ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 792 لە 1.030

11 شوبات 2023

  1. لە بازاڕجیخ کاردانەوە لە دژی دەوڵەت نیشاندەدرێت

    لە بازاڕجیخ کاردانەوە لە دژی دەوڵەت نیشاندەدرێت

    یەکێک لە هاوڵاتیان بەناوی سۆنگول ساریئۆغڵو، باسی لەوەکرد، خەڵک لە ژێر بینا ڕووخاوەکانی بازارجیخدا بەجێهێڵراون بۆ مردن، لەم دۆخەی کەشوهەوایەدا ئەگەر لەژێر بینا ڕووخاوەکاندا نەمرن ئەوا لە سەرمادا دەمرن.

  2. خەڵک لەبەر سەرمادا دەمێننەوە و ئافاد کەمتەرخەمە

    خەڵک لەبەر سەرمادا دەمێننەوە و ئافاد کەمتەرخەمە

    ڕۆژانە ئەو کەسانەی ماڵەکانیان بەهۆی بوومەلەرزەکەی بازارجیخ وێران بوو لەگەڵ منداڵەکانیان لە سەرمادان، خەتیجە کاشکدۆزەن، یەکێک لەو کەسانەی کە ماڵەکەی زیانی پێگەیشتووە، کاردانەوەی بەرامبەر بە ئافاد هەبوو وتی کە هیچ قسەیەک بۆ وتن نەماوە.

10 شوبات 2023

  1. خەڵکی ئەلبیستان: هیچ نەبێت با ڕێز لە مردووەکانمان بگرن

    خەڵکی ئەلبیستان: هیچ نەبێت با ڕێز لە مردووەکانمان بگرن

    لە ناوچەی ئەلبیستان-ی مەڕەش خەڵک کاردانەوەیان هەبوو بەرامبەر ئەو هەوڵەی گەڕان و ڕزگارکردنەی کە درەنگ دەستیپێکرد و بە وتنەوەی "هیچ نەبێت با ڕێز لە مردووەکانمان بگرن" ئاماژەیان بەوەکرد کە کە ئەوان لە ڕێگەی کاری ناسەرکەوتووەوە زیانیان بە تەرمەکان گەیاندووە.

  2. تاڵیبان فرۆشتنی حەبی کۆنتڕۆڵی لە دایک بوونی قەدەغە کرد

    تاڵیبان فرۆشتنی حەبی کۆنتڕۆڵی لە دایک بوونی قەدەغە کرد

    تاڵیبان کە دەستی بەسەر ئیدارەی ئەفغانستاندا گرتووە، فرۆشتنی حەبی کۆنتڕۆڵی لەدایکبوون و دەرزی پیتاندن و هەموو ئەو بەرهەمانەی کە کۆنترۆڵی لەدایکبوون دەکەن لە سەرتاسەری ئەفغانستان بە وتنی "حەرامە" قەدەغە کردو ژنان دژی ئەو بڕیارەن.

  3. کەمپینی"هانا" لە ڕێگەی هەدەپە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاوکارییەکان دەگەیەنێت

    کەمپینی"هانا" لە ڕێگەی هەدەپە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاوکارییەکان دەگەیەنێت

    بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیان لێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کەمپینی 'هانا" بەردەوام دەبێت و ئەندامێکی کەمپینەکە ڕایگەیاند، لە ڕێگەی هەدەپە و خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستانەوە هاوکارییەکان دەگەیەننە زیانلێکەوتووان

  4. خۆبەخشەکان شەو و ڕۆژ لە گورگوم کار دەکەن

    خۆبەخشەکان شەو و ڕۆژ لە گورگوم کار دەکەن

    دوای ئەوەی کە هەماهەنگیی قەیرانی بوومەلەرزە دروست بوو، بەئامانجی پشتیوانیکردنی چەندین کەس، سالیحە ئەیاتا چوو بۆ بازاڕجیخ و وتی: "دەوڵەت لێرە یارمەتی خەڵک نادات پێویستە لە هەموو بوارێکدا هاوکاری و پشتیوانی زیاد بکرێت".

  5. کاردانەوە بەرامبەر بە ئافاد لە مەڕەش: بۆ هەموو شتێک زۆر درەنگە

    کاردانەوە بەرامبەر بە ئافاد لە مەڕەش: بۆ هەموو شتێک زۆر درەنگە

    ماوەی ٥ ڕۆژە خەڵکی مەڕەش کە هیچ بینایەکی تێدا نەماوە، بۆ ئەوەی هەواڵێکی خۆشی کەسوکاریان بزانن لەبەردەم بیناکان ئێشک دەگرن، لە ڕۆژی سێیەمەوە ڕزگارکردنی هاوڵاتیان دەستیپێکرد و کەسوکارەکانیش دەڵێن: بۆ هەموو شتێک زۆر درەنگە.

  6. لە عوسمانی و کلیس و ڕەحا کاری گەڕان کۆتایی هات

    لە عوسمانی و کلیس و ڕەحا کاری گەڕان کۆتایی هات

    فوئاد ئۆکتای، جێگری سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند کەکارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لەعوسمانی و کلیس و ڕەحا کۆتایی پێهێنراوە، ڕایگەیاند کەلێکۆڵینەوەی "پشتگوێخستن" بۆ ڕووخانی ١٢ باڵەخانەی ئەدەنە دەستیپێکردووە.