لە مانگی ئەیلوولدا لانیکەم ٢٧ ژن و شەش منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون

بەگوێرەی ڕاپۆرتی توندوتیژی مانگی ئەیلوول کەلایەن "JINNEWS"ژننیوزەوە بەڵگە کراوە، لانیکەم ٢٧ ژن و شەش منداڵ لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، هەروەها ١٠ ژن و شەش منداڵ بە گوماناویی گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتێک کە لەلایەن دەزگای "JINNEWS"ژننیوزەوە ئامادەکراوە دەریدەخات کە لانیکەم ٢٧ ژن و شەش منداڵ لە ماگی ئەیلوولدا لە باکووری کوردستان و تورکیا کوژراون، ١٠ ژن و شەش منداڵیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە.

 

کوشتنی نارین سور و ئایشەگول کۆشکون لەلایەن ئەو پیاوانەی کە فەرمانی خۆگرتنیان هەبووە، ئەوە دەردەخات کە ئەو فەرمانانە بۆ پاراستنی گیانی ژنان جێبەجێ ناکرێن، گیانلەدەستدانی گوماناوی زیاتر بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزاییەکان و گیانلەدەستدان لە ماڵەوە یان لە شوێنی کار و دۆزینەوەی تەرم لە ئاودا بووە.

 

تاوانبارەکە نزیکترین کەس بووە لە زیانبەرکەوتووەکە

١٢ ژن لەلایەن هاوژینەکانیانەوە کوژراون، سێ لەلایەن ئەو هاوژینانەی کە لێیان جیادەبنەوە، چوار لەلایەن هاوژینەکانی پێشوویانەوە، یەک لەلایەن پیاوێکەوە کە پێشتر پەیوەندیی لەگەڵدا هەبووە، یەک لەلایەن ئەندامێکی خێزانەکەیەوە، یەک لەلایەن زاواکەیەوە، یەک لەلایەن هاوژینی خوشکەکەیەوە، یەک لەلایەن خاوەن خانووەکەیەوە،هەروەها پەیوەندی نێوان سێ ژنە و تاوانبار ڕوون نییە.