ناوەندی هەواڵ
نێرگز محەمەدی، چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و بەدەستهێنەری خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ پەیامێکی ڤیدیۆیی بۆ کۆبوونەوەی نێودەوڵەتیی ‘One Young World’ (گەنجانی جیهان) نارد، لە پەیامەکەیدا، بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد کە لە دژی کوشتنی خۆپیشاندەران لە ٨ و ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا هەنگاوی جدی و بەرچاو بنێن و ڕێگری لە ڕووداوی لەو شێوەیە بکەن.
”سەرهەڵدانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ وەک یەکێک لە نامۆترین کۆمەڵکوژییەکانە لە مێژووی ئێراندا”
لەم پەیامەدا، کە لە تاران تۆمار کراوە، نێرگز محەمەدی سەرنج دەخاتە سەر ئەو خۆپیشاندان و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییانەی کە بە دەیان ساڵە لە ئێران بەردەوامن، خۆپیشاندانەکانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکان، چالاکییەکانی ژنان دژی حیجابی زۆرەملێ، بزووتنەوەی سەوز، سەرهەڵدانەکانی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩ و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی ”ژن، ژیان، ئازادی” وەک نموونە نیشان دەدات، نێرگز محەمەدی سەرهەڵدانی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ وەک یەکێک لە نامۆترین و تاوانبارترین کۆمەڵکوژییەکانی مێژووی نوێی ئێران ناو دەبات.
نێرگز محەمەدی ڕایگەیاند، کە ئەو کەسانەی لە ساڵانی ٢٠١٨، ٢٠١٩ و ٢٠٢٢ و هەروەها لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٦دا دەستگیر کرابوون و دوای ئازادبوونی، ئەو ڕووبەڕووی هەموو ئاستەکانی ڕووداوەکانی وەک کوشتنی بەکۆمەڵی خۆپیشاندەران، لەسێدارەدان، دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجەدان، گۆشەگیری لە ژووری تاکەکەسی و دەستگیرکردنی چالاکوانانی سیاسی یان کۆمەڵایەتی بووەتەوە.
بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان کرد
نێرگز محەمەدی ئاماژەی بەوە دا، کە بێدەنگبوون لە بەرامبەر کارەساتی لەو شێوەیەدا وەک بێلایەنی هەژمار ناکرێت، بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ کرد کە کوشتن، لەسێدارەدان و دەستگیرکردنەکان پشتگوێ نەخەن و خۆیان بە ڕاگەیاندن و هەڵوێستی ئاشکرا سنووردار نەکەن.
نێرگز محەمەدی تیشکی خستە سەر کۆبوونەوەی توندوتیژی، ڕق، شەڕ، نایەکسانی و جیاکاری لە ئێران و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیا و هۆشداری دا کە دەرەنجامەکانی ئەم دۆخە تەنها بە وڵاتێک یان ناوچەیەکەوە سنووردار نین، بەڵکو بۆ تەواوی جیهان وەک هۆشدارییەکە.
نێرگز محەمەدی لە کۆتایی قسەکانیدا، جەختی کردەوە، کە بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژی و مسۆگەرکردنی لێپرسینەوە، هەنگاوی بەرچاو جگە لە سەرکۆنەکردنی زارەکی پێویستن.




