ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 780 لە 1.030

24 شوبات 2023

  1. "لە شەنگال، داعش لە کامپەکانی پەدەکەدا تاوان ئەنجام دەدات"

    "لە شەنگال، داعش لە کامپەکانی پەدەکەدا تاوان ئەنجام دەدات"

    ڕفاندنی ٢ ژنی ئێزدی لەلایەن پێشمەرگەی پەدەکەوە لە شەنگال کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا. ژنانی شەنگال ڕایانگەیاندووە کە ئەو سیاسەتەی پەدەکە لەسەر ژنانی ناو کامپەکان جێبەجێی دەکات، تەواوکردنی فەرمانی ٧٤یە.

  2. کەشتی بنەوشەیی گەیشتە سەمسور

    کەشتی بنەوشەیی گەیشتە سەمسور

    کەشتی بنەوشەیی کە لە ئەستەنبوڵەوە بە ناوی هاوپشتی فێمینیست بۆ کارەسات و کۆکردنەوەی پێداویستییەکانی ژنانی قوربانی بوومەلەرزەکە ئامادەکرابوو، گەیشتە شاری سەمسور.

  3. تەندروستی ژنان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە و بارودۆخی ناجێگیر

    تەندروستی ژنان لە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە و بارودۆخی ناجێگیر

    پزیشکی ژنان و منداڵبوون ئاماژە بە ڕەچاونەکردنی پاک و خاوێنی کەسیی لە ناوچە بوومەلەرزەییەکاندا دەکات و دەڵێت: ئەو هەوکردنانەی کە ڕەنگە ژنانی دووگیان تووشی ببن، لە هەندێک حاڵەتدا دەبنە هۆی لەبارچوون و لەدایکبوونی پێشوەختە.

23 شوبات 2023

  1. لە سەمسور ژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە لە پێناو ژیانی خۆیاندا شەڕ دەکەن

    لە سەمسور ژنانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە لە پێناو ژیانی خۆیاندا شەڕ دەکەن

    لە سەمسۆر بەهۆی بوومەلەرزەکەوە برینێکی قوڵ دروستبووە، ژنان ناتوانن ماتەمینی ئازیزانیان بگێڕن، لە بەرامبەر کەشوهەوای سارد و برسێتی و بێ ئاوی پاک لە بەیانی تا شەو و هەوڵی جێبەجێکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیانیان دەدەن.

  2. هەر دوو خولەکێک دایکێک گیان لەدەستدەدات

    هەر دوو خولەکێک دایکێک گیان لەدەستدەدات

    ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بڵاویكردووەتەوە، لە ساڵی 2020دا ژمارەی ئەو دایكانەی گیانیان لەدەستداوە 287 هەزار كەس بووە، دیارترین هۆكارەكانیش منداڵبوون و نەخۆشیەكانی ئایدز و مەلاریان.

  3. نورای ئۆزدوغان: پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەشکەنجە لە ناوچەی بوومەلەرزە بکرێت

    نورای ئۆزدوغان: پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەشکەنجە لە ناوچەی بوومەلەرزە بکرێت

    نورای ئۆزدۆغان، هاوسەرۆکی دەستەی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە ڕایگەیاند، کە هیچ لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەشکەنجە لەسەر تۆمەتی "تاڵانکردن" لە ناوچەی بوومەلەرزە نەکراوە، وتی: "تاوانەکانی ئەشکەنجە بە وتەکانی ئەوانەی لە حکومەتدا بوون هاندراو بڵاوکرانەوە".

  4. "لە سەمسور خەڵک ناچار بە کۆچکردن دەکەن"

    "لە سەمسور خەڵک ناچار بە کۆچکردن دەکەن"

    گوڵستان سۆنوک ئەندامی تاژێ لە دوای بوصمەلەرزەکە بەردەوامە لە کاری پشتیوانی لە سەمسور و ڕایگەیاند کە خەڵکەکە نەیانویستووە خاکەکەیان بەجێ بهێڵن بەڵکو ناچارکراون بچنە دەرەوە.

  5. سی پی جەی: هەموو ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکەن

    سی پی جەی: هەموو ڕۆژنامەنووسان ئازاد بکەن

    سی پی جەی هەڵوێستی خۆی لە دژی دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسانی باکووری کوردستان بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکان" دەربڕی و داوای ئازادکردنی سەرجەم ڕۆژنامەنووسانی زیندانیکراوی کرد.