
ژنان گوڵیان لە شوێنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل دانا
ژنانی چالاکوان و ڕێکخراوەکان لە گەڕەکی بەختیاری و لە شوێنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل گوڵیان دانا و ڕایانگەیاند با بکەران دەستگیربکرێن و دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

ژنانی چالاکوان و ڕێکخراوەکان لە گەڕەکی بەختیاری و لە شوێنی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل گوڵیان دانا و ڕایانگەیاند با بکەران دەستگیربکرێن و دروشمی ژن، ژیان، ئازادییان وتەوە.

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەداوە، داوا لە حکومەتی باشووری کوردستان دەکەین، بەزووترین کات بکەرانی ئەم تاوانە بدۆزنەوە، کە درێژکراوەی تاوانە دڕندانەکانی پێشووە.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان "ڕژاک" ئیدانەی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل دەکات و دەڵێت: "لە لایەن بیرێکی تاریکەوە شەهید کرا".

ژنان لەبەردەم پزیشکی دادی سلێمانی کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەیان بەوەدا، هەرێمی کوردستان بووەتە گۆڕەپانی تیرۆر، داواکارین دەسەڵاتداران بێنە دەنگ، چونکە ئەمە تیرۆرێکی ئاسایی نییە بەڵکو تیرۆرێکی سیاسیە.

کاتژمێر ٣:٣٠ بەکاتی باشووری کوردستان ڕێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان لە گەڕەکی بەختیاری و لە شوێنی تیرۆرکردنی ناگیهان ئاکارسەل کۆدەبنەوە و تاجەگوڵینە دادەنێن.

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد دیپلۆماتی باڵای ئێران لە لەندەن بانگهێشتکراوە و لەسەر کوشتنی ژینا ئەمینی داوای لێکۆڵینەوەی ورد و ڕوونی لێکراوە.

ژنان هەڵوێستی خۆیان دژی شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، ئەندام و دامەزرێنەری ناوەندی ئەرشیف و توێژینەوە و پەرتوکخانەی ژنی کورد دەخەنەڕوو، دەڵێن: بە کوشتنی ژنان زیاتر و زیاتر ئاڵای ژن ژیان ئازادی دەشەکێتەوە.

لە ڕانیە ژنان بۆ ژینا ئەمینی گردبوونەوە و پشتیوانی خۆیان بۆ ڕاپەڕینی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەربڕی، دەڵێن: گیانمان فیدا دەکەین تا گەلی کورد سەرکەوێت

ناگیهان ئاكارسەل، ئەندام و دامەزرێنەری ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنۆلۆژی لە گەڕەكی بەختیاری شاری سلێمانی شەهید كرا.

بەیانی ئەمڕۆ ٤ی تشرینی یەکەم، تەرمی ئەو ژن و منداڵە دەرهێندرا کە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەی ناوچەی کەڕادە لە بەغدا مابوونەوە.

چالاکوانان و کەسوکاری گیان لەدەستداوان لەسەر ڕێگای کەلار-دەربەندیخان گردبوونەوە و داوایانکرد ڕێگاکەیان بۆ تەواو بکرێت و چیدیکە کەسوکاریان نەبنە قوربانی ڕێگای مەرگ.

لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٢٥ی ئەیلولەوە تا ئێستا ٢١ ڕۆژنامەنووس دەستگیركراون.

ئەو ژنانەی کە لە ئامەد دژی کوشتنی ژینا-مەهسا ئەمینی چالاکیان ئەنجامدا، ئاماژەیان بەوەدا، تاکە ڕێگە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەم هاودەنگییە و دەڵێن: "دەبێت بە نوخبەی دەسەڵات بڵێین بوەستن".

سەرەڕای پچڕانی ئینتەرنێت لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە، هاشتاگی مەهسا ئەمینی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگدانەوەیەکی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێناوە و بووەتە هاشتاگێکی جیهانی کە بۆ یەکەم جارە ژمارەی پێوانەی تۆماربکات و بگاتە زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران و کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ ژمارەی کوژراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ناڕەزایەتی سەرتاسەری ئێرانیان بڵاوکردەوە.

کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی ژن لە زیندانی ئێڤین، بەیاننامەیەکیان بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند، لە زیندانی ژنانی ئێڤین مانگرتن ڕادەگەیەنین.

لە یادی خۆپیشاندانەکانی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ تشرینیەکان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و زیاتر لە ١٥٠ کەس بریندار بوون.

لە سیمینارێکدا بۆ کۆمەڵێک لە چالاکوان و ڕۆژنامەنووسانی شاری کەرکوک باس لە مێژووی ژنی کورد لە کاری میدیایدا کرا و نمونەی دەنیز فورات وەک نمونەی بوێری و چاونەترسی لە میدیادا هێنرایەوە.

سکرتێری ڕێکخراوی خوێندکارانی پێشکەوتووی زانکۆی ئەسفەهان لە پەیامێکدا پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران لە سەرانسەری زانکۆکان کرد.

کۆمەڵەی پینی جیهانی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بۆ پشتیوانی لە ڕاپەڕینە سەرتاسەرییەکەی ئێران، داوای دادگاییکردنی بکوژانی ژینا ئەمینی و ڕاگرتنی دەستبەجێی هێرشە سەربازییەکان و کۆتاییهێنان بە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین لە ئێران کرد.