کامپی پەنابەرانی مەخموور؛ بەرخۆدانێکی بێسنوور

فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کامپی پەنابەرانی ڕوستەم جودی (مەخموور) ڕایگەیاند کە پەنابەرانی مەخموور ڕووبەڕووی سیاسەتی جینۆساید بوونەتەوە و وتی: گەل ماوەی ٣١ ساڵە لە دژی ئەو سیاسەتانە خەبات دەکات.

مەخموور

 

گەشتەکەیان بۆ باشووری کوردستان بۆ سەر دانەواندن نەبوو، ئەوان بەدوای دۆزی ڕەوای گەلی کورددا بوون، ٣١ ساڵە پەنابەرانی مەخموور لە بەرەنگاربوونەوەی ستەم و توندوتیژی و هێرش و خیانەت و پلانی جینۆساید بەرەنگاری و درێژەدان بە خەباتی خۆیانن، لە مێژووی گەلی کورددا بوونەتە هێمای خۆڕاگری و خەبات.

دەیان هەزار پەنابەری باکووری کوردستان دوای ئەو سیاسەتە قڕکردنانەی کە دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ١٩٩٠ جێبەجێی کرد، ناچاربوون پەنا ببەن بۆ شوێنەکانی تر، وگەشتەکەیان لە ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد و بەرەو باشووری کوردستان بەڕێکەوتن، و لە ماوەی ٤ ساڵدا لە حەوت ناوچە لە نێوان باکوور و باشوور نیشتەجێ بوون و لە کامپێکەوە بۆ کامپێکی دیکە گواسترانەوە، تا دواجار لە کامپی ڕوستەم جودی لە مەخموور نیشتەجێ بوون و تا ئەمڕۆش بە خۆڕاگری و خەبات و هیوای گەڕانەوە بۆ زێدی خۆیان بەردەوامن، کامپی پەنابەرانی ڕوستەم جودی (مەخموور) دەکەوێتە بناری چیای قارەسۆکس لە سنووری ناوچەی مەخموور لە پارێزگای موسڵ.

 

فیلیز بوداک، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی گەلی کامپی مەخموور، سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچی گەلی باکووری کوردستان، و ئەو سەختی و ستەمانەی کە لە گەشتەکەیاندا ڕووبەڕوویان بووەتەوە، و بەرخۆدانی بەردەوامیان بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.

 

"خەڵکی بۆتان لە بەرامبەر هێرشە جینۆسایدییەکان مافی پەنابەرییان وەرگرتووە"

فیلیز بوداک سەرنجی بۆ سیاسەتەکانی جینۆساید و کاولکاری ڕاکێشا،  کە خەڵکی بۆتان لە ساڵی ١٩٩٠ ڕووبەڕووی بوونەتەوە، لە ئەنجامدا خەڵکەکە ناچار بوون کۆچ بکەن، وتی: ئەو کەسانەی لە کامپی پەنابەرانی ڕوستەم جودی دەژین خەڵکی بۆتانن لە باکووری کوردستان کە ڕووبەڕووی سیاسەت و هێرشەکانی جینۆساید و لەناوبردن بوونەتەوە بە دەوڵەتی تورکیا، لە نێوان ساڵانی ١٩٩٠ بۆ ١٩٩٤.، لە ئەنجامی ئەم هێرشانەدا نزیکەی چوار هەزار و ٥٠٠ گوند سووتێنران و وێران کران و دانیشتوانیان بە زۆر ئاوارە بوون، بۆیە لە ماوەی ئەو پرۆسەیەدا بیرۆکە و ئایدۆلۆژیای تەڤگەری ئازادی بە پێشەنگایەتی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەگەڵ لقەکانی کۆمەڵگەدا بڵاوبووەوە، ئەوان دەستپێشخەری ئەم سیاسەتەیان کرد بە ئامانجی جیاکردنەوەی مرۆڤەکان و بیرۆکەکانی ئازادی و بەتاڵکردنەوەی کوردستان لە کورد و لەناوبردنی ناسنامەی ئەم گەلە. نزیکەی ١٦ هەزار کەس لە باکوری کوردستانەوە بوون بە پەنابەر.

 

