدا پێویستی پاراستن و گەڕاندنەوەی میراسی فەڵەستینی زیاتر کرد. وتی: ئێوارەکە تەنها لە لایەنی کولتووریدا سنووردار نەبووە بەڵکو کەشی بۆ ژنان دابینکردووە کە هەست و سۆزە کۆکراوەکان ئازاد بکەن، چونکە پێویستیان بە ساتەکانی خۆشی و پێکەوەبوون و پەیوەندیکردن بە ئامڕازە فەڵەستینییەکانیانەوە هەیە.

 

بەشداربووان بە جلی فەڵەستینی و کەفییە چنراوکراوەکانەوە خۆیان ڕازاندەوە، لە دیمەنێکدا کە توخمەکانی یادەوەری و میراسی ڤەلی فەڵەستینی وروژاندەوە.

 

میراس لە وردەکارییەکانی ژیاندا

 

 

جولیەت ئەبو شەنەب، چالاکوانی کۆمەڵایەتی وتی: بوونی ئەو بۆ پشتگیریکردنە لە داهێنەری ژنان لە بواری ڕۆشنبیریدا، بەتایبەتی ئەوانەی پەیوەندییان بە میراسەوە هەیە، جەختی لە گرنگی دووبارە بەکارهێنانەوە و ڕیسایکلکردنی هەندێک لەو شوێنەوارانەی کە بەهۆی شەڕەوە زیانیان بەرکەوتووە و هاندانی ژنان بۆ پاراستنی میراسەکانیان و خاوەندارێتی لانیکەم پارچەیەک لەو شوێنەوارە.

 

ڕوونیکردەوە، کە ئەو جلە چنراوانە تایبەتن بە هەر شارێکی فەڵەستین، لەگەڵ کۆفە و کەلوپەلی مس، لە دیارترین تایبەتمەندییەکانی ئەم میراسەن، ئەو پەندێکی بەناوبانگی فەڵەستینی بەبیرهێنایەوە کە دەڵێت: لە گڵی خاکەکەتەوە نەک لەسەر ڕوومەتت، دایکان و داپیران دەیانوت کاتێک کوڕێک بڕیاری هاوسەرگیری لەگەڵ کەسێکی نەتەوەیەکی دیکەدا دەدا.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، چنراوی فەڵەستینی لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا ئامادەیە، لە کەلوپەلی ناوماڵ و تابلۆکانەوە، لەنێویاندا تابلۆی هاوسەرگیری فەڵەستینی، تا دەگاتە جلوبەرگ و کەلوپەلی کەسی.

 

جولیەت ئەبو شەنەب باس لەوە دەکات کە کاتێک ناچار بووە بۆ ماوەی دە ڕۆژ لە ماڵەکەی خۆی بڕوات، دڵنیا بووە لەوەی کەلوپەلی میراسی خۆی لەناو جانتایەکی بچووکدا کۆبکاتەوە، لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە، هەر پارچەیەکی خستە شوێنی خۆی، ئەمەش ئاماژەی پەیوەستبوونی ئەم شتانە بوو بە یادەوەری و ماڵ و ناسنامە.

 

کەشێک بۆ کۆبوونەوە و وەرگرتنەوەی ژیان

ئامال بەتراوی، توێژەری کۆمەڵایەتی لە کۆڕبەندی بنەماڵەی فەڵەستین، ڕایگەیاند، کە بەشداریکردنی لەو چالاکییەدا یەکەمین ئامادەبوونی بوو لە چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی ژنان لە دوای کۆتایی هاتنی هێرشەکەوە، وتی: لەم چالاکییەدا بۆ یەکەمجار لە ماوەیەکی زۆردا چەند هاوڕێیەکی ناسیوە.

