
سلێمانی، تۆمەتباری هەراسانکردنی ژنێکی گەنج دەستگیرکرا
پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێکی گەنج کردبوو.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێکی گەنج کردبوو.

بڕیاری سنوردارکردنی دۆسیەی ٢١ ڕۆژنامەنوسی دەستبەسەرکراو لە ئامەد بەردەوامە، زانراوە کە ئەو ڕۆژنامەنووسانە دوو ڕۆژە لە ژووری تاکەکەسیدا زیندانی کراون.

سەرچاوە خۆجێییەکان لە پارێزگای غەزنی ئەفغانستان ئاماژە بە تووشبوونی زیاتر لە ١٠ کەس بە نەخۆشییەکی نەناسراو دەکەن کە زۆرینەیان ژن و منداڵن.

حەوت هاوڵاتی مەسیحی بەهۆی چالاکییەکانیان لەپێناو ئاشتیدا لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای ٢٨ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا.

لە میانەی سەردانێکی نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی پاراستنی منداڵان و ململانێی چەکداری، بۆ قاهیرە، گرنگی مافی منداڵانی خستەڕوو، وتیشی: وڵاتانی عەرەبی زۆرترین ڕێژەی دانیشتوانەکەی منداڵان و گەنجانن بۆیە پێویستە ژینگەیەکی ئارامیان بۆ دابینبکرێت.

حەنیفە محەمەد، بەڕێوەبەری کۆمیتەی دادی ژنانی کانتۆنی قامیشلۆ وتی: دادگاییکردنی چیچەک کۆبانێ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە پێشێلکردنی یاسای جیهانییە.

سەنتەری مسارات وۆرکشۆپێکی بە ئامانجی ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموونی ژنان لە وڵاتە جیاوازەکان و بەرزکردنەوەی ڕێژەی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیارداندا، ئەنجامدا.

ڕژاک ڕاگەیەندراوێکی لەسەر کوشتن و توندوتیژی دژ بە ژنان بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە ژێر ناوی نامووس و موڵکداریدا ژنان ستەمیان لێدەکرێت و دەکوژرێن و وەک کاڵا و موڵک تەماشا دەکرێن.

سەرنوسەری کوردی ئاژانسی ژن نیوز مونەڤەر کارادیمیر و سەرنوسەری ئاژانسی میزۆپۆتامیا دیجلە موفتی ئۆغڵو ئیدانەی دەستبەسەرکردن و فشارەکانی سەر ڕۆژنامەنووسانیان کرد و وتیان: دەیانەوێت ڕاستی لە ژێر تاریکیدا بشاردرێتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەیاننامەیەکی ناڕەزایەتی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە دراماکە تۆوی شۆفێنیزم و بە کەم سەیرکردنی بەرامبەر بڵاودەکاتەوە.

نزیکەی چوار مانگ بەسەر سوتاندنی شنیار هونەر لەلایەن هونەر ڕەشیدی هاوژینییەوە تێدەپەڕێت، دوو کەس وەک تۆمەتبار دەستگیرکراون، بەڵام کەیسەکە هەر لە لێکۆڵینەوەدا ماوەتەوە.

ئێشکگری دادپەروەری ئامینە شەنیاشار لە ڕۆژی ٤٥٧دا بەردەوامە و هاوڵاتیان سەردانی ئەو دایکە دەکەن.

یەکێتی ئەوروپا داوادەکات کە یەک جۆر وایەری بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان دروست بکرێت کە هەمووان بارگاوی بکاتەوە.

ژمارەیەک لە چالاکوانانی شاری سنە و مەریوان سەردانی کەسوکاری مامۆستایانی زیندانیکراویان کرد و پشتیوانی خۆیان خستەڕوو.

گوندی ناوچە شاخاوییەکانی جولەمێرگ لەژێر فشاردان و بە ناوی "ئاسایش"دا کاتی هاتوچۆ بۆ گوندەکە بەپێی کاتژمێر سنوردار دەکرێت، ڕێگە بە هاوڵاتیانیش نادرێت پێداویستی خۆراکی زۆر و پەین بۆ ماڵەکانیان ببەنەوە.

دوێنێ دانیشتنی پەرلەمانی سوید بەڕێوەچوو، دەنگی ئامینە کاکەباوە چارەنووسی کابینەی نوێی حکومەتی دیاریکرد، بە مەرجی پشتیوانی لە ڕۆژئاوا و هەدەپە.

لە چوارچێوەی پاکتاوی سیاسی لە ئامەدی باکووری کوردستان پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ماڵی ڕۆژنامەنووسان.

پەرلەمانی سوید ناچار بە داواکارییەکانی ئامینە کاکەباوە بوو، سەرۆک وەزیرانیش دەڵێت پێداچوونەوە بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیادا دەکەنەوە.

شاندی ئاشتی بۆ پاراستنی کوردستان هاتوونەتە باشووری کوردستان و لە شاری هەولێر لەگەڵ لایەنەکان کۆبوونەوە، ئامانجیان ڕاگرتنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایە.

کۆنفرانسی ژنانی فەڵەستینی بە دانانی نەخشەڕێگە و بناغەی دامەزراندنی پڕۆژەی ماڵی ژنان لە کەرتی غەزە کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.