
ئەفغانستان بومەلەرزەیەک ٢٥٠ گیان لەدەستدان و سەدان برینداری لێکەوتەوە.
بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە کە گوڕەکەی ٦.١ پلەی ڕێختەر بوو زیاتر لە زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدان و سەدانی دیکەش برینداربوون.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەهۆی بومەلەرزەیەکەوە کە گوڕەکەی ٦.١ پلەی ڕێختەر بوو زیاتر لە زیاتر لە ٢٥٠ کەس گیانیان لەدەستدان و سەدانی دیکەش برینداربوون.

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان کۆبووەوە و لەبارەی کێشەکانی هەرێمی کوردستان قسەیان کرد، ئەگەرچی هەر لە سەرەتاوە زۆرینەی قسەی ڕۆژنامەنووسانی ڕەتکردەوە، هیچ چارەسەرێکیشی بۆ زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی و کوشتنی ژنان پێنەبوو.

ڕۆژی ١٥ی حوزەیران دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی گەلی ناوچەی سنونێ لە شەنگال و پەڕاوگەیەک، ژنانیش دەڵێن هێرشەکان بەردوامی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤یە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، لە ٦ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٢ی هەرێمی کوردستاندا ٢٩ ژن خۆیان سوتاندووە، ٣١ ژن خۆیان کوشتووە، ٢٢ ژن کوژراون.

سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان-UNFPA هەڵمەتێکی بە ناوی "ئاسایی نییە" لە دژی مەترسییەکانی ئاساییکردنەوەی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی دەستپێکرد.

بەپێی توێژینەوەیەک لەبارەی دەستدرێژی سێکسی، دەرکەوتووە ٪٤٠ی ژنانی ڕۆژنامەنووس جۆرێک لە دەستدرێژی سێکسیان لە شوێنی کاردا ڕووبەڕوو بووەتەوە.

بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی ٤٧٠ ڕۆژە لەپێناو دادپەروەریدا تێدەکۆشن وتیان: ئازاری زوڵم و ستەم ئەو کەسانە دەیزانن کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ئەو دەسەڵاتدارانەی سوێند بە "ماف" دەخۆن بانگی ویژدان و دادپەروەری دەکەین.

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان " فیلیپۆ گراندی " داوای کرد کە کار بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و سەختی ئاوارەکان لە ماڵەکانیان بە دابینکردنی چارەسەری بەردەوام و مرۆیی بۆیان.

ڕەیچڵ کۆک کە وەک کارمەندیی هۆتێل کاری دەکرد ڕێبەرایەتی مانگرتنی کرێکارانی کرد بۆ وەرگرتنی حەقدەستی باشتر، و توانی خۆی کاندید بکات و مەرجەکانی کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا.

لە چوارچێوەی یاسای چاکسازیدا مینحەی کەسوکاری شەهیدانی هەڵەبجە و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی دەبرێت و هاوڵاتیانیش باس لەوەدەکەن کە مووچەکانیان بەشی دەرمان و پێداویستییەکانیان ناکات.

ئەنجومەنی باڵای خانمان و نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوە بۆ گفتوگۆ کردن لەسەر جێبەجێکردنی یاسای ١٣٢٥ی ڕێککەوتنی، ژنان، ئاشتی و ئاسایش.

١٠ مامۆستای دەستگیرکراو لە زیندانی شاری سەقز وەک ناڕەزایەتییەک دژی دەستبەسەرکردنی نایاسایی و چارەسەرنەکردنی داواکارییەکانیان مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند.

لە عێراق بەهۆی وشکەساڵی و کەمبوونەوەی ئاوی ڕووباری دیجلەوە شوێنەواری ژیانی میتانی یان شارێکی کۆنی ٣ هەزار و ٤٠٠ ساڵی دەرکەوت.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی سکچوون و ڕشانەوە و چوار هەزار کەس داخڵی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون و هەشت کەس مردوون و کە دووانیان منداڵن.

١٩ی حوزەیران وەک ڕۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێکسی لە کاتی ململانێدا دیاریکراوە بۆ تیشک خستنەسەر دۆخی ژیان و دەستدرێژییە سێکسییەکانی لەکاتی جەنگدا ڕوودەدەن.

بنەماڵەی شەنیاشار لە ٤٦٨ەمین ڕۆژی تێکۆشانیان بۆ دادپەروەریدا ئاماژەیان بە ڕۆژی باوک کرد و وتیان: "حاجی ئەسڤەت باوک بوو، ئەو کۆتاجار چوو بۆ نەخۆشخانە بۆ بینینی منداڵەکانی، بەڵام جارێکی تر نەگەڕایەوە"

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا چەندین کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی باشووری کوردستان و لە ڕێگەی درۆنەوە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان لە ناوجەرگەی باشوورەوە دەکەنە ئامانج، ژنانیش داوا دەکەن حکومەتی هەرێم و عێراق بێنەدەنگ.

بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژى ژنان و خێزان لە سلێمانى بڵاویکردەوە کە تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، بە وێنە و ڤیدیۆ هەڕەشەی لە ژنان کردووە تا ڕازیبن بە داواکارییەکانی.

ژنانی گەنج و دامەزراوە تەندروستییەکان و دایکانی زرگان بۆچوونی خۆیان لەسەر هەڕەشە و تاوان و پێشێلکارییە نوێیەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و خستەڕوو.

ماوەی ٤٦٧ ڕۆژە ئامینە شانیەشار داوای دادپەروەری بۆ خێزانەکەی دەکات و دەڵێت: "هەتا دایکان لە تورکیا بگرین هیچ کێشەیەک چارەسەر نابێت".