
تاڵیبان ڕێگری لە گەشتی خوێندکارانی کچ بۆ دوبەی کرد
بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕێکخراوێکی وڵاتی دوبەی کە زەمالەی خوێندن بۆ کچانی ئەفغانستان دابین دەکات ڕایگەیاندووە: تاڵیبان ڕێگری لە خوێندکارە کچەکان کردووە گەشتی خوێندن بۆ ئەم وڵاتە بکەن.
هیچ ئەنجامێک نەدۆزرایەوە
بینینی هەموو ئەنجامەکان↑↓ Enter · Esc
لە iPhone/iPad: هاوبەشکردن دابگرە، پاشان «زیادکردن بۆ شاشەی سەرەکی».

بەگوێرەی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ڕێکخراوێکی وڵاتی دوبەی کە زەمالەی خوێندن بۆ کچانی ئەفغانستان دابین دەکات ڕایگەیاندووە: تاڵیبان ڕێگری لە خوێندکارە کچەکان کردووە گەشتی خوێندن بۆ ئەم وڵاتە بکەن.

لە ماوەی سێ هەفتەی ڕابردوودا زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاوەوە ناوچەکانی خۆیان بەجێهێشت، کە بەهۆی بارانی مۆنسۆنەوە لە پاکستان زیانیان بەرکەوتووە.

ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی بۆ سەر کارمەندانی ژن تیڤی شەرمەزار کرد.

سەنتەری میترۆ بە توندی سەركۆنەی هێرشكردنە سەر تیمێكی رۆژنامەنوانی تەلەفزیۆنی ژن تیڤی بە ئامانجگرتنی هاوڵاتیانی سڤیل دەكات و داوا لە رێكخراوە نێدەوڵەتییەكان دەكات فشار بكەن بە ئاراستەی دوورخستنەوەی ئاگری شەڕ لەو كەسانەی دەستیان لە هەڵگیرسانی جەنگ نییە.

ڕۆژنامەنووسانی ئازادی باشووری کوردستان ئیدانەی بە ئامانجکردنی ئۆتۆمبێلێکی دەزگای ژن تیڤی دەکەن و ڕایانگەیاند، دەوڵەتی تورکیا، بێ گوێدانە هیچ بەها و ئەخلاقێکی مرۆڤی، ژنان و ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکاتە ئامانج، کە ئامانجی کشکاندی ئیرادەی گەلی ڕۆژئاوا و ژنانە.

ژنانی چالاکوان جەختیان لەوە کردەوە هەموو کۆبوونەوە و کۆنفڕانسەکان دەریانخست پرسی ژنان هاوبەشن و بە هەمان شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەسەر بنەمای ئەمەش پێویستە ئەزموونەکان لە نێوان وڵاتە جیاوازەکانی ناوچەکەدا هاوبەش بکرێن.

لە چوارچێوەی گەڕانەوەی ئاوارەکانی ناوخۆی عێراق بۆ زێدی خۆیان، ١١٧ ئاوارە لە كامپی خازری سەر بە هەولێر گەڕێندرانەوە بۆ نەینەوا و سەڵاحەدین.

لەسەر سکاڵای ژنێک، پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبار "ه. أ. ح لەدایكبووی ١٩٨٥"ی دەستگیر کرد، بە تۆمەتی فریودان و دەست بەسەر بڕێک پارەدا گیرا، كە بە تۆمەتبار بووە.

دوو ژنی گەنج لە ڕووباری خازر خنكان و دوای دەرهێنانی تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کران، تەمەنیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٢٣ ساڵدایە.

سەندیکای ڕاگەیاندنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە ئۆتۆمبێلێکی دەزگای میدیایی ژن تیڤی کردە ئامانج و بەڵێنی دا تا گەیشتن بە ئامانجەکانیان و ئاشکراکردنی تاوانەکانی داگیرکەری تورکیا ڕێبازی ڕۆژنامەنووسانی ژن بگرنەبەر.

ئەنجومەنی کۆنگرەی ستار هێرشەکەی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر تەلەفزیۆنی ژن تی ڤی شەرمەزار کرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی کارمەندێکی تەلەفزیۆنەکە و برینداربوونی پەیامنێرێکی.

بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما تەنگی بە هاووڵاتیانی هەڵچنیووە و گەرمایەکی بێزارکەر شارەکانی گرتوەتەوە.

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا ئۆتۆمبێلی ڕۆژنامەنووسێکی لەسەر ڕێگەی قامیشلۆ- عامودا بۆردومان کرد.

یەکێتی ئەوروپا یاسای "خزمەتگوزاری دیجیتاڵی" جێبەجێ دەکات، ئەمەش گووگڵ، فەیسبووک، ئێکس، و تیک تۆک ناچار دەکات ڕێوشوێنی توندتر بگرنەبەر بەرامبەر بەو بڵاوکراوانەی کە زانیاری ناڕاستیان تێدایە.

پاش دوو ساڵ دادگا سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژی ژنێکی گەنج دەرکرد، کە ئامۆزایەکی خۆیبوو.

عێراق نیوەی ئەو ناوچانەی بە مین پیسبوون پاککردووەتەوە، بڕیار وایە تا ساڵی ٢٠٢٨ بەتەواوی لە مین پاکبکرێتەوە.

نزیکەی ١٠٠ هەزار کەس بەهۆی لافاو و بارانی بەخوڕەوە لە هەرێمی پەنجابی پاکستان ئاوارەبوون .

بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کوشتن و خۆکوشتن لە پارێزگای هەڵەبجە گفتوگۆیەکی کراوە لەسەر ئەو بابەتە بەڕێوەچوو، تیایدا تاوتوێی دۆخی کۆمەڵگە کرا.

بەهۆی ڕووخانی پردێکەوە لە ویلایەتی میزۆرامی لە هیندستان ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆریش بێ سەروشوێن بوون.

بە پێی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان، سەرەڕای ناڕەزایەتیی چالاکوانان دژی لەسێدارەدان، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٦٩ کەس بە بیانووی ناڕاست لە سێدارە دراون.