لە ئامەد ژنێک و منداڵەکەی پاش ١٠١ کاتژمێر ڕزگار کران

لە ئامەد دایکێک و کوڕەکەی پاش  ١٠١ کاتژمێر لە ژێر بینای ڕووخاوی ئاکاردا (هیسامی)ی ڕزگارکران، گەڕان و ڕزگارکردن لە بیناکە بەردەوامە.

ئامەد

 

لە ئامەد، کە بەهۆی بوومەلەرزەکانی ٦ی شوباتەوە زیانی بەرکەوت، لە تێکچوونی باڵەخانەکانی ئاکار (هیسامی) لە شەقامی ٤٨٢ی شەقامی جەنگیزلەر لە گەڕەکی مەولانا خالید سەر بە شارۆچکەی ڕێزان دەیان کەس لەژێر داروپەردوویدا مانەوە، دوای ١٠١ کاتژمێر، سەباحەت ڤارلی تەمەن ٣٢ ساڵ و سەرحەت ڤارلی کوڕی تەمەن ١٠ ساڵ بە زیندوویی ئازادکران، دایک و کوڕەکەش بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گەیەندرانە نەخۆشخانە.

 

پێشبینی دەکرێت ١٣٠ کەس لە بینای یەکەمدا لەناوچوون و کاری گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوام دەبێت.