ژنان سووریایەکی دیموکراتیکیان دەوێت
ژنانی شاری قامیشلۆ ڕایانگەیاند، دەستوورێکی نوێ کە مافی هەموو پێکهاتە و ژنان بپارێزێت و ناوەندگەرایی نەبێت پێویستە.

نەغم چاچان
قامیشلۆ- له نێو گفتوگۆی بەردەوامەکانی سەبارەت بە داهاتووی سووریا و نووسینی دەستوورێکی نوێ، ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خوازیاری سووریایەکی نوێن کە لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی و مافەکانی ژنان لە دڵی دەستوورەکەیدا بێت، ژنان وتیان دەبێت بڕگەی دەستووری ڕوون هەبێت کە بوونی ژنان لە پۆستی بڕیاردان مسۆگەر بکات، ژنان دەیانەوێت پارێزگاری لە دەستکەوتەکانیان وەک بەشێکی دانەبڕاو لە پرۆسەی بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و دادپەروەرانە مسۆگەر بکەن.
ژنانی شاری قامیشلۆ بە ئاژانسەکەمانیان ڕاگەیاندووە، ئەوان سووریایەکی دیموکراتیک و دەستورێکی نوێیان دەوێت کە مافەکانیان بپارێزێت.
مافی گروپە پێکهێنەرەکان نەخرایە نێو ئەم بابەتە
سەباح شەبۆ، ئەندامی یەکێتی ژنانی سووریا لە سووریا ڕایگەیاند، کە دەستووری نوێ مافی گروپە پێکهێنەرەکانی سووریا ناگرێتەوە، وتی: گەلی سووریا نزیکەی ٥٣ ساڵە لە سیستەمێکی ناوەندی ڕژێمی بەعسدا دەژی، کە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، گەلی سووریا هیوای خواست کە حکومەتی نوێ مافی هەموو پێکهێنەران بپارێزێت و سووریا بە دادپەروەری و یەکسانی بەڕێوەببات، بەڵام بەداخەوە لەگەڵ هاتنی حکومەتی کاتی، دۆخی سووریا خراپتر بووە، هەوەهاخەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەشدارییان لە وتووێژی نیشتمانیدا نەکرد و ئەو دەستوورە نوێیەی کە ئامادەکرا مافی گروپە پێکهێنەرەکانی سووریا لەخۆناگرێت، نە زمانی ئێمە، نە کولتوورەکەمان، نە مێژووی ئێمە لەم دەستوورەدا نەدراوە و سەرۆکی سووریا ناتوانێت تەنها نوێنەرایەتی سوننە بکات.
"ژنان لە مافە سیاسی و ئابوورییەکانیان بێبەش کراون"
سەباح شەبۆ ئاماژەی بەوەدا، کە ڕۆڵی ژنان لە دەستووری نوێدا نەبوو نییە، وتی: کاتێک حکومەتی نوێ دامەزرا لە نێوان ٢٣ پیاودا تەنها یەک ژن هەبووە، ئەو ئەرکەی بە ژنان درا، وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی بوو، ژنان لە مافە سیاسی و ئابوورییەکانیان بێبەش کراون، کۆمەڵکوژییەکی زۆر لە بەشێک لە سووریا لە لایەن حکومەتی کاتیەوە ئەنجام دەدرێت، ئێمە وەک ژن وتمان مافی ئێمە تەنها یەکسانی نییە لەگەڵ ڕەگەزی بەرامبەر، لە سیاسەت و ئابووریشدا مافمان هەیە، دەبێت دەستوورێکی نوێ دابنرێت کە مافی هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت و بوونی ژنانیش لەخۆ بگرێت بۆ ئەوەی بتوانن بە ئارامی و ئاسایش بژین.
"دۆخی سووریا خراپتر دەبێت"
هێڤین ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا لەلایەن ژنان و گەنجانەوە سەرکردایەتی دەکرا و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرکەوتو بوو، چونکە لە لایەن ژنان و گەنجانەوە پێشەنگایەتی دەکرا، نزیکەی ساڵێکە بەسەر ڕووخانی سیستمی ڕژێمی بەعس و دامەزراندنی حکومەتی کاتی نوێ تێپەڕیوە، هەروەها گەلی سووریا هیوادارە کە حکومەتی نوێ دڵنیابێت لەوەی هەمووان مافەکانی خۆیان بەدەست بهێنن و گۆڕانکاری لە سووریادا ڕووبدات، بەڵام بەداخەوە دۆخی سووریا خراپتر دەبێت و ڕۆژانە کۆمەڵکوژی لە بەشێک لە سووریا ڕوودەدات، ئەوەی لە سووریا دەگوزەرێت نابێتە هۆی چارەسەر و ئاشتی و گفتوگۆ، کۆبوونەوەی زۆر ئەنجامدراون و هەوڵەکانمان داوە بۆ بونیادنانی سووریایەکی نوێ و دیموکراتیک.
"لە کۆی ٢٣ وەزارەت تەنها یەک وەزارەت دراوە بە ژنێک"
هێڤین ڕەشید ئاماژەی بەوەدا، کە لە مێژووی کۆنی سووریادا ڕۆڵی ژن هەبووە، بەڵام بەپێی پێویست کەم بووە، وتی: پێشکەوتنی زۆر باس لە ڕۆڵی ژنان دەکرێت لە جیهاندا، بەڵام بەداخەوە لە حکومەتی کاتیدا هەنگاوەکان بۆ ماف و ڕۆڵی ژنان هەڵدەگیرێنەوە، بە پشت بەستن بە ۲۳ وەزارەتەکە تەنها یەک وەزارەت وەزارەتێکی ژنان بوو، ئەویش وەزارەتێک بۆ کاروباری کۆمەڵگە بوو، کە دراوە بە ژنان، لە مێژووی کۆنی سووریادا ژنان لە کەرتی سەربازی و سیاسی و یاساییدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەبووە، هەروەها ژنان لە ئەزمونی خۆبەڕێوبەری کە پێشەنگایەتی سیاسەت و دیپلۆماسی و ئابووری دەکات، خواستی ئێمە ئەوەیە دەستوورێکی نوێ دابمەزرێنین کە مافی ژنان و گەنجان و هەموو پێکهاتەکان بپارێزێت و سووریایەکی هەمەچەشن و دیموکراتی بونیاد بنێین.
"حکومەتی کاتی بەناوی ئیسلامەوە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەکوژێت"
نیجودا فارس، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە کانتۆنی قامیشلۆ، ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی کاتی تەنها موسڵمانان قبوڵ دەکات و لە کۆتاییدا، وتی: حکومەتی کاتی دەبینێت کە ژنان ناتوانن لە بواری سەربازی و سیاسیدا جێگەی خۆیان بگرنەوە، بەڵام ژنان لە هەموو ڕوویەکەوە ڕۆڵی گرنگ دەبینن و خۆیان دەسەلمێنن، لەبەر ئەمەش حکومەتی کاتی بە ناوی ئیسلامەوە ژمارەیەکی زۆر لە ژنان دەکوژێت و مافی هەموو گروپەکانیان پێ نادات، ئێمە وەک ژنانی ڕۆژئاوا ئەم حکومەتە کاتییە قبوڵ ناکەین، بتگەڵکو ئێمە ژیانێکی ئازادمان دەوێت.