 

دووپاتیکردەوە، کە کۆبوونەوەی ژنان لەگەڵ ژنانی تردا بەشدارە لە باشترکردنی تەندروستی دەروونی و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و داهێنان، بەتایبەتی کاتێک چالاکییەکان پەیوەندییان بە میراسەوە هەیە، کە تەنها بە جلوبەرگ و شوێنەوارەکانەوە سنووردار نییە، بەڵکو داب و نەریتە و فێرکارییەکانی داپیرەکانیش دەگرێتەوە کە بە درێژایی نەوەکان دەگوازرێنەوە.

 

“قسەکانی داپیرە لە گووگڵ زیاتر بەهایان هەبوو”

 

سەبارەت بە سەمیە تابت جەختی لەوە کردەوە، کە پەندەکان بەشێکی سەرەکین لە چیرۆکگێڕانەوە و میراسی فەڵەستینییەکان، داپیرە لە ڕابردوودا زۆر پێش هاتنی بزوێنەری گەڕان و زیرەکی دەستکرد سەرچاوەی زانیاری بوون.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، زۆربەی ئەو شتانەی کە نەوەکانی ئێستا ئەزموونی دەکەن، پێشتر لەلایەن داپیرەکانەوە لە ڕێگەی پەندەوە دەربڕدراون و هۆشدارییان پێدراوە، وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانە لەگەڵ پەندەکانی وەک “پێش ماڵەکەت دراوسێکەت هەڵبژێرە”، “زۆر بژی زۆر شت دەبینیت”، “ئەو دەرگایەی کە بای لێدێت دابیخە و پشوو بدە” و “ڕزق و ڕۆزی هاوینە بۆ زستان بەسوودە”.

 

دووپاتیکردەوە، کە میراسی فەڵەستین میراسێکە کە بۆ منداڵان دەگوازرێتەوە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردنی ژنان لەگەڵ دایکانیان بۆ گوێگرتن لە چیرۆک و فێربوونی میراسی غەززە.

 

هیوای خواست ژمارەی بەشداربووان لە بۆنە و ئاهەنگەکانی داهاتوودا زیاد بکات، جەختی لەوە کردەوە، کە بوونی ژنان و بەردەوامیی بەشداریکردنیان لە ژیانی کولتووری و کۆمەڵایەتییاندا، دەربڕینێکە بۆ پابەندبوونی بەردەوامی ژنانی فەڵەستینی بە ڕۆڵ و ئامادەبوونیان.

 

"گروپی خیام"... هونەر لە دڵی الخیامەوە لەدایک دەبێت

هەر لە هەمان کاتدا هیبا ئەبو هەداف، ئەندامی گروپی فۆلکلۆری فەڵەستینی خیام کە لە ساڵی ٢٠١٦ دامەزراوە، باسی لە ئەزموونی تیپەکە کرد، کە بە "لە دڵی چادرەکانەوە لەدایک بووە" پێناسەی کرد، ئەندامەکانی لەنێو ئەو منداڵە کچانەدا هەڵبژێردران کە لە چادرەکاندا ژیاون و ڕۆڵەکانیش لە نێوانیاندا دابەش دەکران.

 

ڕوونیشیکردەوە، گروپەکە لە ١٦ منداڵی کچ پێکهاتووە کە گۆرانییە نەریتی فەڵەستینییەکان پێشکەش دەکەن، لەوانە "ع هوارە"، "ئەی غەززەکەمان" و "وطمين اللي قال"، جگە لە نمایشی دابکە و شانۆیی.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا گروپەکە ١٤ نمایشی جیاوازی پێشکەش کردووە، لە دابکە تا گۆرانی و شانۆ، سەرەڕای ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بە پلەی یەکەم نەبوونی شوێنێکی هەمیشەیی بۆ پرۆڤە و نمایشەکان.

 

جەختیشی لەوە کردەوەخ کە ئەندامانی گروپەکە هەوڵدەدەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم سەختییانە و بەردەوامبوون لە پێشکەشکردنی هونەر، بە ئامرازێکی پاراستنی میراسی فەڵەستین و گەیاندنی پەیامەکەی بە نەوە نوێیەکان دەزانن.