ڕۆژانە

20 هەواڵ لاپەڕە 782 لە 1.030

21 شوبات 2023

  1. "با سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆردا بێت"

    "با سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆردا بێت"

    ئەو کەسانەی لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان شەقامەکان جێناهێڵن لە سەرتاسەری جیهان پشتیوانیان لێ دەکرێت،لە چالاکییەکدا کە لەبەردەم ئەنجومەنی ئەوروپادا ڕێکخرا داواکرا سوپای پاسدارانی ئێران بخرێتە ناو لیستی تیرۆرەوە.

  2. بنەماڵەی شەنیاشار: ناوی ئێمەش بنووسن

    بنەماڵەی شەنیاشار: ناوی ئێمەش بنووسن

    لە دژی وتەکانی عومەر چەلیک وتەبێژی ئاکەپە کە بۆ ڕەخنەی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە وتبووی "ئێمە دەیاننووسین"، بنەماڵەی شەنیاشار کە لە ٧٠١ەمین ڕۆژی ئێشکگری دادپەروەریدان وتیان: "ناوی ئێمەش بنووسن".

  3. لە مەخمور ڕۆژی زمانی دایک پیرۆزکرا

    لە مەخمور ڕۆژی زمانی دایک پیرۆزکرا

    لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی لە مەخمور خوێندکاران و مامۆستایان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری، ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان پیرۆزکرد.

  4. کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران: ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەرز ڕادەگرین

    کۆمەڵەی نووسەرانی ئێران: ڕۆژی جیهانی زمانی دایک بەرز ڕادەگرین

    سەندیکای نووسەرانی ئێران بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و زمانی بە لانکەی فەرهەنگی هەموو مرۆڤێک و پاراستنی وەک یەکێک لە نیشانەکانی دینامیزمی کۆمەڵایەتی و تەندروستیی کولتووری هەر کۆمەڵگەیەک لە قەڵەمیدا.

  5. "تورکیا سود لە بوومەرزە وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا"

    "تورکیا سود لە بوومەرزە وەردەگرێت بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتی گۆڕینی دیمۆگرافیا"

    ژنانی کانتۆنی عەفرین کە لە شەهبا دەژین ڕایانگەیاند، لەگەڵ بوومەلەرزەکەی سوریا و تورکیادا  لەبری ساڕێژکردنی برینی خەڵکی ناوچە داگیرکراوەکان، داگیرکەری تورکیا برینەکانیان قوڵتر کردەوە و کارەساتە مرۆییەکەیان بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکارهێنا.

20 شوبات 2023

  1. دوو ژنی گەنجی ئێزدی ڕفێندران

    دوو ژنی گەنجی ئێزدی ڕفێندران

    دوو ژنی گەنجی ئێزیدی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ڕفێندران و چارەنووسیان نادیارە، خێزانەکان بانگەوازیان لە هەموو لایەک کرد کە دەنگی خۆیان بگەیەنن.

  2. ژنان لە شوێنی کاردا تووشی چەندین زەحمەتی دەبنەوە

    ژنان لە شوێنی کاردا تووشی چەندین زەحمەتی دەبنەوە

    زەحمەتییەکانی ژنان لە شوێنی کاردا زۆرن، بەهۆی ئەوەی خاوەن کارەکان دەسەڵاتی خۆیان دەسەپێنن بەسەر ئەو ژنانەی پێویستیان بە کار هەیە، هەتا دەگاتە دەستدرێژی سێکسی، بۆیە بابەتەکە توندتر بووەوە و پێویستی بە دەستێوەردان هەیە.