ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٦ی ئەیلوول، سێیەمین ساڵڕۆژی کوشتنی ژینا ئەمینیە کە بەبیانووی دانەپۆشینی تاڵێکی قژی لە لایەن بەناو "پۆلیسی ئەخلاقی" ئێرانەوە ئەشکەنجەدراو گیانی لەدەستدا.
لەمڕۆژەدا بۆ سێیەمین ساڵیادەکە شیرین موراد، چالاکوان لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: یەک لەو ژنانەی کە فەلسەفەی "ژن ژیان ئازادی" لە خۆیدا بەرجەستە کرد بوو ناگیهان ئاکارسەل بوو، هەڤاڵ زیلان هەمیشە هەوڵی دەدا کۆمان بکاتەوە و وانەی ژن و ژیان و ئازادی فێرمان بکات، هێزی ژن بوون لە ئێمەدا بەهێزتر بکات بۆ ئەوەی کۆمەڵگەکەمان زووتر بگاتە ئارامی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کۆمەڵگەیەکی ئازاد بە مرۆڤە ئازادەکان پێکدێت نووسیویەتی: لە یادی شۆڕشی "ژن ژیان ئازادی"دا من پێش ژینا ئەمینی تۆم بە بیردێتەوەو پیرۆزبایی ئەم یادە لە تۆ دەکەم، هەڤاڵ زیلان ئەوجا لە هەموو جیهان یادت هەمیشە پیرۆز بێت.




