
نەورۆز لە باشوری کوردستان پیرۆزکرا
لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستان، هاوڵاتیان بە جلوبەرگی کوردییەوە جەژنی نەورۆزیان پیرۆزکرد.

لە شەقامی سالم بە بەشداری هەزاران هاوڵاتی ئاگری نەورۆز کرایەوە، ژنانیش بە جلی ئاڵوواڵای کوردییەوە بەشدارییان کرد، بە گۆرانی و هەڵەپەڕکێ جەژنەکەیان پیرۆز کرد. ناوەندی هەواڵ

لە ڕۆژی نەورۆزدا، لە شاری سلێمانی لە چەند شوێنێکی جیاواز ئاگر کرایەوە، لە بناری گۆیژەش بە ئامادەبوونی سەدان هاوڵاتی بە جلوبەرگی کوردیەوە ئاگر کرایەوە، ژنان و منداڵانیش وێڕای پیرۆزبای هیوای یەکبوونی کوردستان دەکەن. ناوەندی هەواڵ

نەورۆزی ئەمساڵ بە گڕوتینێکی جیاوازەوە پیرۆز دەکرێت ئەمڕۆش هاوڵاتیان لە شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە ڕوویان لە قەندیل کردووە. قەندیل

لە گردی مامەیارەی شاری سلێمانی جەژنی نەورۆز پیرۆزکرا، گروپی هەڵپەڕکی و گۆرانیبێژان ئاهەنگەکەیان گەرمتر کرد، ژنان بە جلوبەرگی کۆنی کوردییەوە بەشدارییان کرد.

کتێبی کچانی خۆر، تایبەت بەو فیلمە جەنگیانەی بە تەوەری فێمێنیزمیی لەلایەن ژنانی دەرهێنەرەوە بەرهەمهێنراون و كاری دەرهێنانیان بۆ كراوە، بڵاو دەکرێتەوە. ناوەندی هەواڵ

لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە، لە گوندی سەردۆشی شاری مەریوان ئێوارەی دوێنێ ئاگری نەورۆز کرایەوە. ناوەندی هەواڵ

بە مەبەستی ئاهەنگ گێڕان ژمارەیەک لە هاوڵاتیان سەردانی بناری قەندیل دەکەن و یادی نەورۆز دەکەنەوە ناوەندی هەواڵ

بەڕێوەبەری کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، پەیامێک بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە بڵاو دەکاتەوە و جەژنی بەرخۆدان، جەژنی ئازادیی، پیرۆز دەکات ناوەندی هەواڵ

پەیمانی ئەستەنبوڵ لە دژی توندوتیژی سەر ژنان و توندوتیژی خێزانی کە لە ئەستەنبوڵدا ڕیککەوتنی لەسەر کرابوو، شەوی ڕابردوو سەرۆک کۆماری تورکیا لە واژۆکەی پاشگەز بووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی کاتیی سەروەری و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، عەبدالفەتاح ئەلبێرهان ڕایگەیاند، کە ژنانیش دەتوانن بەشداری هێزە سەربازییەکاندا بکەن.

خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەرنامەی پیرۆزبایی نەورۆزی ٢٠٢١یان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرا کرد.

ژنانی گەنجی تێکۆشەر چالاکییە گیانفیداییەکەی زەکی ئەلکانیان بەبیرهێنایەوە، ئاماژەشیان بەوەدا ئەو شوێنەی پەیکەری ئەو گیانفیدایەی لێیە بووەتە شوێنی ڕابواردن و بارزگانیکردن بە ژنان.

ڕێکخراوی کوردیۆ کۆڕێکی بۆ نوسەر و چالاکوان دیدار کامیل بە ناونیشانی "جیاوازی ڕەگەزی لە نێوان مێژوو و داهاتوودا" لە شارۆچکەی سەیدسادق سازکرد بۆ تاوتوێکردنی جیاوازی ڕەگەزی لەگەڵ گەنجاندا.

لە ئۆکرانیا پیاوێک دوای ئەوەی دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەر منداڵێکی ٧ ساڵان، چوار ڕۆژ لە ماڵەکەیدا دەیشارێتەوە ئینجا فڕێی دەدات.

ئەمڕۆ لە شاری هەولێر مماۆستایان گردبوونەوە و دوا مۆڵەتیان بۆ حکومەتی هەرێم دانا، ئەگەر نا بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

سەنتەری میترۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراو و کەسایەتیدا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا دەربارەی خراپ بەکارهێنانی میدیای نوێ لای لایەنە سیاسیەکان ڕایگەیاند، کە حزبە سیاسیەکان چەندین ڕێگا بەکاردەهێنن بۆ ناوزڕان و شکاندن و تیرۆرکردنی کەسایەتی، ژنانیش وەک کاڵایەک لەو نێوەندەدا بەکاردەهێنن.

دەیان هاوڵاتی باشوری کوردستان بۆ ئازادکردن و بینینی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان گردبوونەوە، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کۆمیتەی ئازادی بۆ ئۆجالان داوا دەکەن ڕێگە بە بینینی عەبدوڵا ئۆجالان بدرێت.

دایکی ئاڤێستا بۆ یادی کیمیابارانی هەڵەبجە

بەشی ڕاگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، تاقیگەیەکی میدیایی بەبڕی ١٠ ھەزار دۆلاری ئەمریکیی دەکاتەوە.