
ژنانی باشووری کوردستان بەشداری پرسەی ناگیهان ئاکارسەل دەکەن
ئەمڕۆ لە شوێنی تیرۆرکردنی پرسەی شەهیدی تێکۆشەر، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەڕێوەدەچێت و چالاکوانان، ژنانی ڕێکخراوەکان و ئازادیخوازان بەشداری پرسەکە دەکەن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ئەمڕۆ لە شوێنی تیرۆرکردنی پرسەی شەهیدی تێکۆشەر، ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بەڕێوەدەچێت و چالاکوانان، ژنانی ڕێکخراوەکان و ئازادیخوازان بەشداری پرسەکە دەکەن.

دوای شەهیدکردنی، ڕۆژی شەممە ٨ی تشرینی یەکەم تەرمی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی لێکۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە شاری سلێمانیەوە بەرەو باکوری کوردستان و زێدی خۆی بەڕێدەکرێت، بەمەبەستی ڕیزگرتن لە ڕەنج و تێکۆشانی بانگەوازی بۆ بەشداری لە ماڵئاوایی کردن لە تەرمەکەی

چالاکییەکان بۆ ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ناوەندی توێژینەوەی ژنۆلۆژی کە لە شاری سلێمانی شەهید کرا لە هەموو شوێنێک بەردەوامن، دوێنێ لە شەهبا ڕێپێوانێکی جەماوەری ڕێکخرا و لە حەسەکەش چادر بۆ ماوەی دوو ڕۆژ هەڵدرابوو.

ڕێکخراوی ئەمنستی نێودەوڵەتی بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایدەکات، لە هەڵمەتێکی خوێناویدا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە نایاسایی ٦٦ کەسیان کوشتوە کە منداڵیشیان تێدابووە و سەدانی دیکەشیان بریندار کردووە.

نیاز عەبدوڵا لەبارەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل و سەردانەکەی هاکان فیدان لە هەمان ڕۆژدا دەڵێت: : لە سایەی نەبوونی هێزێكی دامەزراوەیی نیشتیمانی لە هەرێمی كوردستان، میت و ئیتڵاعات ئاسانكارییان بۆ رەخساوە.

پەیامنێرانی بێسنور، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، تیرۆری ناگیهان ئاکارسەل لە کاتێکدایە کە ژنان پێشەنگایەتی ڕاپەڕین بۆ ئازادی دەکەن.

هاوکات لەگەڵ درێژەی ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ئەم ڕاپەڕینە، لە ئیتاڵیا کەمپەینێک بۆ پشتیوانی لە ژنانی ئێران دەستیپێکرد.

لە حاڵێکدا کە بڕینی ئینتەرنێت و توندوتیژی کوشندەی ڕژێمی ئیسلامی لە دژی خۆپیشاندەران و نەیارانی ئەم حکومەتە چڕتر بووەتەوە، بەڵام ئەو ڕاپەڕینە کە ژنان لە پێشەنگایەتی دەکەن، هێشتا بەردەوامە.

ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لیژنەی پێشمەرگەی پەرلەمانی ڕاسپارد کە لیژنەیەک بنێرێتە ئەو ناوچانەی لە لایەن تورکیا و ئێرانەوە بۆردومان و تۆپباران دەکرێن.

بەیان سەلمان، نووسەر لەبارەی ناگیهان ئاکارسەلەوە دەڵێت: ژنێکی وەک ناگیهان خەزێنەیەکی ئاکادیمی، کۆمەڵایەتی، زانستی بوو.

کوردان لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا کۆبوونەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین دژی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی.

چەکدارێک لە دایەنگەیەکی تایلاند نزیکەی ٣٤ کەسی کوشت، کە زیاتر لە ٢٠یان منداڵی تا ٢ ساڵن، لە کۆتایدا ئەندامانی خێزانەکەی و خۆی کوشتووە.

دوو بەلەمی کۆچبەران لە کەناراوەکانی یۆنان نقوبم بوون و تەرمی ١٥ کۆچبەر دۆزرانەوە کە هەموویان ژنن و پێدەچێت خەڵکی ئەفریقا بن.

تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی تیرۆر و شەهیدکردنی ناگیهان و ژینا ئەمینی شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، کە جارێکی دیکە ڕووی ڕاستەقینە و ترسنۆکانەی دەسەڵاتداری پیاو کە لە بیر و ئیرادەی ژنانی ئازاد دەترسێت دەبینرێت.

ماوەی دوو ڕۆژە فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیا ناوچەی پێنجوێنی بۆردومان کرد، لە ئاسمانی کامپی پەنابەراری شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور دەسوڕێتەوە.

بەیاننامەیەکی ناوەندی زانستی ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاویکردەوە کە " لە سەردەمێکدا ناگیهان ئاکارسەل بە جۆش و خرۆشەوە، بە هێز و ئیرادەیەکی زۆرەوە لە ڕێگەی زانستی ژناندا کاری کردووە بۆ دروستکردنی کلتوری ژنان، کە بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید دەکرێت".

ئۆیا ئەرسۆی، نوێنەری هەدەپە لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا کە لە پەرلەمان ئەنجامیدا، قژی خۆی بڕی بۆ مەهسا ئەمینی کە لەلایەن پۆلیسی ڕەوشت لە ئێران کوژرا و سەرجەم ئەو ژنانەی دیکە کە کوژراون.

لە بەردەوامی چەندین شێوازی توندوتیژی کە دژ بە ژنان دەکرێت، بە تۆمەتی کوشتنی کچەکەی باوکێک لە کەرکوک دەستگیرکرا، لە گەرمیانیش بەهۆی هەڕەشەکردن لە بڵاوکردنەوەی وێنەو ڤیدیۆی ژنێک تۆمەتبارێک دەستگیرکرا.

کژار ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل لە باشووری کوردستان بەهێرشێکی دیکەی سیستمی پیاوسالاریی لە دژی ئایدۆلۆژیای ڕزگاریی ژنانە".

ئەنجومەنی کۆمۆنە شۆڕشگێڕەکانی ئەوروپا لەبارەی ناگیهان ئاکارسەلەوە دەڵێت: یەکێک بووە لە کەسایەتیە پێشەنگەکانی تێکۆشان بۆ هێنانە بەرچاوی واقیعی ژنان.