ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 217 لە 1.030

15 ئەیلوول 2025

  1. بەئامانجگرتنی باڵەخانەیەکی دیکە لە غەززە دۆخی ئاوارەکان خراپتر دەکات

    بەئامانجگرتنی باڵەخانەیەکی دیکە لە غەززە دۆخی ئاوارەکان خراپتر دەکات

    هێزەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی گەورەی نیشتەجێبوونیان لە ناوەڕاستی غەززە تێکشکاند و بەهۆیەوە سەدان خێزان ئاوارەبوون، هەروەها ونراوا پشتڕاستی کردەوە، کە هەزاران ئاوارە لە پەناگە و چادرەکاندا دەژین، بەبێ ئاوی پاک و پاکوخاوێنی و پارێزراویی.

  2. " ژن، ژیان، ئازادی" هاوارێکی گشتگیرە دژ بە ستەم

    " ژن، ژیان، ئازادی" هاوارێکی گشتگیرە دژ بە ستەم

    دیلان گوڤەنچ جەختی لەوە کردەوە، کە ژنان لە ئێران و تورکیا ڕووبەڕووی ڕژێمە ستەمکارە پیاوسالارەکان دەبنەوەو خۆیان ڕێکخستوە بۆ دووپاتکردنەوەی بوونی خۆیان، فەلسەفەی " ژن، ژیان، ئازادی" بووەتە هێمایەکی جیهانی بەرخۆدان و بناغەیەک بۆ چارەسەری قەیرانەکان.

  3. کامپی پەنابەرانی مەخموور؛ بەرخۆدانێکی بێسنوور

    کامپی پەنابەرانی مەخموور؛ بەرخۆدانێکی بێسنوور

    فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کامپی پەنابەرانی ڕوستەم جودی (مەخموور) ڕایگەیاند کە پەنابەرانی مەخموور ڕووبەڕووی سیاسەتی جینۆساید بوونەتەوە و وتی: گەل ماوەی ٣١ ساڵە لە دژی ئەو سیاسەتانە خەبات دەکات.

14 ئەیلوول 2025

  1. شوێنەواری "حەمامی فاتمەخان" لە سلێمانی دۆزرایەوە

    شوێنەواری "حەمامی فاتمەخان" لە سلێمانی دۆزرایەوە

    شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق ئاشکرایدەکات، دوای چەندین هەوڵ و ٨٠ ڕۆژ، تواندرا شوێنەواری "حەمامی فاتمەخان" لە سەرای سلێمانی دۆزرایەوە، کە لە گەرماوەکەداجۆری بیناسازی کارێزو ئاوەڕۆ و سیستمی ساردو گەرم کەرەوە و خشتی داپۆشینی دیوارەکان دیارە.

  2. پاسەوانانی زیندانی قەرچەک هێرش دەکەنە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی

    پاسەوانانی زیندانی قەرچەک هێرش دەکەنە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی

    سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەکی زۆر لە پاسەوانەکان هێرشێکی لەناکاویان کردە سەر بەشی ژنانی زیندانی سیاسی زیندانی قەرچەک و هەوڵیاندا زیندانییەکان بە زۆر لە ژوورەکانیان دەربهێنن و بیانگوازنەوە بۆ حەوشەی هەواگۆڕکێ، بەڵام بە خۆڕاگری ڕووبەڕووی ئەمە بوونەتەوە.

  3. ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی خەڵاتی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

    ڕۆژنامەنووسێکی ئەفغانی خەڵاتی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتی بەدەستهێنا

    سەلما نیازی، بەڕێوەبەری کارگێڕی ڕۆژنامەی ئەفغان تایمز، لەگەڵ ڕۆژنامەنووسانی هیندستان و پیرۆ، خەڵاتی باشترین ڕۆژنامەنووسی گەنجی ساڵی ٢٠٢٥ی بەدەستهێنا، کە لەلایەن کۆڕبەندی جیهانی سەرکردە گەنجەکانەوە پێشکەشکرا.

  4. ڕێبەر ئۆجالان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی یەکڕیزی و هاوپەیمانی نێوان گەلان کردەوە

    ڕێبەر ئۆجالان لە پەیامەکەیدا جەختی لە گرنگی یەکڕیزی و هاوپەیمانی نێوان گەلان کردەوە

    ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بانگەوازەکەیدا، بۆ ئاشتی و یەکگرتن و پتەوکردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان پێکهاتەکانی سووریادا، جەختی لەوە کردەوە، کە یەکگرتوویی و پشتیوانی ئەوان بۆ گەلی کورد، لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک، گرنگییەکی گەورەی هەیە.

  5. ژنێکی گەنجی کورد لەسەر ڕێگای حافر ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

    ژنێکی گەنجی کورد لەسەر ڕێگای حافر ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە

    ڕێگای دێرحافر – حەلەب لەم دواییانەدا شاهیدی ڕفاندنی چەندین هاوڵاتی مەدەنی و شۆفێرانی بارهەڵگر بووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە پێشێلکارییەکان پەرەدەسەنن و هیچ لێپرسینەوەیەکی یاسایی یان هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە نەدراوە.

  6. دۆسیەی کۆمەڵکوژی جزیرە: ئەو برینانەی کە دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی ساڕێژ بکرێن

    دۆسیەی کۆمەڵکوژی جزیرە: ئەو برینانەی کە دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی ساڕێژ بکرێن

    لە سەروبەندی تاوتوێکردنی نوێبوونەوەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا، کۆمەڵکوژییەکانی جزیرە وەک یەکێک لە بابەتە هەستیار و ئازاربەخشەکانی یادەوەری کورد گەڕاونەتەوە پێشەوە و تا ڕادەی ئەو ئازارانەش بەردەوامن لە شایەتحاڵی.

  7. ئایا ژنان بە ویستی خۆیان بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان دەكەن؟

    ئایا ژنان بە ویستی خۆیان بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان دەكەن؟

    لە ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت، لەڕێگەی سیمینارو کۆبوونەوە هۆشیاری لەو بارەیەوە بڵاودەکرێتەوە، کانیاو بایز، ڕاهێنەر لە پرۆژەی هاندانی ژنان دەڵێت: ئەوەی خراپە پیاوان لەناو خێزان بڕیاردەدەن دەنگ بەکێ بدرێت.