ژنانی بەناوبانگی جیهان دەربارەی ڕەوشی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان نامەیان بۆ ئەنجومەنی ئەوروپا نارد
ژنانی بەناوبانگی جیهان لە وڵاتانی جیاوازەوە، بۆ دانپیانان بە "مافی هیوا" بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیەکی هاوبەشیان بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا نارد.

ناوەندی هەواڵ
ژنانی بەناوبانگی جیهان لە وڵاتانی جیاوازەوە، بۆ دانپیانان بە "مافی هیوا" بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نامەیەکی هاوبەشیان بۆ کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا نارد و لەنێو واژۆکەرانی نامەکەدا فێمنێستی هیندستانی ئەبها بایا، ژنە پێشەنگی ئەمریکی هاریت فراد، بیرمەندی ئەرژەنتینی ڕیتا سیگاتۆ، باڵیۆزی ئاشتی یەمەنی د. ڕایدە ئەلزابهانی و فەیلەسووفی فەرەنسی کاترین مالابۆ، هەن.
لە نامەکەدا داوا لە کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجوومەنی ئەوروپا ئیان بۆرگ و سەرۆکی بریکاری وەزیران، فرانسیسکا کامیلیری ڤێتیگەر کراوە. ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێبەر ئاپۆ بەردەنگی سەرەکی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیکە و نوێنەری ڕەوای گەلی کوردە.
ژنان تیشکیان خستووەتەسەر ڕۆڵی دامەزراوەکانی ئەوروپا لە پرۆسەی دیموکراتیکبوونی تورکیادا، دەڵێن: "بڕیارەکانی دادگا دیارن، ئێستە پێویستمان بە هەنگاوی کرداریی و ئیرادەی سیاسییە کە پابەندبوون بە سیاسەتی دیموکراتیکەوە نیشان بدات.
لەم نامەیەدا پێنج داواکاریی دیاریکراو بەم شێوەیە ڕیزکراون:
- دەبێت دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا (DMME) بڕیارەکانی ساڵی ٢٠١٤ جێبەجێ بکات.
- دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکرێت.
- دەبێت پەرلەمانی تورکیا (TBMM) هەنگاوی کردەیی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد بنێت.
- دەبێت یەکێتی ئەوروپا و لایەنە نێونەتەوەییەکان تورکیا هانبدەن بۆ ئەوەی هەنگاو بۆ چارەسەری بنێت.
- دەبێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنرێت و کۆتایی بە تاوانبارکردنی کورد بهێنرێت.
نامەکە بەم شێوەیەیە:
ڕێبەر ئاپۆ لە ساڵی ١٩٩٩ لە ڕێگەی پیلانگێڕییەکی نێونەتەوەییەوە ڕفێنرا و برایە زیندانی دوورگەی ئیمرالی. هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە ڕێبەر ئاپۆ لەسەر ئاستی جیهان بۆ دامەزراوەکان، ڕێکخراوەکانی ژنان، تەڤگەرە ئیکۆلۆژییەکان، و تەڤگەرەکانی دیکە کە خۆیان بۆ ژیانێکی هاوبەش ڕێکدەخەن ئیلهامبەخشە، دەبێت هەلومەرجێک بڕەخسێنرێت بۆ ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ وەک سەرەکیترین لایەنی پرۆسەی "ئاشتی و کۆمەڵگای دیموکراتیک" و نوێنەری شەرعی گەلی کورد، بتوانێت بە تەواوی بەشداری لە پرۆسەکەدا بکات. جەختیش کراوەتەوە کە دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەبێت بڕیارەکەی ساڵی ٢٠١٤ی پەیوەندیدار بە "مافی هیوا" جێبەجێ بکات، لیژنەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا لە نێوان ١٥-١٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥ دۆسیەی ڕێبەر ئاپۆ جارێکی دیکە هەڵدەسەنگێنێتەوە.
لە نامەکەدا، ژنان بەردەوامی داواکارییەکانیان بەم شێوەیە خستووەتەڕوو:
"١. دادگای مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا دەبێت بڕیارەکەی پەیوەندیدار بە دۆسیەی ئۆجالان کە لە ساڵی ٢٠١٤دا دەریکردووە، جێبەجێ بکات. بە تایبەتی سەبارەت بە مافی هیوا، دەبێت گۆڕانکاری لە یاساکانی تورکیادا بکرێت.
٢. تورکیا دەبێت بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بکات. بۆ پرۆسەی ئاشتی، بۆ چارەسەری پرسی کورد ئازادیی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان پێویستە. جگە لە بەشداریکردن لە پرۆسە سیاسییەکاندا، دەبێت دەرفەتی بۆ بڕەخسێنرێت کە بتوانێت بە ئازادی لەگەڵ پارێزەرەکانی، ڕۆژنامەنووسان، پارتە سیاسییەکان و نوێنەران، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و لایەنەکانی دیکە کۆبێتەوە.
