ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 201 لە 1.029

15 تشرینی یەکەم 2025

  1. "ھونەر و شانۆ و ڕۆشنبیریی سەنگی گەورەی بەرەوپێشچوونی هەر کۆمەڵگەیەکە"

    "ھونەر و شانۆ و ڕۆشنبیریی سەنگی گەورەی بەرەوپێشچوونی هەر کۆمەڵگەیەکە"

    ئیبتیسام ئیسماعیل، سەرۆکی بنکەی ڕوناکبیری گەلاوێژ دەڵێت: ژنانی بە ئەزموون لە بوارەکانی فکری و هونەری و شانۆی لە ناوچەکەدا بوونیان هەیە، بەڵام کۆتوبەندی ئابووری و فکری هۆکارە بۆ دواخستنی چالاکی و بەرەوپێشچوونی هونەر و کولتوور و شانۆ لە لایەن ژنانەوە.

14 تشرینی یەکەم 2025

  1. پەرلەمانتارانی ئێران یاسای "پاکی و حیجاب" بەناوی پاراستنی ژنانەوە جارێکی دیکە دێننەوە بەرباس

    پەرلەمانتارانی ئێران یاسای "پاکی و حیجاب" بەناوی پاراستنی ژنانەوە جارێکی دیکە دێننەوە بەرباس

    لە چوارچێوەی پاکێجی یاسادانان بەناوی "پێشگیری لە توندوتیژی دژی ژنان"، بەشێک لە ژنە پەرلەمانتاران لە ئێران جارێکی دیکە "یاسای پاکی و حیجاب"یان دێننەوە بەرباس، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە هەوڵ دەدەن بە شێوەیەکی نوێ سنووردارکردنی پێشوو بسەپێنن.

  2. هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان"  لە ٥٢ زیندان بەردەوامە

    هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" لە ٥٢ زیندان بەردەوامە

    هەفتەی ٩٠یەمینی هەڵمەتی "سێشەممەکانی نا بۆ لەسێدارەدان" بەشدارییەکی بەربڵاوی لە ٥٢ زیندان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەخۆیەوە بینی، کە زیندانییەکان لە ڕێگەی مانگرتن لە خواردن ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

  3. زەینەب جەلالیان ژیانی لە مەترسیدایە

    زەینەب جەلالیان ژیانی لە مەترسیدایە

    ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا ڕاپۆرتێکی لەسەر بارودۆخی زیندانییکردنی زەینەب جەلالیان، زیندانیی سیاسیی کورد و سزادراو بە زیندانیی هەتاهەتایی لە زیندانی یەزد بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، ژیانی لە مەترسیدایە.

  4. "رێگای پارێزراو" پرۆژەیەکە پاڵپشتی ژنانی سوریا دەکات

    "رێگای پارێزراو" پرۆژەیەکە پاڵپشتی ژنانی سوریا دەکات

    لە سووریا ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی و هەڵاواردنی ڕۆژانە دەبنەوە، پڕۆژەی "ڕێگای پارێزراو" وەک هەوڵێک بۆ پێناسەکردنەوەی پاراستن لە ڕێگەی ئامرازە یاساییە کۆنکرێتییەکان و شوێنی سەلامەت بۆ گوێگرتن و پشتگیریکردنەوە دیارە.

  5. ژنێکی خەڵکی سەرێکانی لە نێوان گرتن و ئاوارەبوون و بەرخۆداندا گەشت دەکات

    ژنێکی خەڵکی سەرێکانی لە نێوان گرتن و ئاوارەبوون و بەرخۆداندا گەشت دەکات

    نەجلا سلێمان، پەنابەرێکی خەڵکی سەرێکانی داگیرکراو، کە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ئاوارەبوون و ئازاری دەروونی بووەتەوە، داوای گەڕانەوەی پارێزراو دەکات بە مەرجی کشانەوەی تورکیای داگیرکەر، کە پێشێلکاریی سیستماتیکی دژی ژنان ئەنجام دەدات و پەیکەری کۆمەڵای

  6. کۆمیسیۆن ئەم هەفتەیە گوێ لە ژنان و گەنجان دەگرێت

    کۆمیسیۆن ئەم هەفتەیە گوێ لە ژنان و گەنجان دەگرێت

    کۆمیسیۆنی دیموکراسی و خوشک_برایەتی و یەکگرتنی نەتەوەیی لە پەرلەمانی تورکیا ئەم هەفتەیە گوێ لە ڕێکخراوەکان ژنان و گەنجان دەگرێت، هەروەها گوێ لە تەژەئا و دەسپێشخەریی ژنانی "پێویستم بە ئاشتییە" دەگیرێت.

