
دایکێک منداڵەکەی لە خنکان ڕزگار کردو خۆی خنکا
لە دەریاچەی دوکانی سلێمانی، دایکێک منداڵە تەمەن چوار ساڵەکەی لە خنکان ڕزگار کرد بەڵام خۆی لەناو ئاوەکەدا خنکا.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە دەریاچەی دوکانی سلێمانی، دایکێک منداڵە تەمەن چوار ساڵەکەی لە خنکان ڕزگار کرد بەڵام خۆی لەناو ئاوەکەدا خنکا.

لە بڕیارێکی نوێدا ئەمجارەیان تاڵیبان داوایکرد کە پێدانی مۆڵەتی شۆفیری بە ژنان بوەستێنرێت.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی کەتەلۆنیا کاردانەوەی لەدژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک نیشاندا و ئاماژە بەوەدەکات کە جیهان چاوی داخستووە بەرامبەر بە دەستدرێژییەکانی ئەردۆغان.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی، بەشێک لە چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتی سیاسی سەردانی پادێیان کرد و ئاماژەیان بەوەدا هێرشەکانی سوپای عێراق بۆ سەر شەنگال لە دەرەوەی دەستوری عێراقە و پیلانگێڕی نێوان تورکیا، عێراق و پەدەکەیە.

بەپێی سەرژمێرییەکی ڕێکخراوی تمکین المراة في الاعلام و ڕێکخراوی تازی ئەڵمانی دەرکەوتووە ٪٩١ی ژنانی ڕۆژنامەنووس لە بەدەستهێنانی زانیاریدا ڕووبەڕووی سەختی دەبنەوە.

توندوتیژی، کوشتن و ناچار بە خۆکوشتنی ژنان بە بیانووی شەرەف و کێشەی کۆمەڵایەتی بۆسەر ژنان بەردەوامە، زۆرینەی تاوانەکانیش لەلایەن پیاوانی خێزانەوە ئەنجام دەدرێت، بە جۆرێک تەنها لە مانگی نیسان شەش ژن کوژراون یاخود ناچار بە خۆکوشتن کراون

ئەمڕۆ هاوڵاتیان و کەسوکاری شەهیدان لە کۆبانێ، شەهبا، تل تەمر و چەندین شوێنی دیکە جەژنیان بە سەردانی گۆڕستانی شەهیدان دەستپێکرد.

بەرەی بەرگری نەتەوەیی ئەفغانستان لە ڕاگەیەندراوێکدا مردنی دوو ژنی لە شەڕی بەرگری دژی تاڵیبان لە پارێزگای باغلان ڕاگەیاند.

تیمەکانی کوردستانی عێراقی سی پی تی ڤیدیۆی گوندی هرورێ لە بادینان بڵاودەکەنەوە کە تێیدا دەردەکەوێت دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتی مەدەنی.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ پیاوێک هێرشدەکاتە سەر ماڵی خەزووری و هاوژینەکەی و سێ کەسی دیکەی ماڵەکە دەکوژێت، دایکی هاوژینەکەشی بە سەختی بریندار دەبێت.

سوپای عێراق هێرش دەکاتە سەر ئاسایشی ئێزیدخان و هێزەکانی یەبەشە و یەژەشە، بەهۆیەوە پێکدادان ڕوویدا.

فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە پێناو ڕەنج، نان و ئیرادە و و ئازادیمان جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە بۆ گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار.

یەکێتی ژنانی عەلەوی دیموکراتی داوای لە هەمووان کرد کە ڕۆژی ١ی ئایار ڕۆژی کرێکاران پیرۆز بکەن و لە مەیدانەکان بن.

پەرلەمانتارێکی ژن لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕەخنە لە هەڵسوکەوتی نەشیاوی پەرلەمانتارانی پیاو دەگرێت و ئاماژەی بەوەدا کە پەرلەمانتارانی ژن ڕووبەڕووی زمانی زبر و هەڵسوکەوتی نەشیاو دەبنەوە و لە هیچ جێیەکدا ئەوە جێی پەسەندکردن نییە.

سێیەمین کۆنفرانسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە شاری حەسەکەی باکوری سوریا و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردو ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ماوەی ١٠ ڕۆژە دوو ڕۆژنامەنووس بە ناوەکانی مارلین فۆرستەر و ماتیج کاڤیچ، لەلایەن سوپای عێراقەوە لە شەنگال دەستگیرکرا و دەوترێت کە مارلین فۆرستەر ماوەی ٣ ڕۆژە مانگی لە خواردن گرتووە.

پەنابەرانی سیاسی و هاوڵاتیانی باکوری کوردستان، دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا گردبوونەوە و ئاماژەیان بەوەدا خەونی دەوڵەتی تورکیا زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆریەتی عوسمانییە.

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی کەلار ژنێکی گەنجی ١٨ ساڵ بە گوماناوی کۆتایی بە ژیانی هات و هۆکاری ڕووداوەکە تا ئێستا نەزانراوە.

ژنان دژی هێرشە داگیرکارییەکان و دەڵێن دەبێت حکومەت بێتە دەنگ و چیتر ڕۆڵەی کورد بە دەستی کورد لەناونەچێت، هەروەها داوا دەکەن هاوڵاتیان پشتیوانی لەو هێزە بکەن کە بەرگری لە خاکی کوردستان دەکات.

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی هاوکاتی ڕۆژی سەلامەتی کرێکاران، سەدان کەس ڕژانە سەر شەقامەکان و داوای مافی کرێکاران و بیمەیان کرد.