سکاڵا لەسەر وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان کرا
بارۆی ئیزمیر سەبارەت بەو منداڵانەی کە لە بوومەلەرزەکە دایک و باوکیان لەدەستداوەو ڕادەستی دەزگا کراون، سکاڵایان لەسەر ""IHH و وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی تورکیا تۆمار کرد.

ناوەندی هەواڵ
بارۆی ئیزمیر دەربارەی ئەو منداڵانەی لە بوومەلەرزەکەدا کەسوکاریان لەدەستداوەو ڕادەستی خۆبەخشانی دەزگای هاریکاری مرۆیی "IHH" کراون، لە فەرمانگەی داواکاری گشتی بایکۆز، سکاڵای لەسەر دەریا یانیک، وەزیری خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتیەکان و بەڕێوەبەری" IHH" تۆمار کرد.
لە سکاڵاکەیدا کە پێشکەشی داواکاری گشتی کۆماری بایکۆز کراوە، دۆسیەی گشتی لەسەر "IHH" و وەزارەتەکە لەسەر بنەمای "ڕفاندن و دەستبەسەرداگرتنی منداڵان"، "بێبەشکردنی هەرکەسێک لە ئازادی" و "خراپ بەکارهێنانی ئەرکەکانیان" تۆمار کراوە.
"وەزارەت بەرپرسیارێتی خۆی پێشێل دەکات"
"سەرەڕای ئەوەی کە وەزارەتی خێزان و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان تاکە دامەزراوەی چاودێری منداڵانە، بەڵام بەرپرسانی ئەو وەزارەتە لەم بابەتەدا تێوەگلاون و بەرپرسیارێتی سەرەکییان پێشێلکردووە، سەبارەت بەو زانیارییانەی لەڕۆژنامەوانیدا بڵاو بوونەتەوە، پێویستە دەستبەجێ زانیاری لەگەڵ ڕای گشتیدا هاوبەش بکرێت و ئەمەش زۆر گرنگە بۆ سەلامەتی منداڵان، هەروەها پێویستە لێدوانی ئەو کرێکارانەی کە لەم پرۆسەیەدا پێداچوونەوەیان بۆ کراوە وەربگیردرێت ئەمە بۆ تاوانی 'خراپ بەکارهێنانی ئەرکەکەی'، گرنگە.