ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 219 لە 1.030

12 ئەیلوول 2025

  1. شەش ساڵ تێکۆشان دژی داگیرکاری؛ ژنان گەڕانەوەی شکۆمەندانەیان دەوێت

    شەش ساڵ تێکۆشان دژی داگیرکاری؛ ژنان گەڕانەوەی شکۆمەندانەیان دەوێت

    ژنانی سەرێکانی کە ماوەی شەش ساڵە لە کامپی واشۆکانی نیشتەجێن ئاماژە بەوەدەکەن، ناتوانن بە سەلامەتی بگەڕێنەوە سەرێکانی، چونکە ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار جێبەجێ نەکراوە، ساڵانێکە بۆ زەوی و ماڵەکانیان لە کامپەکاندا تێدەکۆشن.

  2. ئازادکردنی ئایشە گۆکهان ڕەتکرایەوە

    ئازادکردنی ئایشە گۆکهان ڕەتکرایەوە

    دوای ئەوەی بڕیاری پەیوەست بە ئایشە گۆکهان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ئازادیی ژنان"تەژەئا" لەلایەن دادگای باڵاوە هەڵپەسێردرا، دۆسییەکە سەرلەنوێ پێداچوونەوەی بۆ کرا، بەڵام داواکاریی بۆ ئازادکردنی ڕەتکرایەوە.

11 ئەیلوول 2025

  1.  لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن کوژراو و بریندار هەن کە ڕۆژنامەنووسیان تێدایە

    لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن کوژراو و بریندار هەن کە ڕۆژنامەنووسیان تێدایە

    بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل بۆسەر شارەکانی سەنعا و جەوف لە یەمەن، ٣٥ کەس کوژران و ١٣١ کەسی دیکەش بریندار بوون، کە دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی کردە ئامانج، لەوانە بارەگای ڕێنمای ئەخلاقی، لقێکی بانکی ناوەندی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.

  2. ژنێک لە بەغدا كوژرا

    ژنێک لە بەغدا كوژرا

    میدیا عێراقییەكان بڵاویان كردەوە، ئەمڕۆ ژنێک لە باکووری بەغدا بە دەمانچە كوژراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لەگەڵ هاوژینەکەی دەستی پێکردووە.

  3. بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی وێرانکردو ژنان و منداڵان لە دڵی کارەساتەکەدان

    بومەلەرزە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی وێرانکردو ژنان و منداڵان لە دڵی کارەساتەکەدان

    ئەو بوومەلەرزانەی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی گرتەوە، وێرانکارییەکی بەرفراوان و زیانێکی زۆری مرۆڤی بەجێهێشت، بەهۆی ناسکی ماڵەکانیانەوە زۆرینەی قوربانییەکان ژن و منداڵ بوون، ئەوانەشی ڕزگاریان بووە، لە یارمەتییە مرۆییەکان بێبەشکراون، کە لە کۆنترۆڵی تاڵیباندایە.

  4. شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" وەرچەرخانێک لە هۆشیاری ژنانی بەلووچدا

    شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" وەرچەرخانێک لە هۆشیاری ژنانی بەلووچدا

    سەفیە مەنزوور، جێگری سەرۆکی بزووتنەوەی نەتەوەی بەلووچ، جەختی لەوە کردەوە، کە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" خاڵی وەرچەرخانێکی لە هۆشیاری ژناندا بەدیکرد و بەشداری کرد لە بونیادنانی هۆشیاری کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای ئازادی و کەرامەت.

  5. هاوپەیمانی نادا: دۆسیەی ئایشە گۆکهان هێمای خەبات بۆ ئازادی لە دژی ستەمکارییە

    هاوپەیمانی نادا: دۆسیەی ئایشە گۆکهان هێمای خەبات بۆ ئازادی لە دژی ستەمکارییە

    هاوپەیمانی نادا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، کە دۆسیەی ئایشە گۆگهان، چالاکوان لە پێشینەی کارەکانیان دابنێن و پێشێلکارییەکانی دژی چالاکوانانی سیاسی ژن بەڵگەدار بکەن.

  6. ژنانی گەنج لە ڕێکەوتنی "لەبری خوێن" پێشکەش دەکرێن

    ژنانی گەنج لە ڕێکەوتنی "لەبری خوێن" پێشکەش دەکرێن

    تا ئێستاش نەریتی "لەبری خوێن" لە هەندێک ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوونی هەیە، کە ژنانی گەنج لە نێوان کەسوکاری بکوژ و قوربانیدا ئاڵوگۆڕ دەکرێن بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەک کە لەلایەن پیاوانەوە دەستیپێکردووە.

  7. پێش دادگاییکردنی ئایشە گۆکهان بانگەوازی نێودەوڵەتی کرا

    پێش دادگاییکردنی ئایشە گۆکهان بانگەوازی نێودەوڵەتی کرا

    دادگاییکردنی ئایشە گۆکهان، وتەبێژی پێشووی تەڤگەری ژنانی ئازاد "تەژەئا" کە لە زینداندایە، ئەمڕۆ لە دادگای ٩ی تاوانە قورسەکانی ئامەد دەستپێدەکات. پێش دادگاییکردنەکە، بانگەوازی پشتیوانی لە وڵاتی تورکیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا.

  8. ژنان لە ژێر چەتری کۆنگرە ستاردا خەبات بەهێز دەکەن

    ژنان لە ژێر چەتری کۆنگرە ستاردا خەبات بەهێز دەکەن

    ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە کۆبانێ جەختیان لەوە کردەوە، کە کۆنگرەی ستار بووە بە بەرەی خەباتی هاوبەشی ژنان و چەتری بونیادنانی ژیانێکی ئازاد و دیموکراتیک، ڕبە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار ژنان پێشەنگن لە بونیادنانی ژیانێکی هاوبەشدا.

  9. کوشتنی ژنان لە نێوان پەردەپۆش کردن و ئاشکرا بووندا

    کوشتنی ژنان لە نێوان پەردەپۆش کردن و ئاشکرا بووندا

    بکوژانی ژن و ئەو عەقڵیەتەی هەمیشە خواستی لەناوبردنی ژنانە، بۆ شاردنەوەی تاوانەکانیان ئامارەکان و ڕێژەی کوشنتەکە دەشاردنەوەو ئاشکرای ناکەن، شەهێن عومەر هەڵەبجەیی توێژەری دەروونی دەڵێت: ئێمە توێژەرانی دەروونی وکۆمەڵایەتی خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین.

10 ئەیلوول 2025

  1. دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ٣٧ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە

    دوای بوومەلەرزەکەی ئەفغانستان ٣٧ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ مەترسی بەدخۆراکییان لەسەرە

    ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ڕزگارکردنی منداڵان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە، کە نزیکەی ٣٧ هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵ و ١٠ هەزار ژنی دووگیان و شیردەر لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە لە ئەفغانستان ڕووبەڕووی بەدخۆراکی توند بوونەتەوە.