ڕۆژانە
-

١٤٢ ژن لە دەستپێکی شەڕەوە لە زیندانەکانی ئیسرائیلدان و مەترسییان لەسەرە
لە دەستپێکی هێرشە زەمینییەکانەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، ئیسرائیل ١٤٢ ژن و منداڵی کچی دەستگیرکردووە، لە ماوەی دەستگیرکردنیاندا ڕووبەڕووی فشاری دەروونی و جەستەیی بوونەتەوە، ئەمەش ئاستی ترس لە چارەنووسیان زیاد دەکات.
-

کۆیە، لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی ٢٥ نەمام چێندران
هەڵمەتی چاندنی ٢٥ نەمام لە کۆتا ڕۆژی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان بەڕێوەچوو.
-

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن: دەبینە دەنگی ژنان
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژن "ROJIN" سێیەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا و ڕایگەیاند، هێز لە فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" وەردەگرن و دەبنە دەنگ و ڕەنگی ژنان بۆ ئەوەی ڕاستی لە تاریکیدا نەمێنێتەوە.
-

گۆڕانی کەشوهەوا مەترسی بۆ ١٧ ساڵ تا ٢٧ ساڵی داهاتووی بەریتانیا زیاد دەکات
کاربەدەستانی تەندروستی بەریتانیا هۆشداری دەدەن لەوەی لەوانەیە هەندێک لە بەریتانیا لە ساڵانی ٢٠٤٠ تا ٢٠٥٠ بەهۆی بڵاوبوونەوەی مێشوولەکانی ڤایرۆسی دێنگی و چیکۆنگونیا و زیکا بناڵێنێت.
-

زیاتر لە یەک لەسەر سێی ژنان دوای منداڵبوون کێشەی تەندروستیان هەیە
ساڵانە بەلایەنی کەمەوە ٤٠ ملیۆن ژن ڕووبەڕووی کێشەیەکی تەندروستی درێژخایەن دەبنەوە کە بەهۆی منداڵبوونەوە دروست دەبێت.
-

"بەشە ناوخۆیی، زانکۆ و قاوەخانەکان کراونەتە ناوەندی شەڕی تایبەت"
ئەلیف دەلال ئالاکوش، خوێندکاری زانکۆ دەڵێت: ئامانجمان ئەوەیە گەنجان ئاگادار بکەینەوە لە سیاسەتی شەڕی تایبەت و وەستانەوە لە دژی.
-

لە هەرێمی فورات سێ ساڵە بەهۆی بڕینی ئاوەوە گرفت بەردەوامە
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١ەوە، دەوڵەتی تورکیا بەشی سووریای لە ئاوی فورات بڕیوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا قەیرانێکی گەورە لە هەرێمی فورات ڕوویداوە و کاریگەری لەسەر بوارەکانی کشتوکاڵ و ئاو و وزە و تەندروستی کردووە.
-

لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سکاڵا ئاڕاستەی دەستەی مافی مرۆڤ دەکرێت
مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، پڕۆژەیەکی نوێیان هەیە کە لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە سکاڵا دەنێردرێت بۆ دەستەی مافی مرۆڤ و بەدواداچوون بۆ سکاڵاکە دەکرێت.
-

تەرمی ژنێک لە عەفرینی داگیرکراو دۆزرایەوە
تەرمی ژنێک لە ڕێگای شاری عەفرین- عەزاز لە شەرای عەفرین دۆزرایەوە.
-

هۆشداری لە سەر کەرتی تەندروستی غەززە دەدرێت
دوای چەندین جار هۆشداری، ڕێكخراوی تەندرووستی جیهانی دۆخی تەندروستی غەززە بە كارەساتبار وەسف كرد و ئاماژەی بەوەکرد ، تا دێت كارەساتەكانی سەر تەندورستی غەززە زیاتر دەبن.
-

بەهۆی ڕێگریەکانی حکومەتی شام منداڵێک گیانی لەدەستدا
گەمارۆکانی حکومەتی شام و دابین نەکردنی پێداویستییەکانی ژیان بۆ خەڵکی عەفرین، وای کرد منداڵێک بە ناوی سۆزدار حەسەن لە شەهبا لە سەرمادا گیان لەدەستبدات.
-

هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە ژنانی یەمەن و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان بەڕێوەچوو
لە درێژەی چالاکیەکانی ١٦ ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، "پلاتفۆرمەکەم ٣٠" بۆ پشتگیریکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی هۆشیاری پیاوان هەڵمەتێکی دەستپێکرد.
-

لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و هیزەکانی شام ١٠ کەس گیانیان لەدەستدا
هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دوێنێ هێرشیان کردە سەر شارۆچکەی سەرمین لە ناوەندی ئیدلب حەلەب، لەو هێرشانەدا ١٠ کەس گیانیان لەدەستداو ٤٢ کەسیش برینداربوون.
-

داوادەکرێت ژنانی ئەفغانستان نەکرێنە زیانبەرکەوتووی سیاسەت و شەڕی ئابووری
ئەندامانی بزووتنەوەی ژنانی داوای دادپەروەری داوایان لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە ژنانی ئەفغانی نەکەنە زیانبەرکەوتووی سیاسەت و شەڕی ئابووری و سیاسی خۆیان.
-

دوو ڕۆژنامەنووسی ژن لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا گیانیان لەدەستدا
ڕۆژنامەنووسان ئولا ئاتەڵا و دوعا ئەلجەبور لە هێرشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستدا.
-

ڕۆڵی ڕاگەیاندن لە چارەسەرکردنی کێشەکانی توندوتیژی دژی ژنان گفتوگۆ دەکرێت
چالاکوانانی فێمێنیست و توێژەرە ئەکادیمییەکان ئاماژیان بەوەدا ڕاگەیاندن لە کێشەکانی توندوتیژی دژی ژنان ڕۆڵێکی دوو لایەنەی هەیە.
-

هێرۆ وەکیل خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣"ی پێبەخشرا
هێرۆ وەکیل لە بواری ژینگەدا کاردەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خەڵاتی "ژنانی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە بۆ ساڵی ٢٠٢٣"ی کە لەلایەن سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ دابەش دەکرێت پێبەخشرا.
-

لە عێراق گیان لەدەستدانی منداڵانی شیرەخۆر لە هەڵکشاندایە
بە پێی ڕیزبەندیەک، گیانلەدەستدانی منداڵی شیرە خۆرە لە عێراق ڕوو لە هەڵکشانە و ئەفغانستان پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە.
-

کۆڕێک بە ناونیشانی"پیسبوون بە دەنگ لە شاری سلێمانی و ڕێگەچارەی گونجاو" سازکرا
بەهۆی پیسبوونی ژینگە لە کۆڕێکی هەڵسەنگاندا هۆکاری پەسبوون و ڕێگەچارەسەرییەکانی خرایەڕوو.
-

ئاماری توندوتیژی ئەلکترۆنی دژی ژنان خرایەڕوو
لە پرێس کۆنفرانسێکدا ئەو ئاماری توندوتیژی ئەلکترۆنی، کە لە دادگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسی شار و شارۆچکەکان کۆکراونەتەوە، خرایەڕوو.