ناوەندی هەواڵ
لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، چالاکییە تاوانکاری و کوشتنەکان لە چەند ناوچەیەکی سووریا بەردەوامن، بە سەدان کەس کوژراون و نیگەرانییەکان دەربارەی دۆخی ئەمنی و توندوتیژیی بەردەوام لە وڵات زیاد بووە.
٤٣٨ کەس، کە ٥٨ کەسیان ژن بوون، کوژراون
چاودێری مافەکانی مرۆڤی سووریا ٤٠١ ڕووداوی تاوانی بەڵگەدار کردووە و ڕوونیکردووەتەوە کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوانەدا ٤٣٨ کەس مردوون، کە لە نێویاندا ٣٤٤ پیاو، ٥٨ ژن و ٣٦ منداڵ هەن.
زانیارییەکانی چاودێرییەکە جیاوازییەکانی ڕێژەی تاوان لە سەرانسەری پارێزگاکان و لە ماوەی ساڵەکەدا نیشان دەدەن. لە نۆ مانگی یەکەمدا ٣٩٧ تاوان ڕوویداوە و لە ئەنجامدا ٤٣٤ کەس مردوون، بەڵام تەنها لە دوو ڕۆژی یەکەمی ئۆکتۆبەر، چوار ڕووداوی تاوان و چوار کوشتن تۆمار کراون.
ژمارەی مانگانە لە ٢١ تاوان لە کانوونی دووەمدا تا ٥٤ تاوان لە تەمموزدا دەگۆڕێت و لە ئەیلوولدا زۆرترین ژمارەی کوژراوان تۆمار کراوە.
بانگەوازی وەستاندنی کردار و پێشێلکارییەکان
چاودێرییەکە بانگەوازی لە دەسەڵاتدارانی پەیوەندیدار کرد کە هەنگاوی جددی بنێن. داوا کراوە بڵاوبوونەوەی تاوان کەم بکرێتەوە، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوە لە کەسانی پەیوەندیدار و مسۆگەرکردنی مافەکانی قوربانییەکان و خێزانەکانیان بۆ دادپەروەری و دادوەری. هەروەها جەخت لە گرنگی پەرەپێدانی میکانیزمەکانی بەڵگەکردنی تاوانەکان و بڵاوکردنەوەی بەردەوامی داتا پەیوەندیدارەکان کرایەوە. هەروەها جەخت لە بەهێزکردنی پاراستنی ژنان، منداڵان و مەدەنییەکان، کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی چەک و بەهێزکردنی حوکمی یاسا کرایەوە، بۆ ئەوەی ڕێگە بە تاوانباران نەدرێت لە سزا ڕابکەن.