سەختی گەشتی پەنابەران

فیلیز بوداک باسی لە گەشتی پەنابەرانی خەڵکی بۆتان کرد و وتی: لەم گەشتە پەنابەرانەدا پەنابەرانی بۆتان لە حەوت کامپی وەک بیهرێ، شێرانیشە، بەرسیڤێ، گەلیێ قیامەتێ، ئیتروشە، نینۆڤا و نەهداران نیشتەجێ بوون، ئەم خەڵک لە حەوت کامپی پەنابەران ڕووبەڕووی هێرش و ڕەتکردنەوە بووەوە، بۆیە لە کاتی گەشتە پەنابەرییەکانیاندا بەردەوام لە کامپێکەوە بۆ کامپێکی دیکە دەڕۆیشتن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە هاوکاری لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان، ویستی ئەو سیاسەتانە بەکاربهێنێت بۆ فشارخستنە سەر پەنابەرن بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن، لەبەر ئەمەش بوو کە پەنابەران بوونە ئامانج، لە ماوەی چوار ساڵی یەکەمی گەشتی پەنابەران نزیکەی ٥٠ پەنابەر بە دەستی پارتی دیموکراتی کوردستان کوژران و چادرەکانی پەنابەران وێران و سووتێنران، ئەم فشارانە کە پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجامی دەدا لەسەر دەستی دەوڵەتی تورکیا بوو، لەئەنجامی ئەو فشارانە و لەبەرئەوەی خۆبەدەستەوەدانیان قبوڵنەکرد، لەساڵی ١٩٩٨ خەڵک ئاوارەبوون، چوونە ناو خاکی باشووری کوردستان و لە کامپی پەنابەرانی ڕوستەم جودی لە مەخموور نیشتەجێبوون.

 

"لە کامپی مەخموور نیشتەجێ بوون"

فیلیز بوداک باسی لە سەختی و بارودۆخی کۆچکردن کرد کە لە کامپی ڕوستەم جودیدا تووشی بوو، هەروەها ڕێکخستنی خەڵک لە وەڵامی ئەم ئاڵەنگاریانە، ئاماژەیبەوەدا، کە لەگەڵ نیشتەجێبوونی پەنابەران لە کامپی مەخموور، جارێکی دیکە سەختی و بارودۆخی کۆچکردن دامەزرایەوە، کە سەختی لە مەخموور سەریهەڵدا، دووری بوو لە نیشتمانەوە، لە هەر کامپێکدا خەڵکی بۆتان تێیدا دەژیا، ڕێکخراوی تایبەت بە خۆیان پێکدەهێنا و خۆیان بەڕێوە دەبرد، کە ئەمەش وایکردووە پەنابەران تا ئێستا بەرەنگاری ببنەوە، هەروەها منداڵەکانیان فێری خوێندنەوە و نووسین دەکرد و بە دەرفەتی سنووردار لە بارودۆخی کۆچکردندا پەروەردەیان دەکرن، لە ساڵی ١٩٩٤ تا ١٩٩٨ هەرچەندە پەنابەران نزیکەی حەوت جار شوێنی خۆیان گۆڕیوە، بەڵام دەستبەرداری ڕێکخراوەکەیان نەبوون، چونکە خەڵکەکەی پێیان وابوو ئەگەر ڕێکنەخرێن پەرشوبڵاو دەبن و ئەگەر بڵاوببنەوە بە سیاسەتی دەوڵەت لەناو دەچن، لە بەر ئەوەی خۆیان بپارێزن پێویستێکی زۆریان هەبوو بۆ ڕێکخستنی خۆیان و 
ناسنامەیان.

 

"ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی پەنابەران دەبنەوە"

فیلیز بوداک جەختی لەوە کردەوە، کە پەنابەران بەمەبەستی درێژەدان بە ژیانیان ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، وتی: لە حەوت کامپی پەنابەراندا، خەڵک مردوو و ئازیزەکانیان بەجێهێشتووە، کە تا ئێستا ناتوانن سەردانیان بکەن، هەروەها پەنابەری خۆی گەورەترین سەختییە، لە پێناو درێژەدان بە ژیانیان ڕووبەڕووی مردن بوونەتەوە، کاتێک خەڵک دەیانویست نان و پێداویستی بۆ منداڵەکانیان دابین بکەن، بە دەستی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کوژران، کە هەرچەندە کامپی پەنابەرانان کامپێکی مەدەنییە، بەڵام بەردەوام ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری دەبێتەوە، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە و تا ئێستاش کامپی مەخموور ڕووبەڕووی فشاری دەوڵەتی تورکیا و ڕێگری پارتی دیموکراتی کوردستان و ئێستا حکومەتی عێراق بووەتەوە، لە هەمان کاتدا لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕووبەڕووی هێرشەکانی داعش بوونەتەوە، لەبەرئەوەی کامپی مەخموور کامپێکی ڕێکخراوە و کوردەکانی بەرگری لە ناسنامەی کوردایەتی خۆیان دەکەن، کە بەردەوام ڕووبەڕووی هێرش و هەڕەشە دەبنەوە.

 

"بەرخۆدان لە مەخموور هیچ سنوورێک ناناسێت"

فیلیز بوداک ڕایگەیاند، پەنابەرانی کامپی مەخموور کە ٣١ ساڵە خەبات دەکەن و بەردەوامن لە بەرخۆدان لە دژی هێرشبەران، لە سایەی بیرکردنەوە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وتی: هێز و ئیرادەی خۆمان لە ڕێبەر ئاپۆ و ئازادیخوازان وەردەگرین، هەروەها ئێمەش بە شوێنپێی ئەوان دەڕۆین و ٣١ ساڵە بەبێ پچڕان و دوودڵی بەردەوامین لە بەرخۆدانمان، لە مەخمووردا هەموو شتێک سنووردارە جگە لە بەرگری، چونکە بەرگری بێ سنوورە.

