ئاماری ژن نیوز: لە ئەیلوولدا ١٩ ژن کوژراون

بە پێی ئاماری توندوتیژییەکانی مانگی ئەیلوولی ژن نیوز؛ ١٩ ژن و منداڵ کوژراون، ٢١ ژن و منداڵی دیکەش بەشێوەی گوماناوی گیانیان لە دەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژن نیوز ئاماری توندوتیژییەکانی مانگی ئەیلوولی ٢٠١٥ـی بڵاوکردەوە کە ڕووداوەکانی ژن و منداڵکووژی لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیایی تۆمارکردووە.

 

بە پێی ئامارەکە زۆرینەی ژن کوشتنەکان لە لایەن پیاوانەوە ئەنجام دراون و بەم شێوەیە ڕیزبەندی کردووەن:

- سێ ژن لە لایەن هاوژینەکانیانەوە لە قۆناغی جیابوونەوەدا کوژراون.

- دوو ژنی دیکە لە پاش جیابوونەوە لە لایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون و ژنێکی دیکەش لە لایەن خەزوورییەوە کوژراوە.

- دوو ژنی دیکە لە لایەن منداڵەکانییەوە کوژراون و دانەیەکی دیکەش لە لایەن دەستگیرانەکەیەوە کوژراوە، هەروەها ژنێکی دیکەش لە لایەن نەوەکەیەوە کوژراوە، دانەیەکی دیکە لە لایەن دراوسێکەیەوە و ژنێکی دیکەش لە لایەن پیاوێکی نەناسراوەوە کوژراوە.

 

کوشتنەکان بە گوێرەی شارەکان:

- سێ لە ئەنقەرە.

- سێ لە ئافیۆن و یەکێک لە ئیزمیر.

- سێ لە کۆجا ئەلی و یەک لە ئەنتاڵیا.

- دوو لە دەنیزلی و یەک لە عوسمانییە و یەکی دیکەش لە ئەستەنبووڵ.

- یەک لە موگلای، یەک لە سامسوون، یەک زۆنگولداک و ژنێکی دیکەش لە دیلۆک کوژراوە.