وەستاندنی شەڕ تاکە چارەسەرە بۆ نەمانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ

کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان " فیلیپۆ گراندی " داوای کرد  کە کار بکرێت بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە و سەختی ئاوارەکان لە ماڵەکانیان بە دابینکردنی چارەسەری بەردەوام و مرۆیی بۆیان.

ناوەندی هەواڵ

ڕۆژی دووشەممە ٢٠ حوزەیران وەک ڕۆژی جیهانی پەنابەران دیاری کرا و " فیلیپۆ گراندی " کۆمیساری باڵای پەنابەران ڕایگەیاند کە وەستاندنی شەڕ و ململانێکان تاکە چارەسەرە بۆ وەستاندنی ئاوارەبوونی زۆرەملێ.

 

لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا کە دەکەوێتە ٢٠ حوزەیرانی هەموو ساڵێکەوە، فیلیپۆ گراندی کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران نامەیەکی ناردووە و دەڵێت ئامانج لە ڕۆژی جیهانی پەنابەران تیشک خستنە سەر ورەی ملیۆنان کەس کە بە ماندوونەناسانە بەدوای شترکردنی ژیانیاندا دەگەڕێن سەرەڕای ئاوارەبوونیان لە ماڵەکانیان.

 

 هەروەها ئاماژەی بەوەداوە کە : " سەرکردەکانی جیهان هێشتا ناتوانن و ئامادەنین ناکۆکییەکان چارەسەر بکەن، بەم دواییانە لە UNHCR ڕامانگەیاند کە وا دیارە ئەستەمە وێنای ئەوە بکەین کە ١٠٠ ملیۆن کەس ناچارن لە ماڵ و حاڵی خۆیان ڕابکەن بەهۆی ئەو شەڕەی لە نێوان وڵاتاندا ڕوودەدات."

 

وتیشی: " نەتوانینی دۆزینەوەی چارەسەر لە کاتێکدا بەردەوام دەبێت کە خەڵکی زیاتر ناچار دەبن لە ماڵەکانیان ڕابکەن و دەرفەتیان هەیە لە وڵاتێکی دیکەدا نیشتەجێ بکرێن، بە واتایەکی تر، ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە ئاستی ئەو چارەسەرانە تێدەپەڕێت کە بۆ ئاوارەکان هەیە."

 

لە ڕۆژی جیهانی پەنابەراندا داوای لە دەوڵەتان کرد کە شوێن وڵاتانی تر بکەون کە دەزانن وەستاندنی شەڕ و ململانێ تاکە چارەسەرە بۆ وەستاندنی ئاوارەبوونی زۆرەملێ و ئاماژەی بەوەدا کە سەرکردەکانی جیهان دەتوانن پێکەوە کار بکەن بۆ گەیشتن بە ئاشتی و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو لە پێناو پاراستنی ژیان و گیانی هاوڵاتیان لە سەرجەم وڵاتانی جیهان.