
لە سلێمانی پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات و خۆشی دەکوژێت
لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات و سێ فیشەکی پێوە دەنێت، دواتر خۆشی دەکوژێت.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ پیاوێک تەقە لە هاوژینەکەی دەکات و سێ فیشەکی پێوە دەنێت، دواتر خۆشی دەکوژێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان ڕایگەیاند، لە چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا سێ هەزار و ٨٦٧ سکاڵا تۆمارکراوە، ٣٧ دەستدرێژی سێکسی و ٣٨ خۆسوتان تۆمارکراوە.

مامۆستایانی ڕەققا لەبەردەم ناوەندی کۆمیتەی پەروەردە لە شاری ڕەققا بە بۆنەی ڕۆژی جەژنی زمانی کوردی بەیاننامەیەکیان خوێندەوە و ئاماژەیان بەوەدا زمان ناسنامەی گەلانە.

بە دروشمی "بە هێزی گەنجانەوە بەرەو سەرکەوتنی زاگرۆس" تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشوری کوردستان دەستیان بە ڕێپێوانی ماوە درێژ کرد لە شاری قامشلۆوە هەتا دێرک.


لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی جەژندا چوار هەزار و ٣٥١ نەخۆش سەردانیان کردوون، هەروەها ١٧ حاڵەتی شەڕکردن هەبووە.

ڕۆژی ١٦ی ئایار بە ڕۆژی ژنانی کوەیت دادەنرێت، هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا ژنان لەلایەن دەوڵەتەوە پێزانینیان پێدەدرێت، ڕێز لەو هەوڵ و سەرکەوتنانەی ژنان دەگیرێت کە بە درێژای مێژوو ئەنجامیان داوە بۆ دەستکەوتنی سیستمێکی بەڕێوەبەری بەهێز.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری پارێزگای هەڵەبجە کە ڕاگەیاندراوە، ٧٥ هەزار گەشتیار لە ماوەی سێ ڕۆژی جەژندا ڕوویان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەورامان لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کردووە.

لەپاش بلاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەکارهێنانی وەک پاساوێک بۆ داخستنی دەرگای خوێندنگاکان و کرانەوەیان بە پچر پچڕی، ئەمڕۆ دووبارە دەرگای خوێندنگاکان کرانەوە.

"فرمێسکم پێ نەماوە بۆ قودس و فەلەستین بیکەم بە شین، هەموو فرمێسکەکانم بۆ ساکینە جانسز، فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز ڕشت، هیچ خوشکێکی فەلەستینی بۆ هەڵەبجە و کیمیاباران و خوشکەکانم نەگریا".

بە بەشداری ٢٠٠ کەس لە هەر چوار پارچەی کوردستانەوە کۆنفڕانسێک دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا بەردەوامە لە تۆڕی زووم، کە چەندین هونەرمەند و ڕۆژنامەنووس و ئەندامی حزب و ڕێکخراوەکان بەشدارن. ناوەندی هەواڵ

لە بەسڕە ژن و پیاوێک و منداڵەکەیان لەلایەن برای پیاوەکەوە بە تێزاب دەسوتێنرێن ناوەندی هەواڵ

٧٣ ڕێکخستنی ژنانی دژی کوشتنی ژنانی سیاسەتمەدار کەمپەینیان ڕێکخست و ١٨١ کەسایەتی جیهانیش بەشداریان تێدا کردووە.


بۆ یەکەم جار لە مێژووی ئیتاڵیادا ژنێک بە ناوی ئەلیزابێزا بیلۆنی وەک سەرۆکی دەزگای هەواڵگری دەستنیشان کرا.

لە کوردستان و ناوچە موسڵمانەکانی جیهاندا، جەژنی ڕەمەزان پیرۆز کرا و هاوڵاتیان بە گەرمی پێشوازیان لێکرد.

هەڵەبجە هەمیشە بە شوێنی پێکەوە ژیان ناسراوە، لەکۆندا جولەکە و مسوڵمان پێکەوە ژیاون و لە ئیستاشدا کاکەیی و مسوڵمانەکان پێکەوە بۆنە و مەراسیمەکانیان یاد دەکەنەوە.

لە قوتابخانەیەکی قازان لە ڕوسیادا دەستڕێژی گولـلە دەکرێت لەلایەن گەنجێکەوە، بەهۆیەوە ٩ منداڵ گیانیان لەدەستدا کە سیانیان کچن، ئەمەش خراپترین حاڵەتە کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تۆمار کرابێت لەو وڵاتە.

بەڕێوەبەری کامپی هۆڵ لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕیاری بەڕێوەبەری خۆسەر، بەشی ١٤ی ئاوارەی شارەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کامپی هۆڵیان گواستەوە بۆ شارەکەیان کە ٨١ خێزانی دانیشتووی دێرەزۆر بوون.

ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە ٤٧ـەمین ساڵیادی لە سێدارەدانی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێكانیدا پەیامێکیان بڵاوکردووە و ئاماژەیان بەوەدا کوردێکی قارەمان، تەنیا لەبەر کوردبوون و ھەڵوێستە نەتەوەییەکانی، لەلایەن رژێمی بەعسەوە لەسێدارەدرا.