
ڕێگری لە ڕێپێوانی گەملیک دەکرێت و زیاتر لە کاتژمێرێکە پەرلەمانتارانی هەدەپە گەمارۆ دراون
پۆلیسی تورکیا ڕێگری لە ڕێپێوانی گەملیک دەکات و بە هەزاران کەسیش بەرەو ناوچەی گەملیک بە ڕێپێوان و وتنەوەی دروشمەکانی "سەرکوتکردن ناتوانێت ئێمە بترسێنێت" و "بژی بەرخۆدانی زیندان" بەردەوامن لە بەرخۆدانی.


















