ڕۆژی ٤٧٠: بانگەوازی لە کەسانی "مافپەروەر" دەکەین بۆ دادپەروەری

بنەماڵەی شەنیاشار ماوەی ٤٧٠ ڕۆژە لەپێناو دادپەروەریدا تێدەکۆشن وتیان: ئازاری زوڵم و ستەم ئەو کەسانە دەیزانن کە ڕووبەڕووی بوونەتەوە، ئەو دەسەڵاتدارانەی سوێند بە "ماف" دەخۆن بانگی ویژدان و دادپەروەری دەکەین.

ڕەحا

 

ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لەلایەن پاسەوانان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدزی پەرلەمانتاری ئاکەپەوە لە ناوچەی پەرسوسی ڕەحا کۆمەڵکوژکران، لە بەردەم دادگای ڕەحا لەگەڵ فەرید شەنیاشاری کوڕی چالاکیی ئێشکگری بۆ دادپەوەرییان لە ٩ی ئازاری ٢٠٢١ەوە دەستی پێکردووە، ئەمڕۆ لە ٤٧٠ەمین ڕۆژیدا لە بەردەم دادگای ڕەحا بەردەوامە.

 

دایک و کوڕەکە لە شوێنەکەیان کە ناوی "سوچی دادپەروەری بنەماڵەی شەنیاشار" ناسراوە پانکارتێکیان بەرزکردەوە کە لێی نووسراوە، " لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨دا لە نەخۆشخانەی هەرێمی سوروچ باوکێک و دوو کوڕ بە بەرچاوی هەمووانەوە کوژران، دایکەکە لە بەردەم دادگا وەستاوە لەپێناو کوڕەکەیدا کە بە نایاسایی دەستگیرکراوە و منداڵەکانی کوژراون، دادپەروەری بۆ هەمووان"، هەروەها زانیاری لەسەر تێکۆشانیان بۆ دادپەروەری دەدەنە هاوڵاتیان و ئەو پارێزەرانەی کە هاتوچۆی دادگا دەکەن.

 

بنەماڵەی شەنیاشار لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی خۆیان بڵاویان کردووەتەوە: ئازاری نادادپەروەری و زوڵم ئەو کەسانە دەیزانن کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە، لە دژی وتەی "ئێمە بۆ ئەوەی کەس نادادپەروەری و زوڵم ژیان نەکات" ٤٧٠ ڕۆژە لەبەر دادگادا لە چاوەڕوانیداین، ئەو دەسەڵاتدارانەی سوێند بە "ماف" دەخۆن بانگی ویژدان و دادپەروەری دەکەین.