 

"سنوورەکان و چەمکی پەنابەران شکستیهێناوە"

فیلیز بوداک جەختی لەوە کردەوە، کە منداڵان لە بارودۆخی ئاوارەبووندا زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە، وتی: منداڵان لە ماوەی ساڵانی ئاوارەبووندا زۆرترین زیانیان بەرکەوتوو، لە مافەکانیان بێ بەش کراون،هەروەها ئەو منداڵانەی لە گەشتی ئاوارەبووندا لەدایک بوون، تامەزرۆی زێدی خۆیانن، بەڵام ئەم منداڵانەی لە کامپەکاندا چاویان کردەوە ، بوون به شۆڕشگێڕی وڵاتەکە یان و لە بەرگری لە خاکەکەیاندا گیانیان بەخشی، گەنجانی کامپی مەخموور بێ دوودڵی پەیوەست بوون بە خەباتی ئازادی و لە بەرەکانی پێشەوەی شەڕی باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان جێگەی خۆیان گرتەوە و گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون، ئەو سنوور و چەمکی ئاوارەیەی کە دوژمن هەوڵیدا لە کەسایەتی ئێمەدا بی ڕووخێنهێت، سەرکەوتوو نەبوو، کە ئەمەش پشت بە پەروەردە و خۆڕێکخستن دەبەستێت.

 

"پێویستە لە بەرامبەر سەختییەکان خەبات بەرز بکرێتەوە"

فیلیز بوداک ئاماژەی بەوەدا، کە کامپی مەخموور بەرخۆدانی خۆی لە بەرامبەر هەموو هێرشە جینۆسایدییەکان زیاتر دەکات، وتی: سەرەڕای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا، ڕێگرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٩ەوە، هەروەها ڕێگرییەکانی حکومەتی عێراق لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥ەوە بۆ سەر کامپی پەنابەرانی مەخموور، بەڵام بەرخۆدانی خەڵک سەرکەوتوو بووە، هاوکات لەگەڵ سیاسەتی نوێنەکردنەوەی ناسنامەی پەنابەران، لەبەرامبەر ئەو ئاڵەنگاری و سەختییانەی کە ئەزمون دەکرێن، پێویستی بە خەبات و ئیرادەیەکی بەهێزتر هەیە، ئەو هێرش و بەربەستانەی کە دەسەپێنرێن، هێزی خەباتی بەهێزتر کردووە و دڵسۆزی گەلی بۆ ڕێکخراوەکە زیاتر کردووە، دیسان خەڵک لە ناو کامپەکەدا بە زمانی دایکی خۆیان خوێندنگە و زانکۆیان دامەزراندووە و سیستمی پەروەردەیان بەهێزتر دەکەن و مامۆستاکانیان منداڵی کۆمەڵگەکەیانن، بە سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک کە پایەی سەرەکی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتە، لە کامپەکەدا جێبەجێ کراوە، هەروەها ئەمەش پووچەڵکردنەوەی سیاسەتی جینۆسایدی پەنابەران نیشان دەداتز.

 

"ڕێبەر ئاپۆ هێز و ئیرادەی ئێمەیە"

فیلیز بوداک سەرنجی بۆ نامە و پەیامەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ خەڵکی مەخموور ڕاکێشا و لە کۆتایی قسەکانیدا، وتی: ڕێبەر ئاپۆ لە نامەکەیدا باس لەوە دەکات کە مەخموور یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی خەباتی ئازادیخوازی، کە ئەمەش دەرئەنجامی ٣١ ساڵ بەرخۆدانە، هەروەها لە هەوڵی ئەوەداین کە خواستی ئەو بۆ پەرەپێدانی کامپەکە لە ڕووی ژیانەوە بەدی بهێنین، وئێمە خەریکین بیابانەکە دەکەینە شوێنێکی ژیان و بە سروشت دەیڕازێنینەوە، خەڵکەکە بە دەستی خۆیان ژیانیان بۆ کامپی مەخموور هێناوە، هاوکات پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی دەکەین کە ڕێبەر ئاپۆ دەستپێشخەری بۆ کردووە، بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕێگریکردن لە شەڕ، لەگەڵ ئەوەشدا ئێمە ئامادەین بۆ هەر ئەرکێک کە ڕێبەر ئاپۆ پێشکەشمان بکات، پێویستە لە ڕێگەی خەبات و ڕێکخستن و کارەکانمانەوە بەسەر ئەمەدا زاڵ بین، کە ئەم سەدەیە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و بەتایبەتی گەلی کورد و بەتایبەتی ژنان تاجی سەر بکەین.