ئۆهەدە هەڵمەتی دیجیتاڵی بۆ جێبەجێکردنی "مافی هیوا" ڕاگەیاند
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی "ئۆهەدە" پێش دانیشتنی کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەورووپا دەبارەی ‘مافی هیوا’، هاشتاگی #RighttoHopeImmediatelyImplemented دەستپێکرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیی کرد.

ناوەندی هەواڵ
کۆمەڵەی مافناسان بۆ ئازادی "ئۆهەدە"، بە درووشمی “بۆ مافی هیوای ڕێبەر ئاپۆ هەنگاو بەرەو ئازادی هەڵدەگرین” بە بەشداری لقەکانی ئەستەنبوڵ، ئامەد و ئیزمیر و کۆمسیۆنی ژنانی ئۆهەدە، لەسەر هەژماری ئێکس، هەڵمەتی هاشتاگی دیجیتاڵی RighttoHopeImmediatelyImplemented! دەستپێکرد.
لە هەڵمەتەکەدا ئۆهەدە ئاماژەی بەوەداوە، دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەورووپا، ماوەی ١١ ساڵ و پێنج مانگ و ٢٦ ڕۆژە، بڕیاری داوە بۆ جێبەجێ کردنی مافی هیوا، بەڵام بە ئێستاشەوە تورکیا بە گوێرەی بڕیارەکە ناجوڵێتەوە، کە ئەندامە لە دادگاکەدا.
لقەکانی ئۆهەدە داوایانکردووە ئەنجوومەنی وەزیرانی ئەورووپا ‘مافی هیوا’ بخاتە پراکتیکەوە و بۆئەمەش پێویستە فشار لە تورکیا بکات، لقەکانی ئیهەدە، دەم پارتی و کەسایەتییەکی زۆر بەشداری هەڵمەتەکەبوون و داوایانکرد بۆ چارەسەری دیموکراتیکی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، مافی هیوا جێبەجێ بکرێت.