13 تشرینی یەکەم 2025

  1. یونیسێف بە ئامانجگرتنی منداڵان لە شاری فاشر شەرمەزار دەکات

    یونیسێف بە ئامانجگرتنی منداڵان لە شاری فاشر شەرمەزار دەکات

    یونیسێف کوشتنی ١٧ منداڵی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان منداڵێکی ساوای تەمەن حەوت ڕۆژە لە هێرشێکدا بۆ سەر ناوەندێکی ئاوارە لە شاری فاشر لە باکووری دارفورە، جەختی لەوە کردەوە، کە بەئامانجگرتنی منداڵان پێشێلکارییەکی قورسە بۆ سەر مافەکانیان.

  2. ناڕەزایەتی ژنان لەناو زیندانی ئێڤین؛ ژنانی زیندانیکراو مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنن

    ناڕەزایەتی ژنان لەناو زیندانی ئێڤین؛ ژنانی زیندانیکراو مانگرتن لە خواردن ڕادەگەیەنن

    سروناز ئەحمەدی، زیندانی سیاسی پێشووی مانگرتن لە خواردنی بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکەی نەسیم سیمیاری ڕاگەیاند و دووپاتیشی کردەوە، کە تا جێبەجێکردنی داواکارییەکانی بەردەوام دەبێت لە مانگرتنەکەی.

  3. "توێژینەوەی زانستی و داهێنانی هونەری لەژێر هەڕەشەدان لە هەرێمی کوردستان"

    "توێژینەوەی زانستی و داهێنانی هونەری لەژێر هەڕەشەدان لە هەرێمی کوردستان"

    ژمارەیەک کەسایەتی سەبارەت بە چالاکییەکانی هونەرگەی وڵات لە سلێمانی کە دژایەتی کرا ئاماژە بەوەدەکەن، ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەندامان و لایەنگرانی ئیسلامی سیاسی کوردستان، بە کارنامەیەکی دژەکوردانە سووکایەتی بەهەموو جوانیەکانی ئەم نیشتیمانە دەکەن.

  4. گروپی "یارسوسا" بە ڕۆحێکی هاوچەرخ میراس زیندوو دەکاتەوە

    گروپی "یارسوسا" بە ڕۆحێکی هاوچەرخ میراس زیندوو دەکاتەوە

    گروپی "یارسوسا" هەوڵدەدات میراسی هونەری سووریا لە ڕێگەی گۆرانی و دابکە و جلوبەرگی نەریتی زیندوو بکاتەوە، بە ڕۆحێکی هاوچەرخ پێشکەشی دەکات، کە ناسنامەی کولتووری و هەمەجۆری شارستانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرز دەکاتەوە.

  5. "حکومەتی کاتی پێویستە ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە کۆچبەران جێبەجێ بکات"

    "حکومەتی کاتی پێویستە ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر بە کۆچبەران جێبەجێ بکات"

    کۆچبەرانی عەفرین بەردەوامن لە بەرخۆدانیان تا دەتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و خاکی خۆیان، سەرەڕای تێپەڕبوونی حەوت ساڵ بەسەر کۆچبەرییدا، داوا دەکەن حکومەتی کاتی سووریا پابەندی بەڵێنەکانی بێت و ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ قەسەدە جێبەجێبکات.

  6. وەرزشکارێکی کورد پاش دەستگیركردنی چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

    وەرزشکارێکی کورد پاش دەستگیركردنی چارەنوسی بە نادیاری ماوەتەوە

    زیاتر لە دوو مانگ بەسەر دەستگیرکردنی وەرزشکار یەڵدا ئیمامدۆستی خەڵکی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی شاری ئەسفەهانی ئێران تێدەپەڕێت، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی خێزانەکەی و هاوکارە نزیکەکانی، هیچ زانیارییەک دەربارەی نییە.

  7. مەسەدە ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە واشنتۆن خستەڕوو

    مەسەدە ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای لە واشنتۆن خستەڕوو

    سینەم محەمەد، نوێنەری مەسەدە لە ئەمریکا بەشداریی کرد لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمیتەی نێونەتەوەیی مافەکانی مرۆڤ و ئازادیی ئایینی لە واشنتۆن، تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە هەموو بوارەکانی ژیاندا.