
تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان درێژکرایەوە
پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تەمەنی خولی پێنجەمی درێژکردەوەو شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانیش دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە دەنگی ٨٠ پەرلەمانتار تەمەنی خولی پێنجەمی درێژکردەوەو شایان عەسکەری ئەندامی پەرلەمانیش دەست لەکارکێشانەوەی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد.

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامی هەیە و سەرجەم خوێندنگەکان لە پارێزگای سنە داخران.

ڕۆشنبیرێکی باکووری کوردستان بە تابلۆیەک کە لە زیندان کێشاویەتی پشتگیری بەرخۆدانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.

ژنان و چالاکوانان بەشداری پرسەی شەهید ناگیهان ئاکارسەلیان کرد و باسیان لە خەبات و تێکۆشانەکانی کرد، کە لە پێناو بەرەو پێشچوونی پرسی ژنان کردوویەتی.

یەکێتی ئەوروپا ئاماژە بەوەدەکات کە لە مانگی تەمووزی ئەمساڵدا ٧٠ هەزار داواکاریی پەنابەرێتی پێشکێشی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتییەکە کراون.

ئەو ژنانەی تەنها جارێکیش بەرکەوتنیان لەگەڵ هەڤاڵ زیلان هەبوبێت بەڵێنی درێژەپێدانی ڕێبازەکەی دەدەن، چونکە دەیانزانی بێجیاوازی ناگیهان ئاکارسەل هەوڵ بۆ بەرەوپێشچوونی ئازادی ژن دەدات.

ژنان بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لە شاری سلێمانییەوە ماڵئاواییان لە تەرمی شەهید ناگیهان ئاکارسەل کرد و بەرەو زێدی خۆی لە وڵاتی تورکیا ڕەوانە کرا.

شنۆ مارابی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامیاران بۆ جێبەجێکردنی حوکمی ٦ مانگ زیندانی، بانگهێشتی لقی جێبەجێکردنی حوکمی کامیاران کراوە.

هێزە ئەمنییەکانی شاری سنە بە تەقەکردن خۆپیشاندەران دەکەنە ئامانج و بەشێک لە سەرچاوەکان باس لە کوژرانی گەنجێکی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ دەکەن.

ژنان لە شەقامەکانی بەرلین پشتگیری تێکۆشانی ژنانیان لە ئێران کرد و شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژییان شەرمەزارکرد.

"ڕەنگین یوسف" یەکەم ژنە پێشمەرگە بوو لە هەرێمی کوردستان کە لە شەڕی دژی داعش شەهید کراو مەڕاسیمی ٨هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بەڕێوەدەچێت.

ئەندامێکی یەکێتی ژنانی کوردستان ئاماژە بە درێژەدان بە تێکۆشانی شەهید ناگیهان ئاکارسەل دەکات و بە ژنێکی خاوەن فکر و قەڵەم دەیناسێنێت.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە ساڵیادی پیلانگێڕی ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ سەر ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا ئامانجی پیلانگێڕییەکە کۆمەڵگەی ئازاد و ژنی ئازاد بوو.

هەریەک لە نووسەری فەڕەنسی "ئانی ئیرنۆ" خەڵاتی نۆبڵی ئەدەبی و رێکخراوی "میمۆریال"ی تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی –یان وەرگرت.

ژنانی باشووری کوردستان هاوخەمی خۆیان بۆ شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل دەربڕی، چالاکوانێکیش بەڵێنی درێژەدان بە ڕێ و ڕێبازی شەهید ناگیهانی دووپاتکردەوە.

پارێزەری ژینا ئەمینی ڕایگەیاند کە ڕاپۆرتی پزیشکی دادی ئێران دەربارەی گیان لەدەستدانی ئێران ڕەتدەکەنەوە و وتی: لە ڕاپۆرتەکەدا باس لە نەشتەرگەری دەکات کە هۆکاری مردنی بووە، بەڵام ئەمە ڕاست نییە و لەناو ڤانی دەوریەی ئیرشاد توشی جەڵدە بووە.

تێکۆشەر ناگیهان ئاکارسەل، پرەنسیپی ئازادیی ژنی لە فکر و ژیانی خۆیدا بەرجەستەکرد و هەتا شەهیدیش بوو، دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کردبووە بەیداغی تێکۆشان دژی ئەقڵییەتی پیاوسالاری.

ئەندامێکی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی ڕایدەگەیەنێت، شەهید ناگیهان ئاکارسەل لەدوای خۆی خەزێنەیەکی گەورەی بەجێهشتووە و "ئەرکی هەموومانە خاوەنداریی لە تێکۆشانی ناگیهان و هەموو ژنانی ئازادیخواز بکەین".

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی میسر "بەلادی" داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کە ١٤٥ ژن و ٨٩ منداڵ ئازاد بکەن کە بە بەهانەی سیاسی دەستگیرکراون.

ژنانی بەشداربووی پرسەی شەهیدی تێکۆشەر، ناگیهان ئاکارسەل لەبارەی تێکۆشان و ناسینییەوە دەدوێن و ئاماژەیان بەوەدا، تێکۆشانی شەهید ناگیهان بۆ ژنان بوو بێ جیاوازی ئایدیا و حزب.