ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 216 لە 1.030

17 ئەیلوول 2025

  1. شاندێکی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆی ماف و دەستکەوتەکان دەکەن

    شاندێکی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا گفتوگۆی ماف و دەستکەوتەکان دەکەن

    شاندێکی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پاریس دەنگی ژنان بەرز دەکەنەوە و باس لە ماف و دەستکەوتەکان دەکەن و وێنەی ژینا ئەمینی لە ساڵڕۆژی شۆڕشی" ژن، ژیان، ئازادی"دا هەڵدەگرن وەک هاوسۆزی لەگەڵ خەباتی ژنان لە سەرانسەری جیهاندا.

  2. "قەسەدە ئەو هێزەیە کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەپارێزێت"

    "قەسەدە ئەو هێزەیە کە هەموو پێکهاتەکانی سووریا دەپارێزێت"

    ژنان لە شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند، کە هێزێکی قەسەدە هێزێکە کە لە خەڵکی سووریا پێکهێندراوە، هەر لە سەرەتاوە هەموو پێکهاتەکانی لە هێرشەکان پاراستووە و ڕایانگەیاند، کە قەسەدە ئەو هێزەیە کە پێکهاتەکانی سووریا دەپارێزێت.

  3. "خەباتی ژنان لە دژی توندوتیژی دەبێت بەرەیەکی یەکگرتوو بێت"

    "خەباتی ژنان لە دژی توندوتیژی دەبێت بەرەیەکی یەکگرتوو بێت"

    فاتمە بیلەن، هاوسەرۆکی شارەوانی کامپی پەنابەرانی مەخموور لە لێدوانێکدا لەسەر ساڵڕۆژی شۆڕشی ‘ژن، ژیان، ئازادی’، ڕایگەیاند کە دەبێت هەموو ژنان لە پێناو شۆڕشدا بوەستن و خەبات دژی توندوتیژی دەبێت بەرەیەکی یەکگرتوو بێت.

  4. ئەکادیمیای ژینا چالاکییەکانی دەستپێدەکات

    ئەکادیمیای ژینا چالاکییەکانی دەستپێدەکات

    ئەکادیمیای ژینا لە سێیەمین ساڵیادی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی"، بە دروشمی "لە دژی لەناوچوون، تێگەیشتن لە فێربوون وەک بەرخۆدان و یەکدەنگی لە کرداردا" دەست بە چالاکییەکانی دەکات.

16 ئەیلوول 2025

  1. ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٢٨ کەس

    ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤٢٨ کەس

    بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا سێ کەسی دیکە لە غەززە بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەمەشدا ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی برسێتی گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە ٤٢٨ کەس.

  2. تەژەئا: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەینە ڕەنگی ژیان لە هەموو شوێنێک

    تەژەئا: فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکەینە ڕەنگی ژیان لە هەموو شوێنێک

    تەژەئا ڕایگەیاند: ڕاپەڕینی ژنان تەنها بە باڵاپۆشی ڕوون ناکرێتەوە؛ ئەمە خەباتێکی ئایدیۆلۆژییە، ئێمە دەڵێین لەمەودوا بەردەوام دەبین لە هەوڵدان بۆ ئەوەی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" بکەینە ڕەنگی ژیان لە هەموو شوێنێکدا.

  3. وریشە مورادی: ساڵیادی ژینا ئەمینی بکەنە مانیفێستێک بۆ ژیانێکی ئازاد

    وریشە مورادی: ساڵیادی ژینا ئەمینی بکەنە مانیفێستێک بۆ ژیانێکی ئازاد

    وریشە مورادی زیندانیی سیاسیی کورد و سزادراو بە سزای لەسێدارەدان، لە زیندانەوە بە بۆنەی سێێەمین ساڵیادی كوژرانی ژینا ئەمینی و سەرهەڵدانی شۆڕشی”ژن ژیان ئازادی” نامەیەکی بڵاوکردەوەو وتی: ساڵیادی ژینا ئەمینی بکەنە مانیفێستێک بۆ ژیانێکی ئازاد.

  4. نێرگس محەمەدی هەڵوێستی لە دژی هێرشەکانی سەر ژنانی زیندانی قەرچەک نیشاندا

    نێرگس محەمەدی هەڵوێستی لە دژی هێرشەکانی سەر ژنانی زیندانی قەرچەک نیشاندا

    نێرگس محەمەدی، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و زیندانی سیاسی هەڵوێستی دژ بە هێرشی پاساواناوان لەسەر قاوشی زیندانیانی سیاسی ژن لە گرتووخانەی ژنانی قەرچەک نیشانداو وتی: بەم هێرشانەی، کۆماری ئیسلامی دەیەوێت ژنانی زیندانیکراو بترسێنی و تۆڵە بکاتەوە.

  5. "یاسا دیموکراتیکەکان مسۆگەری ئاشتی و بەدەستهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەکەن"

    "یاسا دیموکراتیکەکان مسۆگەری ئاشتی و بەدەستهێنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک دەکەن"

    بەشیرە جەمال دین، هاوسەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، یاسا دیموکراتیکەکان مسۆگەری ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیل دەکەن، جەختی لەسەر گۆڕینی ناوی کۆماری عەرەبی سووریا بۆ کۆماری سووریای دیموکراتیک کردەوە.

15 ئەیلوول 2025

  1. کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی دوو ژنی گەنجی لە باکووری سووریا دەردەبڕێت

    کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا نیگەرانی خۆی لە دیارنەمانی دوو ژنی گەنجی لە باکووری سووریا دەردەبڕێت

    کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا "عەمشات" و حکومەتی کاتی سووریا بە بەرپرسیار دەزانێت لە دیارنەمانی ئەو دوو ژنە گەنجەی بە ناوەکانی نورهان سەرحان و هەیفا تەییار و داوای ئاشکراکردنی خێرای چارەنووسیان و مسۆگەری سەلامەتییان دەکات.

  2. یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک: ژن ژیان ئازادی گۆراوە بۆ مەشخەڵی ئازادی

    یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک: ژن ژیان ئازادی گۆراوە بۆ مەشخەڵی ئازادی

    یەکێتیی ژنانی عەلەویی دیموکراتیک "DAKB" لە سێیەمین ساڵیادی کوشتنی ژینا ئەمینی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و داوای کرد دژی هەموو جۆرەکانی فشار و توندوتیژی و سیاسەتی لەسێدارەدان، شتیوانی ژنان پتەوتر بکرێت.