
28 ئازار 2021
27 ئازار 2021

سلێمانی، ڕۆژی جیهانی شانۆ بەرز ڕاگیرا
بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان ڕۆژی جیهانی شانۆ بەرز ڕاگیرا، شانۆییەک نمایشکرا، شانۆکارانیش باسیان لە هۆکاری کەمی شانۆ و ئاستەنگەکانی بەردەمیان کرد، بۆ ئەم ساڵیش وتاری ڕۆژی جیهانی شانۆ لەلایەن ژنێکەوە نوسرا

بەهۆی زۆری سوتاوییەکەیەوە ژنێک لە چەمچەماڵ گیانی لەدەستدا
دوای پێنج ڕۆژ مانەوەی ئاشنا ڕەئوف لە نەخۆشخانەی تایبەت بە سوتاوی سلێمانی، ئەمڕۆ بەهۆی سوتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هەتا ئێستاش کەس دەستگیر نەکراوە.

٣٥ کەس لە ڕێی کۆچکردن بۆ دەرەوەی وڵات گیانیان لەدەستدا
دەزگای لوتکە، لە ماوەى ساڵێکدا زیاتر لە ٣٤ هەزار کەس لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان بۆ ئەوروپا کردووە و زیاتر لە ٣٥ کەسیش بوونەتە قوربانی.

پانێڵێک بۆ مەبەستی پاراستنی ژیان و خێزان لە کۆمەڵگەدا بەڕێوەچوو
بە دروشمی "پاراستنی خێزان، ژیان و شوناس گەشەپێدانی کۆمەڵگەیە" بۆ هۆشیارکردنەوەی تاکی خێزان پانێڵێک بەڕێووەچوو.

لە ئەوروپاوە داوای لەبەرچاو گرتنی شەنگال دەکرێت
ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای ئێزدی لە ئەوروپا داوا دەکەن هەڵوێست دژ بە ڕێککەوتنی نێوان بەغداد، ئەنقەرە و هەولیر بنوێنن و بەشداری بکەن لە چالاکییەکانی بۆ شەنگال دەکرێت لە ئەوروپاوە.
25 ئازار 2021

بە پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی یادی خاپورکردنی سەیدسادق کرایەوە
پاش تێپەڕبوون ٣٣ ساڵ بەسەر ڕووخانی سەیدسادق بە پێشانگایەکی فۆتۆگرافی یادی ئەو ڕۆژە کرایەوە.

دایکان نەورۆزی ئەمساڵیان کردە نەورۆزی بەرخۆدان
شەهناز ئەکمەلی وگەوهەر عەشقی و دایکانی دیکە کە ڕۆڵەکانیان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە کوژراوە، بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە پەیامی نەورۆزی خۆیان بڵاوکردەوە.

لە عێراق، زۆرترین توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە
کۆمسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند ساڵی ڕابردوو ١٥ هەزار سکاڵا بۆ توندوتیژی خێزانی تۆمار کراوە.

نەورۆزی پێکەوە ژیان لە کەرکوک پیرۆز دەکرێت
نەورۆزی یەکڕیزی و ئاشتی و پێکەوە ژیان لە کەرکوک بە ئاهەنگێکی بەجۆش بەڕێوەچوو.

مەترسی پێشێلکردنی مافی منداڵان بەهۆی ئینەرتێنەوە
له دوای تێپهڕبوونی٣٠ ساڵ به سهر داهێنانی تۆڕی جیهانی ئێنتهرنێت-www ڕاپۆرتێک لهلایهن ڕێکخراوی یونیسێف بڵاوكراوەتەوە، تێیدا هۆشیاری دەربارەی شێوازی مامهڵەكردن لهگهڵ منداڵان و گەنجان کراوە له جیهانی دیجیتاڵ و چۆنییهتی پاراستنیان. ناوەندی هەواڵ

مەلیکە، ژنە بەخشراوەکەی هەڵەبجە کۆچی دوایی کرد
مەلیکەی هەڵەبجە و خۆشەویستی هەڵەبجەییەکان کۆچی دوایی کرد و دڵگرانی بۆ شاعیر و هاوڵاتیانی هەڵەبجە هێنا.
24 ئازار 2021

چیچەک کۆبانێ سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا
دوای دوو ساڵ بە دیل گرتنی چیچەک کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، دادگای تورکیا سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپاند.

بەهۆی تەقەی خۆشیەوە ژنێکی گەنج گیانی لەدەستدا
لە ئێوارەی نەورۆزدا بەهۆی تەقەی خۆشییەوە لە دهۆک ژنێکی گەنج بریندار دەبێت، ئەمڕۆش گیانی لەدەستدا.

خەڵکی گۆنبەد دژی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو منداڵ ناڕەزایەتیان دەربڕی
خەڵکی شاری گۆنبەد کاووس خۆپیشاندانیان ئەنجامدا دژی بڕیاری ئازادکردنی ئەو پاسدارە خانەنشینەی دەستدرێژی کردووەتە سەر دوو منداڵ.

گەنجێکی ١٥ ساڵان بە حەبی برنج خۆی دەکوژێت
ژنێکی گەنجی ١٥ ساڵ لە شاری تایباد بە خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دایە شەنیاشار ١٦ ڕۆژە لە مانگرتندایە
مانگرتنی دایە شەنیاشار و کوڕەکەی ماوەی ١٦ ڕۆژە بەردەوامە، ئەو دایکە لە پای کوشتی سێ کەسی خێزانەکەی داوای دادپەروەری دەکات و دەڵێت: من ژیانێکی بەم شێوەیە قبوڵ ناکەم.

"ئەو ژنی ماڵەوەیە و کار ناکات"
تابلۆی "ئەو ژنی ماڵەوەیە و کار ناکات"، کارێکی هونەری منداڵێکی ١٦ ساڵانی هیندییە، بووەتە وێنەی لاپەڕەی سەرەکی "بەڵگەی ڕەگەزیی" و پەیامێکی توندە بۆ ئەقڵیەتی پیاوسالارانە.

ژنان لە بەدواداچوونەکان بۆ چارەسەری کۆرۆنا وەلانراون
سهرباری ئهوهی كه ژنان ٧٠%ی كارمهندانی كهرتی تهندروستی لەسهر ئاستی جیهان پێكدەهێنن و سهرهڕای ئهوهی كه زهرهمهندی سهرهكین له پهتای كۆرۆنادا، بهڵام لهلایهن دهسهڵاتداران و حكومهتهكانەوە لهسهر ئاستی جیهان بهشێوازێكی رێكخراو له بەدواداچوون بۆ دۆزینهوهی چارهسهری پهتای كۆرۆنا وەلانراون.
23 ئازار 2021

ژنێکی گەنج لە عەین عیسا گیانی سپارد
لە عەین عیسا بەهۆی بۆردومانەکانی دەوڵەتی تورکیاوە زیان بەر ماڵ و ژیانی هاوڵاتیان دەکەوێت، ژنێکی گەنجیش بەهۆی بۆردومانەکانەوە ئەمڕۆ گیانی سپارد.