
شەنگال، بۆ یادکردنەوەی گیانفیدایانی ئازادی چرا هەڵکرا
لە جەژنی چلەی هاویندا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی فەرمانی ٢٠١٤دا ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال لەسەر گۆڕی شەهیدان چرای پیرۆزیان داگیرساند.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

لە جەژنی چلەی هاویندا بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی فەرمانی ٢٠١٤دا ڕێکخراوی بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال لەسەر گۆڕی شەهیدان چرای پیرۆزیان داگیرساند.

فەهیمە فەوزی ڕەشۆی تەمەن ١٧ ساڵ کە لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر گوندی شەهبا بریندار بوو، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی حەلەب گیانی لەدەستدا.

ئەمڕۆ جارێکی دیکە دەوڵەتی تورکیا لە ڕێگەی بێ فرۆکەوانەوە باشووری کوردستانی بۆردومانکرد.

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە تا ساڵی ٢٠٤٠، ١٧ وڵاتی عەرەبی ڕووبەڕووی کەمبوونەوەی ئاو دەبنەوە و ١٢ وڵاتیشیان لەڕووی دابینکردنی ئاوی پێویستەوە لەژێر هێڵی هەژاریدا دەبن.

نادا لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا داوای لە ژنان کرد خەباتی خۆیان یەکبخەن و هاودەنگی نیشان بدەن.

پارێزەرێک، کە لە لوبنانەوە بەشداری کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی بەغدای کرد، ئاماژەی بەوەدا ئامانجمانە فشار بکەینە سەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی تا یاسایەک بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ کۆمەڵگەی ئێزدی دەربکات.

نزیکەی ١٠٠ پەرلەمانتاری فەرەنسا سیاسەتی جەنگ بەرانبەر بە کوردەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەرمەزار دەکەن، داوایان لە فەرەنسا کردووە داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکات کە ناوچەی دژە فڕین لە ڕۆژئاوای کوردستان بسەپێنێت،

مامۆستا بەناز وەک ژنێک پۆستی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای شاری سلێمانی وەردەگرێت

قەیرانی سیاسی عێراق ئاڵۆزتر دەبێت، لە ژێر رۆشنایی بێتوانایی لە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی کۆمار و پێکهێنانی حکوومەتی نوێ، شاهیدی ئیفلیجییەکی تەواوی سیاسییە، لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە چەند ڕۆژی رابردوو دەستیان بە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی کردووە

نوێنەرانی ژنانی باشووری کوردستان و ئێزیدی پەیامێکیان ئاڕاستەی دەسەڵاتداران کرد و ئاماژەیان بەوەدا، چیتر لە ئاست داگیرکارییەکاندا بێدەنگ نەبن لە پێناو بەرژەوەندی خۆیان، گەل یەکگرتوونە و بە پێشڕەوی ژنان دژی داگیرکارییەکان بووەستێتەوە.

ئەنجامنامەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق ڕاگەیەندرا و ئاماژە بەوەدرا نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی ئەوروپا و زۆرێک لە پەرلەمانەکانی جیهان کارەساتی شەنگال/شەنگالیان بە "جینۆساید" ناساندووە، داواکارین پەرلەمانی دیکە بە فەرمی دان بەو کۆمەڵکوژییەدا بنێن

پانێڵی چوارەم و پێنجەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق سەبارەت بە قڕکردنی ژنان بەردەوامی هەیە و ئاماژە بەوەکرا کۆمەڵکوژی ژنان لە ئەفغانستان و ئۆکراینا و چەندین شوێنی دیکە بەردەوامە و دەبێت ژنان یەکگرووبن بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت.

چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر وێنەگرتنی گۆرانییەک لە نزیک شارۆچکەیەکی بچووکی باشووری ئەفریقا و دەستدرێژییان کردە سەر ٨ ژنی گەنج کە بەشدارییان لە وێنەگرتنەکەدا دەکرد.

پانێڵەکانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق سەبارەت بە قڕکردنی ژنان: ژنانی ئێزدی بەردەوامە و باس لەوەدەکرێت تا ئێستا پیلانگێڕییەکانی سەر شەنگال بەردەوامە، وەڵامی هەموو کۆمەڵکوژی و پیلانگێڕییەکان بنیادنانی شەنگالێکی ئازادە بە پێشەنگایەتی ژنی ئێزدی ئازاد.

پانێڵی یەکەمی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق سەبارەت بە قڕکردنی ژنان: ژنانی ئێزدی وەک نموونە، بەڕێوەچوو، باس لەوەکرا کە ئێزدییەکان لە سەدەی ٢١دا دڕندانەترین کۆمەڵکوژییان بەسەرداهات.

کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق سەبارەت بە قڕکردنی ژنان دەستیپێکرد و ئاماژە بەوەدرا ئامانجمانە لەم کۆنفرانسەدا یەکێتی ژنان پێکبهێنین و کۆمەڵکوژی ئێزیدییەکان لە پەرلەمانی وڵاتانی ئەوروپا و پەرلەمانەکانی دیکەدا بە جینۆساید بناسرێت.

بە دروشمی بە ئیرادەی ژنە ئازادەکان بەرەنگاری جینۆسایدی شەنگال دەبینەوە، کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ژنانی عێراق سەبارەت بە قڕکردنی ژنان: ژنانی ئێزدی وەک نموونە، دەستپێدەکات و ژنان ڕوو لە هۆڵی کۆنفرانس دەکەن.

هەموو بەهارێک باڵندە کۆچەرییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی ئەمریکاوە دەگەنە کیشوەری ئەمریکا بۆ ئەوەی زاوزێ بکەن.

لە پارێزگاکانی ورمێ و سنە، ٢ ژن بە تۆمەتی 'کوشتنی بە ئەنقەست' لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە لەسێدارەدران.

لە کوردستان داگیرکاری تاڵانی سروشت لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە، بڵاوکراوەتەوە کە چەتەکانی جەبهەت ئەلشامی سەر بە دەوڵەتی تورکیا نزیکەی دوو هەزار تۆن داریان لە عەفرین بڕیوتەوە.