یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پیرۆز کرا

لە کوردستان و ناوچە موسڵمانەکانی جیهاندا، جەژنی ڕەمەزان پیرۆز کرا و هاوڵاتیان بە گەرمی پێشوازیان لێکرد.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای تەواوبوونی مانگی ڕەمەزان و ڕۆژی ١٣ی مانگ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان پیرۆزکرا، هاوڵاتیان بە لێنانی چێشتی تایبەت بە جەژن سەرەتای ئەم جەژنەیان پیرۆز کرد.

 

هەموو ساڵێک جەژنی ڕەمەزان کە بە یەکێک لە سەرەکیترین جەژنی موسوڵمانان دادەنرێت لەدوای مانگی ڕەمەزان پیرۆز دەکرێت، لەو ڕۆژەدا هاوڵاتیان لە دوای خواردنی نانی جەژن پیرۆزبای لە یەکتر دەکەن و سەردانی یەکتر دەکەن بە مەبەستی پیرۆزکردنی جەژنەکە.

 

دروستکردنی خواردنی تایبەت بە جەژن لەلایەن دایکانەوە و کۆبوونەوەی خێزان لە ماڵێکدا، پێدانی جەژنانە بە منداڵان و بەخشینەوەی نوقڵ لە نێوان خێزانەکان و میواناندا ئەم جەژنەی تایبەتتر کردووە، لەم ڕۆژەدا هاوڵاتیان سەردانی گۆڕستانی کەسانی ئازیز دەکەن، بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان خزم و کەسوکار سەردانی ماڵی یەکتر دەکەن.

 

منداڵانیش بێبەش نین لە دەربڕینی خۆشی و لەم جەژنەدا، لە دوای وەرگرتنی جەژنانە و لەبەرکردنی جلی جەژن سەردانی یەکتر دەکەن و یادی جەژنەکە دەکەنەوە، ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن بۆ کۆکردنەوەی نوقڵی جەژن.

 

ت.پ