ڕۆژانە
-

ژنێک لەلایەن باوکی هاوژینەکەیەوە کوژرا
لە نزیک پاریزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، ژنێك، کە دایکى دوو منداڵە بە فیشەك لەلایەن باوکی هاوژینەکەیەوە كوژرا.
-

دوو کەس لەسەر ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی سۆران دەستگیر کران
لیژنەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی باڵەخانەکەی سۆران، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٤ کەس، ڕایگەیاند دوو کەس دەستگیر کراون.
-

قەیرانی سودان خراپتر دەبێت و بارودۆخی کارەساتبار ڕووبەڕووی دانیشتووان دەبێتەوە
شەڕی ٨ مانگی سودان بووە هۆی کوژران و برینداربوونی هەزاران کەس، بەتایبەتی دوای تێکچوونی سیستمی تەندروستی و نەشتەرگەرییە بەپەلەکان نەبوونی دەرمان و خزمەتگوزارییەکان.
-

بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا ١٠ ملیار دۆلار پێویستە
لە کۆنفرانسی COP28، گروپی هەماهەنگی عەرەبی تەرخانکردنی ١٠ ملیار دۆلاریان تا ساڵی ٢٠٣٠ بۆ پشتیوانی لە گواستنەوەی وزەی پاک لەو وڵاتانەی کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوایان لەسەرە ڕاگەیاند.
-

ژنێک و دوو منداڵ بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە بریندار بوون
ئەمڕۆ، لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا، دەوڵەتی تورکیا گوندی دشیشای بۆردوومان کرد، بەهۆیەوە ژنێک و دوو منداڵ بریندار بوون.
-

بنەماڵەی ژینا ئەمینی ڕێگرییان لێکرا بچنە دەرەوەی وڵاتی ئێران
بڕیاربوو باوک و دایکی و برایەکی ژینا ئەمینی بچنە فەرەنسا تا بەشداری وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆڤ بکەن، بەڵام لەلایەن ئێرانەوە ڕێگرییان لێکرا.
-

ئۆلینا زیلینسکی هۆشداری دەدات لەوەی ئۆکراینا لە مەترسیدایە بەبێ یارمەتی
ئۆلینا زیلینسکی، ژنی یەکەمی ئۆکراینا هۆشداری دەدات کە ئۆکراینییەکان لە مەترسی گیان لەدەستداندان، ئەگەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بەردەوام نەبن لە پشتیوانی دارایی.
-

غەززە لەبەردەم خراپترین قەیرانی مرۆیی دایە
لەگەڵ خراپتربوونی قەیرانی پەنابەران و بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان کە زۆربەیان ژن و منداڵن، ئیسرائیل بۆ سێیەم مانگ لەسەر یەک بەردەوامە لە شەڕی دژی کەرتی غەززە.
-

لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا لە سۆران ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ڕوداوێکی ئاگرکەوتنەدا لە شارۆچکەی سۆران، ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا ٥ ژنیان لەناودایە.
-

دانیشتووانی شەهبا دژی گەمارۆدانی ناوچەکەیان ڕیپێوانیان ئەنجامدا
ئاوارەکانی عەفرین و خەڵکی شەهبا لەدژی گەمارۆی حکومەتی دیمەشق بۆ سەر شەهبا، ڕێپێوانیان ئەنجامدا و داوای هەڵگرتنی ئەو گەمارۆیەیان کرد.
-

"پێویستە ژنانی تونس بەربەستەکانی بەردەمیان لاببەن و ترسیان بشکێنن"
داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە تونس رایدەگەیەنن، کە توندوتیژی و کۆمەڵکوژی دژی ژنان ڕوو لە زیادبوون دەکات و داوا لە ژنان دەکەن، بەربەستەکانی بەردەمیان لاببەن و ترسیان بشکێنن.
-

وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بووەوە
ئیدانور ئیبراهیم ئۆغڵو، وتەبێژی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپ لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لەلایەن پۆلیسەوە ڕووبەڕووی توندویژی بووەوە.
-

نیا کونزەر بەڕێوەبەری وەرزشی هەڵبژاردەی ژنانی ئەڵمانیایە
نیا کونزەر وەک بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی هەڵبژاردەی ژنانی ئەڵمانیا لە یەکێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا دەستنیشانکرا.
-

لە ٢٤ کاتژمێردا ٣٥٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەس بریندار بوون
هێرش و کۆمەڵکوژی و هەڵمەتی دەستگیرکردن کە خەڵکێکی زۆریان کردە ئامانج بۆ ٦٣هەمین ڕۆژی لەسەریەک لە کەرتی غەززە بەردەوامە، ئەمە جگە لە بۆردوومانکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان کە بەهۆیەوە دەیان کەس لە ڕەفەح و خان یونس و غەززە و جەبالیا گیانیان لەدەستدا.
-

ڕیما عیسا: مافی خۆمانە بارودۆخی ڕێبەرمان بزانین
ڕیما عیسا وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی حەسەکە دووپاتی کردەوە کە مافی خۆیانە دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد بزانن و وتیشی: تا زانیارییەک لەسەر دۆخی ئۆجالان نەزانرێت، گەل لە گۆڕەپانەکەدا دەبێت.
-

لە کۆنفرانسی COP28دا هۆشداری لە زیانەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەدرێت
کۆمیساری کەشوهەوای یەکێتی ئەوروپا جەختی لەوە کردەوە، تیمەکەی پابەندە بە بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی بۆ جیهان و نەوەکانی داهاتوو، چونکە کۆنفرانسەکە ساتێکی چارەنووسسازە بۆ کردەوەی جیهانی لە بواری کەشوهەوادا.
-

بڕیاری بێتاوانی بۆ ڕۆژنامەنووس نازلیجان نوژین یەڵدز دەرچوو
ڕۆژنامەنووس نازلیجان نوژین یەڵدز، کە بە بیانووی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیر کرابوو، بڕیاری بێتاوانی بۆ دەرچوو.
-

لە پێنج ساڵدا ٥٤٩ ژن ناچار بەخۆکوشتن کراون
ئەنجامی توێژینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بە "دیاردەی خۆکوشتنی ژنان" لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی دەریخستووە لە ماوەی پێنج ساڵدا ٥٤٩ ژن ناچار بە خۆکوشتن کراون.
-

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلە لە دەریای قەزوین ڕوویدا
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.٧ پلەی ڕێختەر لە دەریای قەزوین لە ئازەربایجان ڕوویدا، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە مرۆیی و ماددییەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
-

تورکیا، لە ماوەی یەک مانگدا ٣٦ ژن و ٦ منداڵ کوژراون
بەگوێرەی ئاماری توندوتیژی مانگی تشرینی دووەم کە لەلایەن ئاژانسی ژن نیوز لە باکووری کوردستان و تورکا ئامادە کراوە، ٣٦ ژن کوژراون و گومانی گیان لەدەستدانی ٢٣ ژنیش دەکرێت، ٦ منداڵیش کوژراون و ٦ ژنیش لە کوشتنەکە ڕزگاریان بووە.