٣. ئەنجومەنی نیشتمانی گەورەی تورکیا دەبێت هەنگاوی کردەیی سیاسی و یاسایی بنێت بۆ دیموکراسییەک کە یەکسانی هەموو گەلانی وڵات بپارێزێت و مافەکانی کورد لە تورکیا بناسێنێت.
٤. وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و لایەنە نێونەتەوەییەکانی دیکە دەبێت تورکیا هانبدەن بۆ ئەوەی بە دڵسۆزییەوە هەنگاوی خێرا لەم پرۆسەیەدا بنێت. دەبێت فشاری دیپلۆماسی لەسەر تورکیا بکرێت بۆ ئەوەی بەپێی پێوەرە دیموکراسییەکان بجووڵێتەوە، دوژمنکارییە سەربازییەکان ڕابگرێت و پابەند بێت بە پرۆسەی ئاشتییەوە. دەبێت هەوڵەکانی نێوەندگیری پێشنیار بکرێن.
٥. تورکیا، وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی پەیوەندیدار دەبێت پەکەکە لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنن و کۆتایی بە تاوانبارکردنی کورد بهێنن. ئەمە ڕێگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەیەکی نوێ خۆش دەکات."
ئەو ژنانەی نامەکەیان واژۆکردووە:
ئابها بایا، فێمینیست، نووسەر و چالاکوان - هیندستان
کاترین مالابۆ، مامۆستا لە زانکۆی کالیفۆرنیا - ئەمریکا
هاریت فراد، فێمینیست، نووسەر و چالاکوان - ئەمریکا
د. ڕائیدە ئەلزابهانی، باڵیۆزی ئاشتی- یەمەن
دۆنا هاراوای، نووسەر - ئەمریکا
ڕیتا سێگاتۆ، نووسەر - ئەرژەنتین
باهیە ئەلسەقەف، دامەزراوەی پاس –ئاشتی بۆ کۆمەڵگا بەردەوامەکان - یەمەن
ڕاهیلا گوپتا، نووسەر و چالاکوان – بەریتانیا
کۆنی لێدێسما، هاوپەیمانی نێونەتەوەیی ژنان (IWA) _هۆڵەندا
سالۆوا گویگا، سەرۆکی کۆمیتەی ژنان و ئاشتی یەکێتیی ئەفریقا - تونس
کیارا کروسیاتی، ڕۆژنامەی ئێل مانیفێستۆ- ئیتاڵیا
دینا ئاڵتای، کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق – عێراق
فرانزیسکا ستێر، سکرتێری (باستا)- سویسرا
سەوسەن شۆمان، وتەبێژی دەستپێشخەری نون - لوبنان
ئەفرا ئەلحەریری، دەستپێشخەری ڕێگەی ئاشتی - یەمەن
د. کارۆل مان، سەرۆکی (FemAid) – فەرەنسا
مارگریت ئۆین O.B.E، پارێزەری نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ - بەریتانیا
شەریفە غەدار سەرۆکی ڕێکخراوی جەزائیرمان - جەزائیر
دکتۆر فەرەح سابیر، مامۆستا لە زانکۆی بەغدا - عێراق
جانێت بێل، زانا – ئەمریکا
لارا ڕێدی، ئیدیتۆر، نووسەر، شاعیر و چالاکوانی ڕێکخراوەیی - ئیتاڵیا
بیانکا ئارژەنتێری، دەرهێنەر و چالاکوان - ئیتاڵیا
د. حوسامی مەحجوب، پرۆفیسۆر - تونس
دکتۆر فێرناز عەتیە، پسپۆڕی زانستی سیاسی - میسڕ
شەمسە نەجاڕ، سیاسەتمەدار – عێراق
د.عەلا ئەلقەیسی، داکۆکیکاری مافی ژنان - عێراق
ئەشواق عەبدوڵا، داکۆکیکاری مافی مرۆڤ - عێراق
یوسرا ئەحمەد مەجید، ڕۆژنامەنووس - عێراق
ئیمان ئیبراهیم، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی عێراق - عێراق
سەمیرە مەحمود، داکۆکیکاری مافی ژنان – عێراق
ئەسیل حسێن عەلی، ڕۆژنامەنووس - عێراق
ئەنغام ئیبراهیم جەمیل، ڕۆژنامەنووس - عێراق
وەسان ئەلجبوری، ڕۆژنامەنووس - عێراق
ئەسیل محەمەد حەسەن، ڕۆژنامەنووس - عێراق
د.روقەیە مەزهەر قاسم، سیاسەتمەدار – عێراق
حەنان ئیسماعیل ئەحمەد، سیاسەتمەدار - عێراق
زەهرا عەبدوڵا مەحمود، سیاسەتمەدار - عێراق
زەهرا خادم یاسین، سیاسەتمەدار - عێراق
ئایە عەلی جاسم، مامۆستا لە زانکۆی بەغدا - عێراق