ژنانی کوردستان: بازرگانی کردن بە ژنانەوە کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات

ژنانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن بازرگانی کردن و کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان کۆمەڵگە بەرەوهەڵدێردەبات، بانگ لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەن چارەسەری بۆ بارودۆخی ئێستا بدۆزنەوە

ژنانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکەن بازرگانی  کردن و کۆمەڵکوژی لەسەر ژنان کۆمەڵگە بەرەوهەڵدێردەبات، بانگ لە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش دەکەن چارەسەری بۆ بارودۆخی ئێستا بدۆزنەوە

ناوەندی هەواڵ

 

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەردەم باخی گشتی شاری سلێمانی کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاری ئاماژەیان بەوەدا بازرگانیکردن وکۆمەڵکوژی لەسەر ژنان ڕوو لە هەڵکشانە و بەردەوامیدان بە م دۆخە کۆمەڵگە بەرەو هەڵدێر دەبات.

 

کەژاڵ عەبدولقادر وتەبێژی کەمپەینەکە بەیاننامەی کەمپەینەکەی خوێندەوە و تێیدا هاتووە کۆمەڵکوژی و توندوتیژی بەرامبەر ژنان بە ناو و بیانووی جیاواز و نامووسەوە ڕووی لە زیاد بوون کردووە، کۆمەڵکوژکردنی ژنان همان ئەوئەقڵیەتەیە لە شەنگال داعش بە دڕندەترین شێوە کردیە سەر ژنی کورد، کوشتنی ژنانی گەنج لە کەمپەکانی سەر بە پارێزگای دهۆک لە سەرەتای ساڵی نوێی ٢٠٢١ بە بیانووی خۆکوژییەوە ژنان دەکوژن، هەروەها کوشتنی ژنان لە لایەن باوک و براوە هۆکاری سەرەکی بێ پەروەردەیی کۆمەڵگە و کەمتەرخەمی دامودەزگاکانی حکومەتە، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا "تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وبەکارهێنانی تەکنەلۆجیای بێسنور، تیڤیەکان وئەو درامایانەی وەکو شەڕی تایبەت خراونەتە ناو خێزانەوە بۆ پەرتبوونی خێزان و تاکی کۆمەڵگە فاکتەری سەرەکین بۆ پەرتەوازەبوون و تێکدانی کۆمەڵگە".

هەر لە بەیاننامەکەدا باس لەوە کرا سەبارەت بە داگیرکاری و بۆمبارانی گوندەکان لە لایەن دەوڵەتی تورک و گیان لەدەستدان و برینداربوونی ژن و منداڵان و گوندنشینان کە دەسەڵات لێی بێدەنگە پێویستە پارت و لایەنە سیاسیەکان، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، ماۆستایان وچالاکوانان هەوڵی جدی بدەن بۆ یەکێتی نەتەوەی ویەکڕیزی نەک خزمەت کردنی داگیرکەران.

 

لە دڕێژەی بەیاننامەی کەمپینی یەکڕیزی ژنان دژی توندوتیژی و داگیرکاریدا لە حەوت خاڵدا داواکاری کەمپەینەکە خرایە ڕوو ئاڕاستەی پەرلەمانی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکرێت، داواکارییەکان بریتین لە:

١/ داوا دەکەین بازرگانی بە جەستەی ژنانەوە لە یانەی شەوانە و شوێنە نهێنییەکانیان ڕابگیرێت چونکە تاک، خێزان وکۆمەڵگە وێران دەکات و تەنها ژنیشە باجەکەی دەدات، وە کاریگەری لەسەر دەروون و تەندروستی هەمووان دروست دەکات.

٢/ ئەو ژنانەی لە کەرتی تایبەت کار دەکەن بپارێزرێن لە دەستدرێژی و گێچەڵی خاوەنکار و کارمەندەکان.

٣/ پێداویستی نەخۆشییە دەروونیەکان دابین بکرێت تا ژیانی ژنان تێیدا پارێزراو بێت.

٤/ شوێنی ژنانی گەنج لە زیندانەکاندا جیا بکرێتەوە، و هاوکاری بکرێت تا بەرەو چاکسازی هەنگاو بنێن.

٥/ سزای بکوژانی ژنان و دەستدرێژیکاران بدرێت چونکە سزانەدانی بکوژانی ژن و تاوانکاران و دەستدرێژیکاران هۆکارێکی ترن بۆ بەردەوام بوونی ژن کوشتن.

٦/ سنورێک دانێن بۆ پەخشکردنی دراما تورکی وئەوانەی کەزیانیان بۆ سەر زهن و دەروون و کەسایەتی تاک هەیە.

٧/ سانسۆر بخرێتە سەر بەرنامەی تیکتۆک کە مەترسیەکی گەورەیە لەسەر مناڵ، گەنج وگەورە بە هەردوو ڕەگەزەوە.

 

ت.پ