
نێرگس محەمەدی: بە زیندان و ئەشکەنجە ناتوانرێت کەس بوەستێنرێت
نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە زیندانی ئەڤینەوە، داوای ئازادکردنی ئەندامانی بنەماڵەی سکاڵاکاری ئابان ماە ٩٨ی کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

نێرگس محەمەدی، زیندانی سیاسی و چالاکی مافی مرۆڤ، بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک لە زیندانی ئەڤینەوە، داوای ئازادکردنی ئەندامانی بنەماڵەی سکاڵاکاری ئابان ماە ٩٨ی کرد.

ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی لەبارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەدەبات، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: پەرلەمانتاران داوای لێپرسینەوە لە هەریەک لە وەزیری دەرەوە، وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق دەکەن.

كۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بە دروشمی "بە یەكڕیزیی ژنان دەسكەوتەكانی شۆڕش دەپارێزین و پەرەی پێدەدەین" بەڕێوەدەچێت، لە دووەم رۆژی خۆیدا بە دەستپێكردنی وۆركشۆپ بەردەوامە.

مەبەستی ئاگاداربوون لە کار و چالاکییەکانی ڕژاک لەبواری ژناندا، شاندێکی نێودەوڵەتی گەنجان سەردانی ڕێکخراوەکەیان کرد.

بە ئامانجی بەرەوپێشبردنی شۆڕشی ژنان لە رۆژئاوای کوردستان، کۆڕبەندی شۆڕشی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە بەشداری ٧ ڕێکخراوی ژنان بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و بەدروشمی "بە یەکڕیزی ژنان، دەسکەوتەکانی شۆڕش دەپارێزین و پەرەی پێدەدەین" بەڕێوەچوو.

پلاتفۆرمی یەکڕیزی ژنانی کورد سەبارەت بەو کۆمەڵکوژییەی کە دەوڵەتی تورکیا لە زاخۆ ئەنجامیدا، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

دانیشتوانی کامپی ئاوارەکانی مەخمور لە بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر گوندی پەرەخی زاخۆ شەرمەزار کرد.

دەستپێشخەری "ژنان کوردستان دەپارێزن"، ئیدانەی هێرشی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر زاخۆ کرد کە لە ئەنجامدا ٩ کەس گیانیان لەدەست داوە و منداڵیشیان تێدایە.

ئاوی سوێر کە بڕێکی زۆر خوێی تێدایە تینویەتی مرۆڤ ناشکێنێت و خواردنەوەشی دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی لەش و پاشان مردنی بەهۆی لە کارخستنی گورچیلەکانەوە.

وانەبێژانی کەلاردەستیان بە خۆپیشاندان کرد بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان کە دامەزراندن و گۆڕینی شایستەی دارای مامۆستایانە بۆ موچە کە لەگەڵ وەزارەتەکاندا مانگانە موچەکانیان پێبدرێت ئەمە لە کاتیکدایە تا ئێستا شایستە داراییەکانی مانگی ٥ یان وەرنەگرتووە.

پاش تۆپبارانکردنی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە کە ژمارەیەک هاوڵاتی عەرەب بوونە قوربانی، ناڕەزایەتی هاوڵاتیانی عێراقی لێکەوتەوە و ناوەندەکانی پێدانی ڤیزای تورکیا لە بەشێکی شارەکان داخران.

بەمەبەستی ئیدانەکردنی داگیرکاری و لەشکرکێشیەکانی دەوڵەتی تورکیا سەکۆی دژی داگیرکاری کۆنگرەیەکی ناڕەزایی لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامدا.

زۆری سەردانیکردنی نەخۆش و توشبووانی شێرپەنجە و هەڵکشانی ڕێژەکە، گرفتی بۆ نەخۆشخانەی هیوا دروستکردووە و لایەنی پەیوەندیداریش ڕێوشوێنی پێویستی نەگرتووەتە بەر.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بە بۆردومانی ناوچەی گەشتیاری پەرەخ ڕایگەیاند کە پێویستە ئەم ڕووداوە سەرانسەری عێراق ڕابچڵەکێنێت و سنورێک بۆ ئەو هێرشە دڕندانەیەی تورکیا دابنرێت.

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی تورکیا خەڵاتی ئازادی ڕۆژنامەگەریی ساڵی ٢٠٢٢ی بەخشییە ١٦ ڕۆژنامەنووسی کورد کە مانگی ڕابردوو لە ئامەد دەستبەسەر کرابوون.

فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا نیوەڕۆی دوێنێ بۆردومانی ناوچەیەکی گەشتیاری لە گوندی پەرەخ لە زاخۆ کرد و بەهۆیە نزیکەی ٣٢ کەس کوژران و برینداربوون، ژنانیش دەڵێت، هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێم و بێ هەڵوێستی بەرپرسان سەری هەرێم دەخوات.

سروە عەبدولواحید، ئەندامی پەرلەمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر ڕووداوی بۆردومانی زاخۆ ئاماژەی بەوەدا ئەم دیمەنە بەسە بۆ دادگاییکردنی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی ناوچەیەکی گەشتیاری لە زاخۆ کرد و بەهۆیەوە ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٧ کەسی دیکە بریندار بوون، کە هەندێکیان برینەکەیان سەختە.

فەرمانبەران و مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە گردبوونەوە دەکەن و ئاماژەیان بەوەدا ناکرێت هەموو مانگێک بۆ وەرگرتنی مووچە ئێمە بچینە سەر بانک و گردبوونەوە بکەین.

هەڕەشە و فشارەکان بۆ گۆرینی ئاڕاستەی کاری هەریەک لە کۆمپانیای چەتر و ئاژانسی ڕۆژنیوز بەردەوامە، ڕۆژنامەنووسانی ئەو دەزگایانەش ڕایانگەند، هیچ کات بە ویستی دەسەڵات دەستبەرداری فکری ئازادی خۆیان نابن