
مامۆستایەکی زانکۆی ئەندیمشک لەگەڵ هاوسەرەکەی دەستگیرکران
ئارەزوو ڕەحیمزادە، مامۆستای زانکۆی ئەندیمشک لە ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەمووز لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرجییەوە دەستگیرکرا. ناوەندی هەواڵ
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ئارەزوو ڕەحیمزادە، مامۆستای زانکۆی ئەندیمشک لە ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٦ی تەمووز لە ماڵەکەی خۆیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرجییەوە دەستگیرکرا. ناوەندی هەواڵ

پڕۆسەی پێدانی ژمارە بۆ کاندیدەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی ئەنجامدرا، پاش پەسەندکردنی ژمارەکانیش لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە، ڕێگە بە بانگەشە بۆ هەڵبژاردنەکان دەدرێت.

جێنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر هەولێر دەڵێت: "ئەو کردارانە وڵاتەکە بەرەو ئاڕاستەیەکی نادیار دەبات و گەلی عێراق باجی ئەم ئاڵۆزیی و هێرشانە دەدات".

دیپلۆماتکاریی کەنەدی ماری سیمۆن بە پارێزگار و نوێنەری فەرمی شاژن ئەلیزابێسی دووەم و ئەندامی کۆمۆنوێلس دەستنیشان کرا و بووە یەکەم هاوڵاتی بە ڕەسەن کەنەدی ئەو پۆستە وەربگرێت.

پەرلەمانی هۆڵەندا پێشنیازە یاسای بە جینۆساید ناساندنی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکانی پەسەند کرد کە لەلایەن پەرلەمانتارانی یەکێتیی كریستیان دیموکرات پێشنیاز کرابوو.

خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای ھەمواری یاسای خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان کرا و کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حكومەتی هەرێم دەڵێت:" سزای ئەو كەسانەی خۆیان كردووە بە كەمئەندام تا پێنج ملیۆن دینارە".

لە سلێمانی کەممپەینێک ڕاگەیەندرا کە هەوڵ بۆ پاراستن و ڕزگار کردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان دەدرێت.

شەوی ڕابردوو کچێک بە ناوی "ئادار وەلید" لە دهۆک خۆی کوشت و بەیانی ئەمڕۆ دایکی ئەو کچە کە ویستویەتی سەردانی گۆڕەکەی بکات دیار نەمابوو، دواتر توانراوە بدۆزرێتەوە.

لە نسێبین پۆلیس هەڵیانکوتایەوە سەر ماڵان و چەندین دەرگای شکاند و کەلوپەلی ماڵانیان تێکدا، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیشدا ٥ ژن لە دایکانی ئاشتی دەستبەسەر کران.

بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزان، لە مانگی ئایاردا لە هەرێمی کوردستان یەک هەزار و ٢٤٣ توندوتیژی بەرامبەر ژنان تۆمارکراوە، زۆرترینیشیان لە پارێزگای هەولێر بوە.

کۆمەڵەی پشتیوانی ڕەوشی ژنان پڕۆژەیەک بۆ تۆڕی هەواڵی ژن دەستپێدەکات و تا ١٥ی تەمووز وەرگرتن بۆ بەشداری لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت کە لە ڕێگەی لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە.

ڕێکخراوی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی حەسەکە و ڕێکخراوی سارای شاری قامیشلۆ بە لێدوان و ڕێپێوان کوشتنی ئایا محەمەد'یان شەرمەزار کرد.

ئەمڕۆ ٦ی تەمموز کۆبونەوەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و بەهۆی ئەوەی پرسی لێبڕینی موچە تەوەری دانیشتنەکە نییە، بەشێک لە پەرلەمانتاران هەڵوێستیان وەرگرت و لە کۆبونەوەی پەرلەمان بێبەشکران، شیرین ئەمین ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان کە یەکێکە لەو پەرلەمانتارانەی هەڵوێستی وەرگرتوە دەڵێت:" لێبڕینی موچە پلانێکی سیاسییە بۆ ئەوەی خەڵک بچەوسێندرێتەوە".

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ٥ی تەموز، سپیدە فەرهان، زیندانی سیاسی و خوێندکار، لە زیندانی قەرچەک ئازاد کرا.

ڕۆژی یەکشەممە گروپێکی چەکدار هێرشیان کرده سەر قوتابخانەیەکی کچانی شەوانەڕۆژی، له شاری کادونای وڵاتی نەیجیریا و ١٤٠ خوێندکاریان ڕفاند.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان و خێزانی هەرێمی کوردستان، لە پێنج مانگی سەرەتایی ئەمساڵدا چوار هەزار و ٦٩٦ پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە کراوە.

دوای ئەوەی دوو پەرلەمانتار هێرشیان کردە سەر پەرلەمانتارێکی ژن و توندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدا، نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان داوا دەکات ئەم جۆرە توندوتیژییانە کۆتاییان پێبێت و چیتر مافی ژنان پێشێل نەکرێت.

لە مەراسیمێکدا ڕێکخراوی پاکۆ دەرئەنجامی پڕۆژەی tnr ڕاگەیاند، کە لەماوەی شەش مانگدا ١٠٠ سەگیان نەزۆک کردووە، هاوکات ڕێزلێنانی بە ئەندامە چالاکەکانیشی بەخشی.

ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لە چوارچێوەی کەمپەینی "نا بۆ هەژاریی ژنان" لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ لە دادگای دووی تاوانەکانی هەولێر، دادگاییکردنی پێنج چالاکوانی بادینان کە بریتین لە هەریەک لە "عامر خالید عەگید، فەرسەت ئەحمد سەعید، جەمال خەلیل مەجید، سلێمان کەمال سلێمان، سلێمان موسا ئەحمد" بەڕێوەبچێت بەڵام دادگایی کردنەکە دواخرا بۆ ١٣ی تەمموزی ٢٠٢١.