لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپاراستن، ژنانی عەرەب لە شەنگال دژی قڕکردن سیمیناریان ئەنجامدا

بە پێشەنگایەتی تاژێ و بە بەشداری ژمارەیەکى زۆر لە هاوڵاتیان، لە دژی قڕکردن و توندوتیژییەکیانی سەر ژنان، ژنانی عەرەب لە گوندی بیرجاری لەسەر سنووری شەنگال سیمینارێکیان ئەنجامدا.

شەنگال

 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی "لە دژی قڕکردنی ژنان ببە دەنگی خۆپاراستن" کە لەلایەن تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" دەستپێکراوە،  ئەمڕۆ ٢٦ی ئایار ژنانی عەرەب لە گوندی بیرجاری لەسەر سنووری شەنگال سیمینارێکیان بۆ ژنان و پیاوان لەسەر ئەشکەنجەدانی ژنان ئەنجامدا.

 

لە سیمینارەکەدا، ئەندامانی ئەنجوومەنی ژنانی عەرەبی دەوروبەری شەنگال قسەیان کرد، باسیان لە دۆخی ئێستای ژنانی ئێزیدی و کاتی جینۆسایدی سەر شنگال کرد.

 

سەبارەت بە تێکۆشانی ژنانی ئێزیدی کە ١٠ ساڵە بەڕێوەدەچێت هەڵسەنگاندن کرا و ئەوە خرایەڕوو، کە لەو قۆناغەدا ژنانی ئێزیدی چۆن ئیرادەی خۆیان پەیڕەو کردووە و خۆیان بەڕێوەبردووە، هەروەها باس لە کوشتنی ژنان و بەرخودان لە دژی کرا،

 

ئاماژە بەوەشکرا، لە هەرێمەکەدا لە ڕێگەی بڵاوبوونەوەی ئەندێشەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ژیانی یەکسان چەسپاوەو ئەمرۆ ژنی شەنگالی خۆی لە سەر ئەندێشە و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستووە و خۆی بەڕێوەدەبات، ئیرادەی ئازادیی خۆی بونیادناوە و لە دژی هەموو جۆرە هێرشەکانی سەر ژنان بەرخۆدان دەکات.