لە بازاڕجیخ کاردانەوە لە دژی دەوڵەت نیشاندەدرێت

یەکێک لە هاوڵاتیان بەناوی سۆنگول ساریئۆغڵو، باسی لەوەکرد، خەڵک لە ژێر بینا ڕووخاوەکانی بازارجیخدا بەجێهێڵراون بۆ مردن، لەم دۆخەی کەشوهەوایەدا ئەگەر لەژێر بینا ڕووخاوەکاندا نەمرن ئەوا لە سەرمادا دەمرن.

گورگوم

 

دوای بومەلەرزەکەی مەرەش و دیلۆک، ١٠ شار وێران بوون و دەیان هەزار هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و برینداربوون هەروەها لە مەڕەش و دیلۆک کە زیانی گەورەیان بەرکەوت، درامایەکی گەورەی مرۆیی هەیە، سۆنگول ساریئۆغڵو لە بازاڕجیخ کە لە دوا خولەکی بوومەلەرزەکە ڕزگاری بووە، ئاماژەی بەوەدا، یەکێک لە خزمەکانی هێشتا لە ژێر بینا ڕووخاوەکاندایە.

 

"هەلی ژیانکردن بۆ خەڵک نە‌هێڵراوە"

سۆنگول ساریئۆغڵو کە کاردانەوەی بەرامبەر حکومەت نیشاندا وتی: لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەدا کەس نەگەیشتینە ئێمە، هیچ یارمەتییەکمان پێنەگەیشت، خەڵک لە ژێر بیناکاندا دەمرن، کارێک لەو وێرانکاریانەدا نەکراوە کە ڕووخاون، ئەمەش مەترسی لەناوچوونی بیناکانی تەنیشتیانە، خەڵک بۆ چەند ڕۆژێکە لەبن بینا ڕووخاوەکاندان، بۆ مرۆڤ هەلی ژیان نە‌هێڵراوە، ئەوانەی کە چاوەڕێی ڕزگارکردنیان دەکرد، گیانیان لە دەستدا.

 

"کەسانێک هەن کە بە ئومێدەوە ماونەتەوە"

سۆنگول جەختی لەوە کردەوە کە گەل دیسان هاوکاری دەکەن و وتی: ئەگەر دەوڵەت دوو ترێلە هاوکاری ناردبێت، ئەوا گەل ١٠ هێندەیان ناردووە، ئێمە هەوڵ دەدەین بە هاوکاری خەڵک و بە هەوڵ و کۆششی خۆمان، بگەینە کەسانی ژیر بینا ڕووخاوەکان، خەڵکێکی خۆبەخش هاوکاری دەکەن، کەسانێک هەن کە بە هیواوە لەبەردەم وێرانەکەدا وەستاون، لەم دۆخەی کەشوهەوا ئەگەر خەڵک لە ژیر بینا ڕووخاوەکان نەمرن، ئەوا لە سەرما گیانیان لەدەست دەدەن.

 

ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای ڕۆژی چوارەمدا کاری گەڕان و ڕزگارکردن دەستیپێکرد و بەم کاردانەوانە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: "لەم کەشوهەوا ساردەدا هەلی مرۆڤ بۆ ژیان کردن چیە؟ چوار ڕۆژ خەڵک لەژێر بیناکاندا هێڵدرانەوە، ئەگەر یەکەم ڕۆژ دەستتێوەردان بکرایە، لەوانەیە خەڵک هەلی ژیانیان هەبووایە.