پەرلەمانتارانی ئەوروپا داوای ئازادکردنی ئایسەل توغلوک دەکەن
پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی ئەوروپا داوای ئازادی ئایسل توغلوک دەکەن کە تا ئێستا سەرباری نەخۆشییەکەی لە زینداندایە.
ناوەندی هەواڵ
لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵیک لە پەرلەمانتاران لە پەرلەمانی ئەوروپاوە ئاماژەیان بە دۆخی ئایسەل توغلوک، سیاسەتمەداری زیندانیکراو کرد، کە سەرەڕای نەخۆشییەکەی تا ئێستا لە زینداندا ماوەتەوە، "ئایسەل توغلوک تا ئێستا لە زینداندا ماوەتەوە، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە ناتوانێت پێداویستییەکانی ڕۆژانەی دابینبکات، هەر ڕۆژێک مانەوەی لە زینداندا هۆکارە بۆ تەشەنەکردنی زیاتری نەخۆشییەکەی و لە مافە سەرەتاییەکانی وەرگرتنی دەرمان و چارەسەر بێبەشە".
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە کەمپەینی ژنان بۆ ئازادی ئایسەل توغلوک درا کە ٦ هەزار ژن لە ٥٤ وڵاتی جیهانەوە بەشدارن تێیدا و داوای ئازادکردنی ئایسەل توغلوک و هەموو زیندانیانی نەخۆش دەکەن.
بەشێک لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا لە بەیاننامەکەدا واژۆیان کردووە:
ئانی سۆفی پیلیتەر
کلاری دالی
هێلموت سکۆلز
لەیلا چایبی
مانو پینێدا
میک واڵاس
میگویل ئوربەین کریسپۆ
ئۆزلم ئەلێڤ دەمیرێل
سیرا ڕیگۆ