نورشان عەبدی
کۆبانێ ـ سەرەڕای ئەوەی کاروانی گەڕانەوە بۆ سەرێکانی بە جێبەجێکردنی خاڵەکانی ڕێککەوتنێک لە نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە هات،نەڵام هێرشیان کرایەسەرو کاروانەکە وەستا، ئەوەش پێویستی بە ڕەخساندنی بارودۆخی پارێزراو بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر شار و موڵک و ماڵیان هەبوو.
بۆ جێبەجێکردنی خاڵەکانی هاوپەیمانی نێوان حکومەتی کاتی سووریا و قەسەدە، لە ١٠ی ئابی ڕابردوودا کاروانی یەکەم کە خەڵکی سەرێکانی لەخۆ گرتبوو بەڕێکەوت، بڕیاربوو ئەم هەنگاوە ببێتە سەرەتایەک بۆ کۆتاییهێنان بە ساڵانی ئاوارەیی و گەڕانەوە بۆ شار و موڵک و ماڵ، بەڵام هیوای کۆچبەران لەگەڵ گەیشتنی کاروانەکەدا تووشی شۆک بوو بەهۆی ئەو هێرشانەی لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کرایە سەریان، ئەوەش ڕێگری لە گەڕانەوەیان کرد و دۆسیەی ئاوارەیی هێنایەوە پێشەوە، لە سایەی بەردەوامبوونی بێبەشکردنیان لە مافییان بۆ گەڕانەوەیەکی پارێزراوی بۆ شارەکەیان و بەدەستهێنانەوەی ماڵ و موڵکەکانیان.
"داوای گەڕانەوەیەکی پارێزراو بۆ کۆچبەران دەکەین"

ژنانی شاری کۆبانێ هەڵوێستی خۆیان لەسەر ئەو پێشێلکارییانە دەربڕی کە خەڵکی سەرێکانی تووشی بوون، ڕودێن محەمد وتى: لەو ساڵانەوە، تاوەکو ئەمڕۆمان، خەڵکی سەرێکانی بە هیوای گەڕانەوە بۆ ماڵ و خاکی خۆیان دەژین، دەردەسەری کۆچکردن و ناخۆشی پەنابەری لە کامپەکاندا دەچێژن، لەگەڵ ئەو بارودۆخە مرۆیی و گوزەرانییە سەختەی کە لەگەڵیدایە، ئێمەش ئازاری کۆچکردنمان چەشتووە، بۆیە بەباشی قەبارەی ئەو نەهامەتیە دەزانین کە کۆچبەرێک کاتێک ناچار دەبێت ماڵ و خاکەکەی جێبهێڵێت پێیدا تێپەڕ دەبێت دەرچوونی مرۆڤ لە ماڵەکەی بە ناچاری هاوشێوەی مردنە، و جیاوازییەکی زۆر نییە لە نێوان ئەوەی مرۆڤ لە ماڵ و خاکی خۆی دەربکرێت و ئەوەی بەشێک لە ژیان و یادەوەرییەکەی لێ بسەنرێتەوە. بۆیە، ئەوەی خەڵکی سەرێکانی تووشی بوون لە پێشێلکاری و هێرش لە کاتی هەوڵدان بۆ گەڕانەوەیان بۆ شارەکەیان، قەبارەی ئەو کارەساتەمان بیر دێنێتەوە کە ساڵانێکە تێیدا دەژین، و جەخت لەسەر پێویستی دابینکردنی مافیان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان دەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەش کرد، که گەڕانەوەی خەڵکەکە بۆ شار و ماڵەکانیان لەسەر بنەمای هیوا بوو بۆ ژیان لە پارێزراو و سەقامگیردا، کەچی دووبارە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، ئێمەش وەک ژنانی کۆبانێ، بە توندی سەرکۆنەی ئەم هێرش و پێشێلکارییانە دەکەین، دەڵێین: مافی هەموو خەڵکێک ئەوەیە لە پارێزراوی، کەرامەت و سەقامگیردا لە ماڵ و شارەکەی خۆیدا بژی، چونکە ئەمە لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤە، گەلی سووریا، بەتایبەت گەلی کورد، ساڵانێکی زۆرە دەناڵێنێت بە دەست پێشێلکارییەکانەوە، کاتی ئەوە هاتووە کە هەموو پێکهاتەکان لە پارێزراوی و سەقامگیردا بژین.
"حکومەتی کاتی بە بەرپرسیار دەزانین"

زەهیدە عەلی ئەیوب ئەو هێرشانەی شەرمەزارکرد، کە خەڵکی سەرێکانی لە کاتی هەوڵدانیان بۆ گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان ڕووبەڕووی بوونەوە، وتی: ئەوان لە ساڵی ٢٠١٩وە لە کامپەکاندا دەژین، ڕووبەڕووی بارودۆخی سەخت دەبنەوە لەناو سەرما و سۆڵی زستان و گەرمای هاویندا، لە سایەی داهاتوویەکی نادیار بۆ منداڵەکانیان، خەڵک گەڕانەوە بە هیوای ژیان لە ئاشتی و بەدەستهێنانی ماڵ و موڵکەکانیان، کەچی دووبارە ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە، ئەوەش ناچاریانی کرد بگەڕێنەوە خاڵی سەرەتا و بێبەشکردنیان لە مافی گەڕانەوەیان بۆ خاک و ماڵەکانیان.
داوای لە حکومەتی کاتی کرد پابەند بێت بە ڕێککەوتنەکان و بەرپرسیارێتی خۆی هەڵبگرێت بەرامبەر بەو شتەی خەڵکی سەرێکانی تووشی بوون، کار بکات بۆ بەهێزکردنی پارێزراوی و سەقامگیری ناوچەکە بە شێوازێک کە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ ماڵەکانیان بە پارێزراو مسۆگەر بکات.
"دەبێت موڵک و ماڵەکان بۆ خاوەنەکانیان بگەڕێنەوە"

زولیخا عوسمان هێرشەکانی سەر دانیشتوانی شاری سەرێکانی شەرمەزار دەکات و هاودەنگیی کوردی لەگەڵیان دووپاتکردەوە. جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئازارەکانی ناو کامپەکان کردەوە، هەروەها دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرجەم کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و حاڵییان، بەتایبەتی دانیشتوانی سەرێکانی، وتی: دەبێت لایەنە پەیوەندیدارەکان کاروانی دووەم بۆ گەڕانەوەی خەڵکی سەرێکانی مسۆگەر بکەن و مافەکانیان مسۆگەر بکەن.




